Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Aya: (105) Sura: Suratu Al'kahf
أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمۡ وَلِقَآئِهِۦ فَحَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ فَلَا نُقِيمُ لَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَزۡنٗا
[ أُولَئِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ وَلِقَائِهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ كوفریان كردووه‌ به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌و به‌ گه‌یشتن به‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تداو باوه‌ڕیان به‌ زیندوو بوونه‌وه‌ نه‌بووه‌ [ فَحَبِطَتْ أَعْمَالُهُمْ ] بۆیه‌ كرده‌وه‌كانیان كه‌ كردوویانه‌ وایان زانیوه‌ كرده‌وه‌ی چاكه‌ هه‌مووی به‌تاڵ بووه‌وه‌ به‌هۆی كوفریانه‌وه‌ [ فَلَا نُقِيمُ لَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَزْنًا (١٠٥) ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا هیچ كێشێكیان بۆ دانانێین و هیچ نرخێكیان نیه‌، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: (له‌ رۆژى قیامه‌تدا پیاوى گه‌وره‌ى قه‌ڵه‌و ده‌هێنرێت و ده‌كێشرێت سوك و بێنرخه‌و كێشى باڵه‌ مێشوله‌یه‌كى نیه‌، پاشان فه‌رمووى ئه‌م ئایه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌).
Tafsiran larabci:
 
Fassarar Ma'anoni Aya: (105) Sura: Suratu Al'kahf
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Rufewa