Check out the new design

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߝߊߙߊ߲ߝߊߛߌ   ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫:
أَمۡ تَحۡسَبُ أَنَّ أَكۡثَرَهُمۡ يَسۡمَعُونَ أَوۡ يَعۡقِلُونَۚ إِنۡ هُمۡ إِلَّا كَٱلۡأَنۡعَٰمِ بَلۡ هُمۡ أَضَلُّ سَبِيلًا
- ئەی پێغەمبەر - ئایا پێتوایە زۆربەی ئەوانەی تۆ بانگیان دەکەیت بۆ یەکخواپەرستی و تاعەت و گوێڕایەڵی پەروەردگار بە وردی گوێبیستی ئەو بەڵگە و دەلیلانە دەبن و بیر لەمانا و مەبەستەکانی دەکەنەوە؟! نەخێر وانین بەڵکو وەک ئاژەڵ وان لەبیستن و بیرکردنەوە و تێگەیشتندا، بەڵکو لە ئاژەڵ گومڕا و نەزانترن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
أَلَمۡ تَرَ إِلَىٰ رَبِّكَ كَيۡفَ مَدَّ ٱلظِّلَّ وَلَوۡ شَآءَ لَجَعَلَهُۥ سَاكِنٗا ثُمَّ جَعَلۡنَا ٱلشَّمۡسَ عَلَيۡهِ دَلِيلٗا
- ئەی پێغەمبەر - ئایا تەماشای شوێنەواری بەدیھێنان و خەلقی اللە تەعالا ناکەیت کاتێک سێبەر بە ڕووی سەر زەویدا بڵاو دەکاتەوە، خۆ ئەگەر بیویستایە لە جێگای خۆی دەیوەستاند و نەدەجوڵا، ئەو کاتە بۆ ھەمیشەیی دونیا ھەر سێبەر دەبوو، لەپاشان خۆریشمان کردە بەڵگەیەک لەسەری، بەھۆی ئەوەوە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و سێبەر کورت و درێژ دەبێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ثُمَّ قَبَضۡنَٰهُ إِلَيۡنَا قَبۡضٗا يَسِيرٗا
پاشان ئەو سێبەرەش بە شێنەیی و لەسەرخۆ بۆ لای خۆمانی دەبەینەوە، بە گوێرەی ستوني بوون و لاربوونەوەی خۆر لە وەرزەکانی ساڵدا گۆڕانکاری بەسەردا دێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَهُوَ ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيۡلَ لِبَاسٗا وَٱلنَّوۡمَ سُبَاتٗا وَجَعَلَ ٱلنَّهَارَ نُشُورٗا
اللە تەعالا شەوی وەک پۆشاک و جلوبەرگ بۆ لێکردوون تاوەکو خۆتان و ھەموو شتێکیش داپۆشێت، وە خەویشی بۆ گێڕاون بەمایەی پشوو و ئارامی تاوەکو لەپاش کارکردن و ماندوو بوونتان پشووی تێدا بدەن، وە ڕۆژیشی بۆ کردوون بە مایەی ژیان و ھەستانەوە و جموجوڵ و کۆشش تاوەکو کاروباری خۆتانی تێدا ئەنجام بدەن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَرۡسَلَ ٱلرِّيَٰحَ بُشۡرَۢا بَيۡنَ يَدَيۡ رَحۡمَتِهِۦۚ وَأَنزَلۡنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ طَهُورٗا
وە ھەر اللە یە با دەنێرێت کە ھەورەکان ھەڵبگرن و موژدەی باران بە خەڵک بدەن، کە ئەویش لە میھرەبانی و ڕەحمی خۆیەتی بۆ بەندەکانی، وە لە ئاسمانیشەوە ئاوێکی پاکوخاوێنمان باراندووە تاوەکو خۆیانی پێ خاوێن بکەنەوە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
لِّنُحۡـِۧيَ بِهِۦ بَلۡدَةٗ مَّيۡتٗا وَنُسۡقِيَهُۥ مِمَّا خَلَقۡنَآ أَنۡعَٰمٗا وَأَنَاسِيَّ كَثِيرٗا
بۆ ئەوەی بە ھۆی ئەو بارانەوە ئەو زەویە وشک و برنگانەی ھیچ ڕووەک و گژ و گیایەکی تیا نییە بە جۆرەھا ڕووەک و گژ و گیان و سەوزایی زیندوو بکەینەوە، وە بۆ ئەوەی ھەر بەم بارانە زۆرێک لە مەڕ و ماڵات و خەڵکی کە بەدیمان ھێناون تێراو بکەین.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَلَقَدۡ صَرَّفۡنَٰهُ بَيۡنَهُمۡ لِيَذَّكَّرُواْ فَأَبَىٰٓ أَكۡثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورٗا
بێگومان ئەم قورئانەمان ڕوون کردەوە و بەڵگە و نیشانەکانیشمان جۆرا و جۆر کردن تاوەکو پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن، بەڵام زۆربەی خەڵکی جگە لە بێباوەڕی و ناسوپاسگوزاری ھیچی تریان ناوێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَلَوۡ شِئۡنَا لَبَعَثۡنَا فِي كُلِّ قَرۡيَةٖ نَّذِيرٗا
