Check out the new design

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߕߊߟߏ߲ߕߊߟߏ߲ߓߊ   ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫:
۞ وَلَا تُجَٰدِلُوٓاْ أَهۡلَ ٱلۡكِتَٰبِ إِلَّا بِٱلَّتِي هِيَ أَحۡسَنُ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡهُمۡۖ وَقُولُوٓاْ ءَامَنَّا بِٱلَّذِيٓ أُنزِلَ إِلَيۡنَا وَأُنزِلَ إِلَيۡكُمۡ وَإِلَٰهُنَا وَإِلَٰهُكُمۡ وَٰحِدٞ وَنَحۡنُ لَهُۥ مُسۡلِمُونَ
- ئەی باوەڕداران - بە شێوەیەکی جوان و رێک و پێک کە نمونەی بەرزی بانگەوازکردنە بە ئامۆژگاری کردن و بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا ھێنانەوە نەبێت، گفتوگۆ و دەمەقاڵێ و ناکۆکی لەگەڵ جولەکە و گاورەکان مەکەن، جگە ئەوانەیان نەبێت بەسەرکەشی کردن و خۆبەزلزانین ستەمیان کردووە، وە جەنگیان بەرامبەرتان ڕاگەیاندووە، لەگەڵ ئەوانەیاندا بجەنگن تاوەکو موسڵمان دەبن یان ملکەچ و ڕازی دەبن بە جزیە و سەرانە دان، وە بەجولەکە و گاورەکان بڵێن: ئێمە باوەڕمان ھێناوە بەو قورئانەی اللە تەعالا ناردویەتیە خوارەوە بۆ سەرمان وە بەو تەورات و ئینجیلەیش ناردویەتیە خوارەوە بۆ سەر ئێوە، وە پەرستراو و خوای ئێمە و ئێوە ھەر یەک خوا و پەرستراوە و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی نییە لەخوایەتی وپەروەردگاریەتی و کەماڵیدا، وە ئێمەیش ھەموو ملکەچ و زەلیلین بۆ فەرمان و بڕیارەکانی.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلۡنَآ إِلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَۚ فَٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ يُؤۡمِنُونَ بِهِۦۖ وَمِنۡ هَٰٓؤُلَآءِ مَن يُؤۡمِنُ بِهِۦۚ وَمَا يَجۡحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا ٱلۡكَٰفِرُونَ
ھەروەک چۆن کتێبەکانمان ناردووەتە خوارەوە بۆ سەر پێغەمبەرانی پێش تۆ قورئانیشمان ناردووەتە خوارەوە بۆ سەر تۆ، ھەندێک لەوانەی کە تەورات دەخوێننەوە، وەک عەبدوڵای کوڕی سەلام باوەڕیان بە پێغەمبەر ھەیە، چونکە لەکتێبەکانیاندا بە ڕوونی باسی سیفەتەکانی ئەو کراوە، وە ھەندێک لەوانەیش بتپەرست بوون و ھاوەڵیان بۆ اللە بڕیاردابوو باوەڕیان پێی ھێنا و موسڵمان بوون، ھیچ کەس بێباوەڕ نییە بە نیشانە و ئایەتەکانی ئێمە جگە ئەو کافر و بێباوەڕانە نەبێت کە کار و پیشەیان بووە بە کوفرکردن و نکۆڵی کردنی ھەق و ڕاستی لەگەڵ ئەوەی ھەق و ڕاستی دەرکەوتووە و ئاشکرا بووە.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَمَا كُنتَ تَتۡلُواْ مِن قَبۡلِهِۦ مِن كِتَٰبٖ وَلَا تَخُطُّهُۥ بِيَمِينِكَۖ إِذٗا لَّٱرۡتَابَ ٱلۡمُبۡطِلُونَ
- ئەی پێغەمبەر- پێش قورئان تۆ ھیچ کتێبێکت نەخوێندووەتەوە، وە بەدەستی ڕاستت ھیچ شتێکیشت نەنوسیووە، چونکە تۆ کەسێکی نەخوێندەوار بوویت، نازانیت بنوسیت و بخوێنیتەوە، چونکە ئەگەر بھاتایە بتوانیایە بنوسیت و بخوێنیتەوە خەڵکانێکی نەزان و نەفام گومانیان بۆ دروست دەبوو لە پێغەمبەرایەتیەکەتدا، ئەوەیان دەکردە بەبیانوو کە تۆ لەپەرتووک و پەڕاوە پێشینەکانەوە ئەم قورئانەت وەرگرتووە و لەوانەوە فێری بوویت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
بَلۡ هُوَ ءَايَٰتُۢ بَيِّنَٰتٞ فِي صُدُورِ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَۚ وَمَا يَجۡحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا ٱلظَّٰلِمُونَ
