Check out the new design

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߕ߭ߤߊ߫   ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫:
إِذۡ أَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰٓ أُمِّكَ مَا يُوحَىٰٓ
{بەسەرهاتی موسا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -لە منداڵیدا} [ إِذْ أَوْحَيْنَا إِلَى أُمِّكَ مَا يُوحَى (٣٨) ] كاتێك كه‌ وه‌حیشمان بۆ دایكت نارد، واته‌: ئیلهممان بۆ دایكت نارد، یان له‌ خه‌ودا، یان به‌ ئاماژه‌ نه‌ك وه‌حی بێ و دایكی بوو بێت به‌ پێغه‌مبه‌ر، نه‌خێر پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان پیاو بوونه‌و ئافره‌ت نه‌بوونه‌، له‌سه‌ره‌تادا كه‌ موسا - صلی الله علیه وسلم - منداڵ بوو له‌ناو بێشكه‌كه‌دا له‌و ساڵه‌دا له‌دایك بوو فیرعه‌ون ئه‌وه‌ی كوڕ بوایه‌ ئه‌یكوشت، خوای گه‌وره‌ ئیلهامی خسته‌ دڵی دایكی موسا.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
أَنِ ٱقۡذِفِيهِ فِي ٱلتَّابُوتِ فَٱقۡذِفِيهِ فِي ٱلۡيَمِّ فَلۡيُلۡقِهِ ٱلۡيَمُّ بِٱلسَّاحِلِ يَأۡخُذۡهُ عَدُوّٞ لِّي وَعَدُوّٞ لَّهُۥۚ وَأَلۡقَيۡتُ عَلَيۡكَ مَحَبَّةٗ مِّنِّي وَلِتُصۡنَعَ عَلَىٰ عَيۡنِيٓ
[ أَنِ اقْذِفِيهِ فِي التَّابُوتِ فَاقْذِفِيهِ فِي الْيَمِّ ] كه‌ بیخه‌ره‌ ناو ئه‌و تابوت و سندوقه‌ی كه‌ له‌ دار دروست كرابوو ئه‌كه‌وته‌ سه‌ر ئاو، شیرى پێده‌داو پاشان فڕێی ده‌دایه‌ ناو ده‌ریاكه‌وه‌ كه‌ ده‌ریای نیل بوو ده‌یبه‌سته‌وه‌ نه‌وه‌كو كه‌ ماڵان ده‌گه‌ڕان بۆ كوڕ بیبه‌ن و بیكوژن، رۆژێك په‌ته‌كه‌ له‌ده‌ستى به‌ر بوو ئاوه‌كه‌ بردى [ فَلْيُلْقِهِ الْيَمُّ بِالسَّاحِلِ ] پاشانیش ده‌ریاكه‌ فڕێی ئه‌داته‌ ڕۆخ و كه‌ناری ده‌ریاكه‌ [ يَأْخُذْهُ عَدُوٌّ لِي وَعَدُوٌّ لَهُ ] ئه‌و منداڵه‌ش كه‌ له‌ ناو ئه‌و سندوقه‌دایه‌ دوژمنی ئه‌و و دوژمنی من كه‌ فیرعه‌ونه‌ ئه‌یبات [ وَأَلْقَيْتُ عَلَيْكَ مَحَبَّةً مِنِّي ] وه‌ تۆمان خۆشه‌ویست كردووه‌، (هه‌ر كه‌سێك موسای - صلی الله علیه وسلم - ببینیایه‌ خۆشی ئه‌ویست، چونكه‌ منداڵێكی زۆر جوان بووه‌) [ وَلِتُصْنَعَ عَلَى عَيْنِي (٣٩) ] وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پێش چاوی خوای گه‌وره‌ ئه‌م شته‌ دروست بكرێ وه‌ ڕووبدات، وه‌ خوای گه‌وره‌ خۆی چاودێری ئه‌كات و له‌ ماڵى پاشا گه‌وره‌ ده‌بێت و خواردنى شاهانه‌ ده‌خوات و خزمه‌تى شاهانه‌ ده‌كرێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
