Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Teburin Bayani kan wasu Fassarori


Fassarar Ma'anoni Aya: (47) Sura: Suratu Fussilat
۞ إِلَيۡهِ يُرَدُّ عِلۡمُ ٱلسَّاعَةِۚ وَمَا تَخۡرُجُ مِن ثَمَرَٰتٖ مِّنۡ أَكۡمَامِهَا وَمَا تَحۡمِلُ مِنۡ أُنثَىٰ وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلۡمِهِۦۚ وَيَوۡمَ يُنَادِيهِمۡ أَيۡنَ شُرَكَآءِي قَالُوٓاْ ءَاذَنَّٰكَ مَا مِنَّا مِن شَهِيدٖ
[ إِلَيْهِ يُرَدُّ عِلْمُ السَّاعَةِ ] وه‌ كاتی هاتنی ڕۆژی قیامه‌تیش هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌و كه‌سی تر نایزانێت ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ران و فریشته‌كانیش [ وَمَا تَخْرُجُ مِنْ ثَمَرَاتٍ مِنْ أَكْمَامِهَا ] وه‌ هه‌ر به‌رووبوومێكیش كه‌ له‌ به‌رگ و توێكڵه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت هه‌ر خوای گه‌وره‌ خۆی كاته‌كه‌ی ئه‌زانێت تا پێ ئه‌گات [ وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنْثَى وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِ ] وه‌ هه‌ر ئافره‌تێك كه‌ دووگیانه‌و منداڵی ئه‌بێ و كه‌ی دایئه‌نێ ته‌نها خوای گه‌وره‌ خۆی ئه‌یزانێ [ وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ أَيْنَ شُرَكَائِي ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیش خوای گه‌وره‌ له‌ پێش چاوی هه‌موو خه‌ڵكی بانگی هاوبه‌شبڕیارده‌ران ده‌كات و پێیان ده‌فه‌رمێت: كوا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ دونیا ئێوه‌ كردبووتان به‌ شه‌ریك بۆ من و له‌گه‌ڵ من ده‌تانپه‌رستن؟ [ قَالُوا آذَنَّاكَ مَا مِنَّا مِنْ شَهِيدٍ (٤٧) ] ئه‌لێن: ئه‌ی په‌روه‌ردگار پێمان راگه‌یاندی كه‌ هیچ كه‌سێك نیه‌ ئه‌مڕۆ لێره‌ شایه‌تی بدات و بلێت تۆ شه‌ریكت هه‌یه‌.
Tafsiran larabci:
 
Fassarar Ma'anoni Aya: (47) Sura: Suratu Fussilat
Teburin Jerin Sunayen Surori Lambar shafi
 
Fassarar Ma'anonin Alqura'ni - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Teburin Bayani kan wasu Fassarori

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Rufewa