نەخێر وانییە بەڵکو ئەو قورئانەی دابەزیوە بۆ سەرت نیشانە و بەڵگەی ڕوون و ئاشکرایە لە دڵ و دەروونی كەسانێکدا زانستیان پێدراوە لە باوەڕداران، تەنھا ئەوانە نەبێت کە ستەمیان لە خۆیان کردووە بە کوفر و بێباوەڕی و ھاوەڵ بڕیاردان ، دان نانێن بە نیشانە و ئایەتەکانی ئێمەدا.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَقَالُواْ لَوۡلَآ أُنزِلَ عَلَيۡهِ ءَايَٰتٞ مِّن رَّبِّهِۦۚ قُلۡ إِنَّمَا ٱلۡأٓيَٰتُ عِندَ ٱللَّهِ وَإِنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٞ مُّبِينٌ
بتپەرست و موشریکەکان وتیان: ئەوە بۆ ئەو بەڵگە و نیشانە و موعجیزانەی ھاتووە بۆ پێغەمبەرانی پێشوو نایەت بۆ موحەممەد و دانابەزێت بۆی؟ - ئەی پێغەمبەر- تۆیش بەو کەسانەی بڵێ ئەو پێشنیارە دەکەن: بەڵگە و نیشانە و موعجیزەکان بەدەستی اللە تەعالان، ھەرکاتێک خۆی ویستی لێ بێت دەیان نێرێت و دایاندەبەزێنێت، وە من ناتوانم ئەو بەڵگە و نیشانە و موعجیزانە دابەزێنم، بەڵکو من تەنھا ترسێنەرێکی ڕوون و ئاشکرای ئێوەم بەسزای سەخت و تۆڵەی نەبڕاوەی ئاگری دۆزەخ.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
أَوَلَمۡ يَكۡفِهِمۡ أَنَّآ أَنزَلۡنَا عَلَيۡكَ ٱلۡكِتَٰبَ يُتۡلَىٰ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَرَحۡمَةٗ وَذِكۡرَىٰ لِقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ
ئایا بۆ ئەوانە بەس نییە پێشنیاری ھێنانی ئایەت دەکەن. ئێمە قورئانمان ناردووەتە خوارەوە بۆ سەرت بۆ ئەوەی بیخوێنیتەوە بەسەریاندا، بێگومان لەو قورئانەی دابەزیووە بۆیان ڕەحمەت و بەزەیی و پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ گەلی باوەڕداران، چونکە ئەوان سوودی لێ دەبینن، وە بێگومان ئەوەی دابەزیووە بۆیان چاکتر و باشترە لەوەی پێشنیاری دەکەن لەھێنانی ئەو ئایەت و بەڵگە و نیشانانەی دابەزیووە بۆ پێغەمبەرانی پێشین.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قُلۡ كَفَىٰ بِٱللَّهِ بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡ شَهِيدٗاۖ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۗ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱلۡبَٰطِلِ وَكَفَرُواْ بِٱللَّهِ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ
- ئەی پێغەمبەر- بڵێ: اللە تەعالا بەسە کە شاھید بێت لە نێوان من و ئێوەدا، شاھید بێت لەسەر ڕاستی ئەوەی بۆم ھاتووە، وە لەسەر بەدرۆخستنەوەی ئێوە کە باوەڕی پێ ناھێنن، زانا و ئاگادارە بەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە، وە ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە، وە ئەوانەیش باوەڕیان ھێناوە بەشتی بەتاڵ و پڕوپووچ لەھەر شتێک جگە لە اللە تەعالا بپەرسترێت، وە بێباوەڕ بوون بە اللە کە تەنھا ھەر ئەو شایستەی پەرستنە، بێگومان ئەوانە خەسارۆمەندن، چونکە باوەڕ و ئیمانیان گۆڕییەوە بەکوفر و بێباوەڕی.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• مجادلة أهل الكتاب تكون بالتي هي أحسن.
وتووێژ و گفتوگۆ کردن بەجوانترین شێوە لەگەڵ ئەھلی کیتابدا.

• الإيمان بجميع الرسل والكتب دون تفريق شرط لصحة الإيمان.
باوەڕھێنان بەسەرجەم پێغەمبەران و کتێب و پەڕاوەکانیان بەبێ جیاوازی کردن لە نێوانیاندا مەرجی ڕاستی و دروستی باوەڕە.

• القرآن الكريم الآية الخالدة والحجة الدائمة على صدق النبي صلى الله عليه وسلم.
قورئانی پیرۆز ئەو بەڵگە و نیشانە ھەمیشەیی و بەردەوامەیە لەسەر ڕاستی و ڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم).

 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߕߊߟߏ߲ߕߊߟߏ߲ߓߊ
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߡߍ߲ ߝߘߊߣߍ߲߫ ߞߎ߬ߙߊ߬ߣߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߕߌߙߌ߲ߠߌ߲ ߝߊ߲ߓߊ ߟߊ߫

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