Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Aya: (7) Sura: Suratu Al'zumar
إِن تَكۡفُرُواْ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمۡۖ وَلَا يَرۡضَىٰ لِعِبَادِهِ ٱلۡكُفۡرَۖ وَإِن تَشۡكُرُواْ يَرۡضَهُ لَكُمۡۗ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٞ وِزۡرَ أُخۡرَىٰۚ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُم مَّرۡجِعُكُمۡ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَۚ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
[ إِنْ تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنْكُمْ ] ئه‌گه‌ر ئێوه‌ كوفر بكه‌ن به‌ سه‌ره‌تاو كۆتایى و جن و مرۆڤه‌وه‌ ئه‌وا به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ پێویسته‌و پێویستی به‌ عیباده‌ت كردنی ئێوه‌ نیه‌و هیچ له‌ موڵكى خواى گه‌وره‌ كه‌م ناكات، به‌ڵام [ وَلَا يَرْضَى لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ ] وه‌ ڕازی نابێ به‌نده‌كانی كه‌ كوفر بكه‌ن و پێی خۆش نیه‌و فه‌رمانی پێ ناكات [ وَإِنْ تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌وه‌ ڕازیه‌و ڕازی ئه‌بێ لێتان، به‌ڵام هیچ له‌ موڵكى خواى گه‌وره‌ زیاد ناكات. {كه‌س تاوانی كه‌س هه‌ڵناگرێ} [ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى ] وه‌ كه‌س تاوانی كه‌س هه‌ڵناگرێ [ ثُمَّ إِلَى رَبِّكُمْ مَرْجِعُكُمْ ] پاشان گه‌ڕانه‌وه‌شتان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت [ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ ] له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا خوای گه‌وره‌ هه‌واڵتان پێ ئه‌دات به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ له‌ دونیادا كردووتانه‌ [ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (٧) ] وه‌ به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌و دڵه‌ی كه‌ له‌ناو سینگدایه‌ كه‌ چیتان تیادا شاردۆته‌وه‌ هیچى له‌ خواى گه‌وره‌ ناشاردرێته‌وه‌.
Tafsiran larabci:
 
Fassarar Ma'anoni Aya: (7) Sura: Suratu Al'zumar
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Rufewa