Check out the new design

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߣߛߌ߬ߡߛߏ   ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫:

البقرة

الٓمٓ
سووره‌تی (به‌قه‌ره‌) (واته‌: مانگا) سووره‌تێكی مه‌ده‌نی¬یه‌و (٢٨٦) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الم (١) ] ئه‌و پیتانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزه‌وه‌ هاتوونه‌ هه‌یه‌ له‌ زانایان وه‌كو ئیمامی (قورتوبی) هێناوێتی له‌ ئیمامی (ابوبكرو عمرو عثمان و علي و ابن مسعود) (خوایان لی رازی بێت) ئه‌فه‌رموون: نهێنی خوای گه‌وره‌یه‌ له‌ قورئاندا ته‌نها خوای گه‌وره‌ خۆی ماناكه‌ی ئه‌زانێ، وه‌ هه‌یشه‌ له‌ زانایان وه‌كو (شیخ الاسلام) ئه‌فه‌رموون: به‌ڵێ ماناكه‌ی ئه‌زانین بۆ ته‌حه‌ددا كردنه‌ بۆچونی ڕاست و دروست ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌و پیتانه‌ ته‌حه‌ددای عه‌ره‌بی پێ ئه‌كات كه‌ قورئانی پیرۆز له‌و پیتانه‌ پێك هاتووه‌ ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌كه‌ن ئه‌م قورئانه‌ فه‌رمووده‌و فه‌رمایشت و كه‌لامی خوای گه‌وره‌ نیه‌و قسه‌ی محمده‌ صلی الله علیه وسلم ئێوه‌ش ئه‌و پیتانه‌تان له‌به‌ر ده‌ستدایه‌ ته‌نها سووره‌تێكی هاوشێوه‌ی قورئانی پیرۆز بێننه‌وه‌، له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ سووره‌تێكی بچووك هاوشێوه‌ی قورئانی پیرۆز بێننه‌وه‌، وه‌ تا رۆژی قیامه‌تیش ناتوانن، چونكه‌ هه‌رگیز قسه‌ی مرۆڤ وه‌كو قسه‌ی خوای گه‌وره‌ نابێت
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ذَٰلِكَ ٱلۡكِتَٰبُ لَا رَيۡبَۛ فِيهِۛ هُدٗى لِّلۡمُتَّقِينَ
[ ذَلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ فِيهِ ] ئه‌م په‌رتووكه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ هیچ گومانێكی تیادا نیه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ دابه‌زیووه‌ [ هُدًى لِلْمُتَّقِينَ (٢) ] هیدایه‌ت و رووناكی و ڕێنماییه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن و خۆیان له‌ تاوان ئه‌پارێزن
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡغَيۡبِ وَيُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَمِمَّا رَزَقۡنَٰهُمۡ يُنفِقُونَ
{هەندێك لە سیفاتی مرۆڤی خۆپارێزو موتتەقی} [ الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ ] یه‌كێك له‌ سیفاتی موتته‌قی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئیمان به‌ غه‌یب ئه‌هێنن ئه‌و شتانه‌ی كه‌ شاراوه‌یه‌و نادیاره‌و خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم هه‌واڵیان پێ داوه‌ باوه‌ڕیان به‌ هه‌مووی هه‌یه‌ [ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ ] وه‌ نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به‌ ڕوكن و مه‌رج و واجب و خشوع و سوننه‌ت و شێوازه‌كانی و له‌كاتی خۆیدا [ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنْفِقُونَ (٣) ] وه‌ له‌و ماڵه‌یشی كه‌ پێمان به‌خشیون نه‌فه‌قه‌ی منداڵ و خێزانیان ده‌كه‌ن و زه‌كاتی ماڵه‌كه‌یان ئه‌ده‌ن
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَٱلَّذِينَ يُؤۡمِنُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيۡكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبۡلِكَ وَبِٱلۡأٓخِرَةِ هُمۡ يُوقِنُونَ
[ وَالَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ ] وه‌ ئیمانیان به‌و قورئانه‌ پیرۆزه‌ هه‌یه‌ كه‌ بۆ تۆ دابه‌زیوه‌ وه‌ به‌و كتێبه‌ ئاسمانیانه‌ی تر كه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ دابه‌زیوه‌ باوه‌ڕیان به‌ هه‌مووی هه‌یه‌ [ وَبِالْآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ (٤) ] وه‌ یه‌قینیشیان هه‌یه‌ به‌ ڕۆژی دوایی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌ ڕۆژی دواییدا ڕووئه‌دات
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
أُوْلَٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدٗى مِّن رَّبِّهِمۡۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ
[ أُولَئِكَ عَلَى هُدًى مِنْ رَبِّهِمْ ] ئه‌م كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قواو ئیمانیان كۆ كردۆته‌وه‌ وه‌ فه‌رزه‌كان ئه‌نجام ئه‌ده‌ن له‌سه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنمایی و ڕووناكین له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌ [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (٥) ] وه‌ ئه‌م كه‌سانه‌ سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوون له‌ دونیاو دواڕۆژدا، پاشان خوای گه‌وره‌ دێته‌ سه‌ر باسكردنی كافران
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߣߛߌ߬ߡߛߏ
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