إِذۡ تَمۡشِيٓ أُخۡتُكَ فَتَقُولُ هَلۡ أَدُلُّكُمۡ عَلَىٰ مَن يَكۡفُلُهُۥۖ فَرَجَعۡنَٰكَ إِلَىٰٓ أُمِّكَ كَيۡ تَقَرَّ عَيۡنُهَا وَلَا تَحۡزَنَۚ وَقَتَلۡتَ نَفۡسٗا فَنَجَّيۡنَٰكَ مِنَ ٱلۡغَمِّ وَفَتَنَّٰكَ فُتُونٗاۚ فَلَبِثۡتَ سِنِينَ فِيٓ أَهۡلِ مَدۡيَنَ ثُمَّ جِئۡتَ عَلَىٰ قَدَرٖ يَٰمُوسَىٰ
[ إِذْ تَمْشِي أُخْتُكَ فَتَقُولُ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَى مَنْ يَكْفُلُهُ ] كاتێك كه‌ خوشكه‌كه‌ی موسا ئه‌گه‌ڕا ته‌ماشای تابوته‌كه‌ی ئه‌كرد تا بزانێت بۆ كوێ ده‌ڕوات تا گه‌یشته‌ لای ماڵی فیرعه‌ون و ئه‌وان هه‌ڵیان گرت، وه‌ دواتر به‌دوای دایه‌نێكدا ئه‌گه‌ڕان كه‌ شیری پێ بدات، ئه‌ویش مه‌مكی هیچ كه‌سێكی نه‌ئه‌گرت، خوشكه‌كه‌ی وتی: ئایا ڕێنماییتان بكه‌م بۆ كه‌سێك كه‌ سه‌رپه‌رشتی بكات و شیری پێ بدات [ فَرَجَعْنَاكَ إِلَى أُمِّكَ كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا ] دواتر هێنایانی بۆ ماڵه‌وه‌و مه‌مكی دایكی خۆی گرت و شیره‌كه‌ی خوارد، خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: تۆمان گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ لای دایكت تا چاوڕۆشناو دڵخۆش بێ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆ [ وَلَا تَحْزَنَ ] وه‌ تا خه‌فه‌ت نه‌خوا [ وَقَتَلْتَ نَفْسًا ] وه‌ تۆ كه‌سێكی قیبتیت كوشت له‌ هۆزی فیرعه‌ون به‌ڵام مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ بیكوژێ به‌ڵكو به‌هه‌ڵه‌ كوشتی [ فَنَجَّيْنَاكَ مِنَ الْغَمِّ ] له‌و غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ یان له‌و ترسه‌ كه‌ ئه‌ترسای سزات بده‌ن له‌وه‌ش ڕزگارمان كردیت [ وَفَتَنَّاكَ فُتُونًا ] وه‌ جار له‌ دوای جار تۆمان ڕزگار كرد یان تۆمان تاقیكرده‌وه‌ [ فَلَبِثْتَ سِنِينَ فِي أَهْلِ مَدْيَنَ ] وه‌ چه‌ند ساڵێكیش له‌لای خه‌ڵكی مه‌دیه‌ن مایته‌وه‌، كه‌ ده‌ ساڵ بوو [ ثُمَّ جِئْتَ عَلَى قَدَرٍ يَا مُوسَى (٤٠) ] پاشان له‌ كاتێكی دیاریكراودا گه‌ڕایته‌وه‌ له‌و كاته‌ی كه‌ بۆت دیاریكرا بوو له‌ قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌ تا بتكه‌ین به‌ پێغه‌مبه‌ر.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَٱصۡطَنَعۡتُكَ لِنَفۡسِي
[ وَاصْطَنَعْتُكَ لِنَفْسِي (٤١) ] وه‌ تۆم هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ببی به‌ پێغه‌مبه‌رو حوجه‌و به‌ڵگه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ٱذۡهَبۡ أَنتَ وَأَخُوكَ بِـَٔايَٰتِي وَلَا تَنِيَا فِي ذِكۡرِي
