Check out the new design

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߦߣߎߛߊ߫   ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫:
إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يَرۡجُونَ لِقَآءَنَا وَرَضُواْ بِٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَٱطۡمَأَنُّواْ بِهَا وَٱلَّذِينَ هُمۡ عَنۡ ءَايَٰتِنَا غَٰفِلُونَ
[ إِنَّ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌ ئومێدی گه‌یشتن نین به‌ ئێمه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ناكه‌ن كه‌ زیندوو ببنه‌وه‌ [ وَرَضُوا بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَاطْمَأَنُّوا بِهَا ] وه‌ ڕازی بوونه‌ به‌ ژیانی دونیاو ژیانی دونیایان هه‌ڵبژاردووه‌ به‌سه‌ر قیامه‌تدا، وه‌ دڵیان ئارام و هێمنه‌ بۆ ژیانی دونیا [ وَالَّذِينَ هُمْ عَنْ آيَاتِنَا غَافِلُونَ (٧) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بێئاگان له‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌و په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌رناگرن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
أُوْلَٰٓئِكَ مَأۡوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ
[ أُولَئِكَ مَأْوَاهُمُ النَّارُ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (٨) ] شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ ئاگری دۆزه‌خه‌ به‌هۆی كرده‌وه‌ی خراپی خۆیان و كوفر كردنیان به‌ خوای گه‌وره‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ يَهۡدِيهِمۡ رَبُّهُم بِإِيمَٰنِهِمۡۖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهِمُ ٱلۡأَنۡهَٰرُ فِي جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ
[ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ يَهْدِيهِمْ رَبُّهُمْ بِإِيمَانِهِمْ ] به‌ دڵنیایی ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ دونیادا به‌هۆی ئیمان و كرده‌وه‌ی چاكی خۆیان هیدایه‌تیان ئه‌دات، وه‌ له‌ قیامه‌تیش له‌سه‌ر پردى (صيراط) رێنماییان ده‌كات بپه‌ڕنه‌وه‌و بگه‌نه‌ به‌هه‌شت، (كرده‌وه‌ى چاك ئه‌وه‌یه‌ بۆ خوا بێت و بۆ ریا نه‌بێت، وه‌ له‌سه‌ر سوننه‌ت بێت و بیدعه‌ نه‌بێت) [ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ (٩) ] له‌ناو به‌هه‌شتی هه‌میشه‌ییدا كه‌ تیایدا ئه‌مێننه‌وه‌ جۆگه‌له‌ ئاو به‌ژێر دارو ماڵه‌كانیاندا تێئه‌په‌ڕێ.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
دَعۡوَىٰهُمۡ فِيهَا سُبۡحَٰنَكَ ٱللَّهُمَّ وَتَحِيَّتُهُمۡ فِيهَا سَلَٰمٞۚ وَءَاخِرُ دَعۡوَىٰهُمۡ أَنِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
[ دَعْوَاهُمْ فِيهَا سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ ] له‌ناو به‌هه‌شتدا دوعاو بانگ كردنی ئه‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن و به‌ پاك و مونه‌ززه‌هى ڕائه‌گرن [ وَتَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَامٌ ] وه‌ سڵاوی ئه‌وانیش سه‌لام كردنه‌ هه‌ندێكیان سه‌لام له‌ هه‌ندێكیان ئه‌كه‌ن، یان خوای گه‌وره‌ سه‌لامیان لێ ده‌كات، یان مه‌لائیكه‌ت سه‌لامیان لێ ده‌كات [ وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٠) ] وه‌ دوا پاڕانه‌وه‌شیان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ڵێن: حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌تانه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
۞ وَلَوۡ يُعَجِّلُ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ ٱلشَّرَّ ٱسۡتِعۡجَالَهُم بِٱلۡخَيۡرِ لَقُضِيَ إِلَيۡهِمۡ أَجَلُهُمۡۖ فَنَذَرُ ٱلَّذِينَ لَا يَرۡجُونَ لِقَآءَنَا فِي طُغۡيَٰنِهِمۡ يَعۡمَهُونَ
{نابێت دوعای شەڕو خراپە بكرێت} [ وَلَوْ يُعَجِّلُ اللَّهُ لِلنَّاسِ الشَّرَّ اسْتِعْجَالَهُمْ بِالْخَيْرِ لَقُضِيَ إِلَيْهِمْ أَجَلُهُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ په‌له‌ی بكردایه‌و دوعاى شه‌ڕو خراپى مرۆڤه‌كانى قبووڵ بكردایه‌ كه‌ له‌ كاتى توڕه‌ بوون له‌ خۆیان و ماڵ و منداڵیانى ده‌كه‌ن چۆن دوعای خێریان قبوڵ ده‌كات ئاواش دوعای شه‌ڕى قبوڵ بكردنایه‌ ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ناوی ئه‌بردن، وه‌كو خه‌ڵكی مه‌ككه‌ كه‌ وتیان: [ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ] (الْأَنْفَال: ٣٢) واته‌: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ حه‌قه‌و له‌لایه‌نی خوای گه‌وره‌یه‌ با خوایه‌كه‌ت به‌رد ببارێنێته‌ سه‌رمان له‌ ئاسمانه‌وه‌، به‌ڵام خوای گه‌وره‌ په‌له‌ی نه‌كرد له‌ قبوڵ كردنى دوعاى شه‌ڕو خراپه‌یان له‌به‌ر ره‌حم و سۆزو به‌زه‌یى و حیكمه‌تێك كه‌ خۆی ئه‌یزانێ [ فَنَذَرُ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءَنَا فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (١١) ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ئومێدی گه‌یشتن نین به‌ ئێمه‌ وه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ نین كه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌ت زیندوو ببنه‌وه‌ وازیان لێ دێنین با له‌ناو توغیان و له‌ڕێده‌رچوونی خۆیاندا بگه‌وزێن و به‌رده‌وام بن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَإِذَا مَسَّ ٱلۡإِنسَٰنَ ٱلضُّرُّ دَعَانَا لِجَنۢبِهِۦٓ أَوۡ قَاعِدًا أَوۡ قَآئِمٗا فَلَمَّا كَشَفۡنَا عَنۡهُ ضُرَّهُۥ مَرَّ كَأَن لَّمۡ يَدۡعُنَآ إِلَىٰ ضُرّٖ مَّسَّهُۥۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلۡمُسۡرِفِينَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ
[ وَإِذَا مَسَّ الْإِنْسَانَ الضُّرُّ ] وه‌ مرۆڤـ جاری وا هه‌یه‌ كه‌ تووشی زه‌ره‌رو زیانێك ئه‌بێ [ دَعَانَا لِجَنْبِهِ أَوْ قَاعِدًا أَوْ قَائِمًا ] له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا دوعا ده‌كات و له‌ خوا ئه‌پاڕێته‌وه‌ به‌ ڕاكشانه‌وه‌ یان به‌ دانیشتنه‌وه‌ یان به‌پێوه‌ [ فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُ ضُرَّهُ ] به‌ڵام كاتێك كه‌ زه‌ره‌رو زیان و ته‌نگیه‌كه‌ی له‌سه‌ر لائه‌به‌ین و هه‌ڵئه‌گرین [ مَرَّ كَأَنْ لَمْ يَدْعُنَا إِلَى ضُرٍّ مَسَّهُ ] ئه‌ڕوات وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و نه‌بووبێ تووشی زه‌ره‌رو زیان بووبێت و دوعای كردبێ هه‌مووی له‌بیر ده‌كات، وه‌ زۆرێك له‌ موسڵمانانیش وان [ كَذَلِكَ زُيِّنَ لِلْمُسْرِفِينَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١٢) ] به‌م شێوازانه‌ بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ كه‌ ئیسراف و زیادڕه‌وی ئه‌كه‌ن له‌ كرده‌وه‌ی خراپدا كرده‌وه‌كانیان بۆ ڕازێندراوه‌ته‌وه‌ تا بێئاگا بن له‌ شوكری خوای گه‌وره‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَلَقَدۡ أَهۡلَكۡنَا ٱلۡقُرُونَ مِن قَبۡلِكُمۡ لَمَّا ظَلَمُواْ وَجَآءَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ وَمَا كَانُواْ لِيُؤۡمِنُواْۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡمُجۡرِمِينَ
[ وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا الْقُرُونَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَمَّا ظَلَمُوا ] وه‌ به‌ دڵنیایی ئوممه‌تانی پێش ئێوه‌مان له‌ناوبرد كاتێك كه‌ زوڵم و سته‌میان كرد [ وَجَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] وه‌ پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌ به‌به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراو موعجیزه‌ هاتن بۆ لایان [ وَمَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا كَذَلِكَ نَجْزِي الْقَوْمَ الْمُجْرِمِينَ (١٣) ] به‌ڵام ئیمانیان نه‌هێناو به‌م شێوازه‌ش له‌ناومان بردن، وه‌ به‌م شێوازه‌ش كه‌سانی تاوانبار له‌ناو ئه‌به‌ین، كه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ كافرانی مه‌ككه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ثُمَّ جَعَلۡنَٰكُمۡ خَلَٰٓئِفَ فِي ٱلۡأَرۡضِ مِنۢ بَعۡدِهِمۡ لِنَنظُرَ كَيۡفَ تَعۡمَلُونَ
[ ثُمَّ جَعَلْنَاكُمْ خَلَائِفَ فِي الْأَرْضِ مِنْ بَعْدِهِمْ ] پاشان ئێوه‌مان كرده‌ جێنشینی یه‌كتری له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی له‌ پاش ئه‌وان [ لِنَنْظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ (١٤) ] تا ته‌ماشا بكه‌ین و بزانین ئێوه‌ش چ كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ئه‌ده‌ن چاك یان خراپ.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߦߣߎߛߊ߫
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