ئەگەر بمانویستایە لە ھەموو گوند و شارێکدا پێغەمبەرێکمان دەنارد بۆ ئەوەی ئاگاداریان بکاتەوە و بیانترسێنت لە تۆڵە و سزای اللە تەعالا، بەڵام ئەوەمان نەویست، بەڵکو موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) مان نارد بۆ لای ھەموو خەڵکی جیھان.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَجَٰهِدۡهُم بِهِۦ جِهَادٗا كَبِيرٗا
- ئەی پێغەمبەر - گوێڕایەڵی و فەرمانبەرداری بێباوەڕان نەکەیت لەوەی داوات لێدەکەن لە گەڵیاندا بسازێیت و دەست ھەڵگریت لە ھەندێک بیروباوەڕی خۆت، و لەو شتانەی بۆت پێشنیار دەکەن، وە بەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەرت جیھاد و تێکۆشان ململانێی گەورەیان لەگەڵدا بکە، بە ئارام گرتن لەسەر ئەزیەت و ئازاریان، وە خۆڕاگرتن لەسەر ناڕەحەتیەکانی بانگەواز کردنیان.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
۞ وَهُوَ ٱلَّذِي مَرَجَ ٱلۡبَحۡرَيۡنِ هَٰذَا عَذۡبٞ فُرَاتٞ وَهَٰذَا مِلۡحٌ أُجَاجٞ وَجَعَلَ بَيۡنَهُمَا بَرۡزَخٗا وَحِجۡرٗا مَّحۡجُورٗا
اللە (سبحانە وتعالی) ئەو خوایەیە کە ئاوی دوو دەریای بە یەک گەیاندووە، ئاوی سازگاری گەیاندووە بە ئاوی سوێر، وە لە نێوانیاندا بەربەستێکی تەواوی داناوە ناھیڵێت ئاوی ھیچ کامیان تێکەڵ بەوی تریان ببێت، ئەمەیان ئاوێکی خۆش و سازگارە و ئەوی تریشیان خوێیەکی سوێر و تاڵە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَهُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ مِنَ ٱلۡمَآءِ بَشَرٗا فَجَعَلَهُۥ نَسَبٗا وَصِهۡرٗاۗ وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرٗا
ھەر اللە تەعالایە لە ئاوی پیاو و ژن ئادەمیزادی بەدیھێناوە، وە لە دوای ئەوەیش کە ئادەمیزادی بەدیھێنا پەیوەندی خزمایەتی و ژن و ژنخوازی لە نێوانیاندا دروستکرد، - ئەی پێغەمبەر- پەروەردگارت زۆر بەدەسەڵاتە ھیچ شتێکی لێ دەسەوسان نابێت، وە یەکێک لە دەسەڵاتەکانیشی ئەوەیە لە ئاوی پیاو و ژن ئادەمیزادی بەدیھێناوە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَيَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُهُمۡ وَلَا يَضُرُّهُمۡۗ وَكَانَ ٱلۡكَافِرُ عَلَىٰ رَبِّهِۦ ظَهِيرٗا
لەگەڵ ئەو ھەموو بەڵگە و نیشانە و موعجیزانەدا ئەو بێباوەڕانە لەبری اللە تەعالا بتگەلێک دەپەرستن ئەگەر گوێڕایەڵیان بکەن سوودیان بۆیان نابێت، وە ئەگەر سەرپێچیشیان بکەن ناتوانن زیانیان پێ بگەیەنن، وە بێباوەڕ ھەمیشە پشت لە بەرنامەکەی اللە تەعالا دەکات و شوێن شەیتان دەکەوێت لەوەی پەروەردگار تووڕە و نیگەران دەکات.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• انحطاط الكافر إلى مستوى دون مستوى الحيوان بسبب كفره بالله.
نزم بوونەوەی بێباوەڕ تا ئەندازەی خوارەوەی ئاژەڵ ئەویش بەھۆی کوفر و بێباوەڕییەوە بە اللە تەعالا.

• ظاهرة الظل آية من آيات الله الدالة على قدرته.
دیاردەی سێبەر نیشانەیەکە لە نیشانە و بەڵگەکانی اللە تەعالا لەسەر دەسەڵات و قودرەتی ئەو.

• تنويع الحجج والبراهين أسلوب تربوي ناجح.
جۆراو جۆر کردنی بەڵگە و نیشانەکان شێوازێکی پەروەردەیی سەرکەوتووە.

• الدعوة بالقرآن من صور الجهاد في سبيل الله.
بانگەوازکردن بە قورئانی پیرۆز جۆرێکە لە جۆرەکانی جیھاد و تێکۆشان لە ڕێگای اللە تەعالادا.

 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߝߊߙߊ߲ߝߊߛߌ
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߡߍ߲ ߝߘߊߣߍ߲߫ ߞߎ߬ߙߊ߬ߣߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߕߌߙߌ߲ߠߌ߲ ߝߊ߲ߓߊ ߟߊ߫

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