{ناردنی موساو هارون (سەڵات‌و سەلامی خوایان لەسەر بێت) بۆ لای فیرعەون} [ اذْهَبْ أَنْتَ وَأَخُوكَ بِآيَاتِي ] تۆ و هارونی برات به‌و موعجیزانه‌ی كه‌ پێم به‌خشیوون بیبه‌ن بۆ لای فیرعه‌ون [ وَلَا تَنِيَا فِي ذِكْرِي (٤٢) ] وه‌ لاوازو بێزار مه‌بن له‌ زیكری من، به‌ڵكو له‌ كاتى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى فیرعه‌ون زۆر یادو زیكرى من بكه‌ن تا یارمه‌تیده‌رتان بێت و به‌هێزتان بكات له‌ دژى فیرعه‌ون (كه‌واته‌ زیكرو یادى خوا هۆكارێكى سه‌ره‌كى و كاریگه‌ره‌ بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمندا).
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ٱذۡهَبَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ
[ اذْهَبَا إِلَى فِرْعَوْنَ إِنَّهُ طَغَى (٤٣) ] بڕۆن بۆ لای فیرعه‌ون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سنووری به‌زاندووه‌ له‌ كوفرو تاوان و سه‌ركه‌شی كردندا.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَقُولَا لَهُۥ قَوۡلٗا لَّيِّنٗا لَّعَلَّهُۥ يَتَذَكَّرُ أَوۡ يَخۡشَىٰ
[ فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَيِّنًا ] وه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن به‌ قسه‌یه‌كی نه‌رم كه‌ ڕه‌قی و توندوتیژی تیا نه‌بێ و پێى بڵێن من له‌ لێبوردن و لێخۆشبوونه‌وه‌ نزیكترم وه‌ك له‌ توڕه‌ بوون و سزادان [ لَعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَى (٤٤) ] به‌ڵكو بیر ئه‌كاته‌وه‌و ده‌ستهه‌ڵده‌گرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ كوفرو گومڕایى، یاخود له‌ سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌ترسێت و گوێڕایه‌ڵى ده‌كات.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَالَا رَبَّنَآ إِنَّنَا نَخَافُ أَن يَفۡرُطَ عَلَيۡنَآ أَوۡ أَن يَطۡغَىٰ
[ قَالَا رَبَّنَا إِنَّنَا نَخَافُ أَنْ يَفْرُطَ عَلَيْنَا أَوْ أَنْ يَطْغَى (٤٥) ] وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار له‌وه‌ ئه‌ترسێین كه‌ فیرعه‌ون ده‌ستپێشخه‌ری و په‌له‌ بكات له‌ سزادانمان و ئازارمان بدات، یاخود ده‌ستدرێژى بكاته‌ سه‌رمان.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَالَ لَا تَخَافَآۖ إِنَّنِي مَعَكُمَآ أَسۡمَعُ وَأَرَىٰ
[ قَالَ لَا تَخَافَا ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: مه‌ترسێن [ إِنَّنِي مَعَكُمَا أَسْمَعُ وَأَرَى (٤٦) ] به‌ دڵنیایى من له‌گه‌ڵتاندام ئه‌بیستم و ئه‌بینم (به‌ بیستن و بینین و پشتیوانی و سه‌رخستن و یارمه‌تیدان و زانیاری له‌گه‌ڵتاندام، به‌ڵام خۆی له‌سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆیه‌تی وه‌كو له‌ ئایه‌ته‌كانی پێشتر باسمان كرد).
