ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߟߊߘߛߏߣߍ߲" ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐߦߌߘߊ ߘߐ߫ ߞߎߙߘߌ߲ߞߊ߲ ߘߐ߫

external-link copy
51 : 40

إِنَّا لَنَنصُرُ رُسُلَنَا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَيَوۡمَ يَقُومُ ٱلۡأَشۡهَٰدُ

بێگومان ئێمە پێغەمبەرانمان و ئەوانەی باوەڕیان بە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکانی ھێناوە لە دونیا سەردەخەین، وە بەڵگە و نیشانەکانیان ئاشکرا دەکەین و پشتگیریان دەکەین لە دژی دوژمنەکانیان، ھەروەھا لە ڕۆژی قیامەتیشدا سەریان دەخەین بەوەی دەیانخەینە بەھەشتی ھەتاھەتاییەوە، وە تۆڵە و سزای نەیارانیان دەدەین و دەیانخەینە ئاگری دۆزەخەوە دوای ئەوەی پێغەمبەران و فریشتەکان و باوەڕداران شاھیدی دەدەن کە پێغەمبەران پەیامەکانی خۆیان گەیاند بە گەلەکانیان، بەڵام ئەوان بەدرۆیان زانین و باوەڕیان پێ نەکردن. info
التفاسير:
ߟߝߊߙߌ ߟߎ߫ ߢߊ߬ߕߣߐ ߘߏ߫ ߞߐߜߍ ߣߌ߲߬ ߞߊ߲߬:
• نصر الله لرسله وللمؤمنين سُنَّة إلهية ثابتة.
پشتگیری و سەرخستنی پێغەمبەران و باوەڕداران لەلایەن اللە تەعالاوە سوننەتێکی ئیلاھییە. info

• اعتذار الظالم يوم القيامة لا ينفعه.
بڕوبیانوو ھێنانەوەی ستەمكاران و بێباوەڕان لە ڕۆژی قیامەتدا ھیچ سوودێکی نییە. info

• أهمية الصبر في مواجهة الباطل.
گرنگی ئارامگرتن لە ڕوبەڕووبونەوەی باتڵ و ناھەقدا. info

• دلالة خلق السماوات والأرض على البعث؛ لأن من خلق ما هو عظيم قادر على إعادة الحياة إلى ما دونه.
بەڵگەی بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی لەسەر زیندوبونەوەی پاش مردن، چونکە ئەو زاتەی گەورەتر لەوانی بەدیھێنا بێت توانایشی ھەیە بچوکتر لەوانیش جارێکی تر بەدی بھێنێتەوە و زیندوویان بکاتەوە. info