Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Aya: (13) Sura: Suratu Al'shu'araa
وَيَضِيقُ صَدۡرِي وَلَا يَنطَلِقُ لِسَانِي فَأَرۡسِلۡ إِلَىٰ هَٰرُونَ
[ وَيَضِيقُ صَدْرِي ] وه‌ دڵم ته‌نگ بێ [ وَلَا يَنْطَلِقُ لِسَانِي ] وه‌ زمانم نه‌كرێته‌وه‌ بۆ قسه‌ كردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى گیریه‌ك له‌ زمانیدا هه‌بوو، (موسا - صلی الله علیه وسلم - كه‌ منداڵ بوو ده‌ستى بۆ ریشى فیرعه‌ون برد، ئه‌ویش توڕه‌ بوو وتى سوكایه‌تى پێكردووم ده‌بێت بیكوژم، ئاسیاى خێزانى وتى ئه‌مه‌ منداڵه‌و نافامێت تاقیبكه‌وه‌و پشكۆیه‌ك ئاگرو هه‌ندێك خورما دابنێ ئه‌گه‌ر ده‌ستى برد بۆ خورماكه‌ ئه‌وا بیكوژه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستى برد بۆ پشكۆ ئاگره‌كه‌ ئه‌وا دیاره‌ نافامێت و مه‌یكوژه‌، موسا - صلی الله علیه وسلم - ده‌ستى برد بۆ پشكۆ ئاگره‌كه‌و بردى بۆ ده‌مى و رزگارى بوو له‌ كوشتن، جا له‌و كاته‌وه‌ گیرییه‌ك له‌ زمانیدا هه‌بوو) [ فَأَرْسِلْ إِلَى هَارُونَ (١٣) ] په‌یام بنێره‌ بۆ هارونی برام و بیكه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر تا له‌گه‌ڵمدا بێت وه‌كو یارمه‌تیده‌رێك (باشترین چاكه‌یه‌ك كه‌ برا له‌گه‌ڵ براكه‌ى كردبێتى ئه‌مه‌یه‌ كه‌ موسى له‌گه‌ڵ هارونى براى كردى كه‌ داواى له‌ خواى گه‌وره‌ كرد بیكات به‌ پێغه‌مبه‌ر).
Tafsiran larabci:
 
Fassarar Ma'anoni Aya: (13) Sura: Suratu Al'shu'araa
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Rufewa