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَأۡتِيَاهُ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولَا رَبِّكَ فَأَرۡسِلۡ مَعَنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ وَلَا تُعَذِّبۡهُمۡۖ قَدۡ جِئۡنَٰكَ بِـَٔايَةٖ مِّن رَّبِّكَۖ وَٱلسَّلَٰمُ عَلَىٰ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلۡهُدَىٰٓ
[ فَأْتِيَاهُ فَقُولَا إِنَّا رَسُولَا رَبِّكَ فَأَرْسِلْ مَعَنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ وَلَا تُعَذِّبْهُمْ ] بڕۆن بۆ لای فیرعه‌ون و پێى بڵێن: ئێمه‌ نێردراوی په‌روه‌ردگارتین و تۆ به‌نی ئیسرائیلمان له‌گه‌ڵدا بنێره‌و واز له‌ چه‌وساندنه‌وه‌یان بێنه‌و سزایان مه‌ده‌، كه‌ به‌رده‌وام سزای ئه‌دان و كوڕه‌كانی ئه‌كوشت و كچه‌كانی بۆ خزمه‌تكاری به‌كارهێناوه‌و باری قورسی خستبووه‌ سه‌رشانیان [ قَدْ جِئْنَاكَ بِآيَةٍ مِنْ رَبِّكَ ] پێی بڵێن: به‌ دڵنیایی ئێمه‌ موعجیزه‌یه‌كمان له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ هێناویت كه‌ گۆچانه‌كه‌و ده‌ستی بوو [ وَالسَّلَامُ عَلَى مَنِ اتَّبَعَ الْهُدَى (٤٧) ] وه‌ سڵاوی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر كه‌سێك بێ كه‌ شوێن هیدایه‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌وێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
إِنَّا قَدۡ أُوحِيَ إِلَيۡنَآ أَنَّ ٱلۡعَذَابَ عَلَىٰ مَن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ
[ إِنَّا قَدْ أُوحِيَ إِلَيْنَا أَنَّ الْعَذَابَ عَلَى مَنْ كَذَّبَ وَتَوَلَّى (٤٨) ] به‌ دڵنیایى ئێمه‌ وه‌حیمان بۆ هاتووه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ كه‌ سزای خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر كه‌سێكه‌ كه‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌و به‌ڵگه‌كانی خوا به‌درۆ بزانێ وه‌ پشت هه‌ڵبكات له‌ ئیمان هێنان و وه‌ری نه‌گرێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَالَ فَمَن رَّبُّكُمَا يَٰمُوسَىٰ
{گفتوگۆی موساو هارون (سەڵات‌و سەلامی خوایان لەسەر بێت) لەگەڵ فیرعەون} [ قَالَ فَمَنْ رَبُّكُمَا يَا مُوسَى (٤٩) ] فیرعه‌ون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی به‌ خوا ئه‌زانی وتی: ئه‌ی موسا په‌روه‌ردگاری ئێوه‌ كێیه‌؟
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَالَ رَبُّنَا ٱلَّذِيٓ أَعۡطَىٰ كُلَّ شَيۡءٍ خَلۡقَهُۥ ثُمَّ هَدَىٰ
[ قَالَ رَبُّنَا الَّذِي أَعْطَى كُلَّ شَيْءٍ خَلْقَهُ ثُمَّ هَدَى (٥٠) ] موسى - صلی الله علیه وسلم - وتی: په‌روه‌ردگاری ئێمه‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ هه‌موو شتێكی دروست كردووه‌ پاشان ڕێنمایى كردوون بۆ ئه‌و شته‌ی كه‌ سوودو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانی تێدابێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
قَالَ فَمَا بَالُ ٱلۡقُرُونِ ٱلۡأُولَىٰ
[ قَالَ فَمَا بَالُ الْقُرُونِ الْأُولَى (٥١) ] وتی: موسا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌ی باشه‌ ده‌نگوباس و هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتی ئوممه‌تانی پێشتر چیه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ بتیان په‌رستووه‌و به‌ بت په‌رستی ڕۆیشتوونه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߕ߭ߤߊ߫
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