Check out the new design

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (60) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߛߎ߬ߡߊ߲߬ߝߍ
قُلۡ هَلۡ أُنَبِّئُكُم بِشَرّٖ مِّن ذَٰلِكَ مَثُوبَةً عِندَ ٱللَّهِۚ مَن لَّعَنَهُ ٱللَّهُ وَغَضِبَ عَلَيۡهِ وَجَعَلَ مِنۡهُمُ ٱلۡقِرَدَةَ وَٱلۡخَنَازِيرَ وَعَبَدَ ٱلطَّٰغُوتَۚ أُوْلَٰٓئِكَ شَرّٞ مَّكَانٗا وَأَضَلُّ عَن سَوَآءِ ٱلسَّبِيلِ
[ قُلْ هَلْ أُنَبِّئُكُمْ بِشَرٍّ مِنْ ذَلِكَ مَثُوبَةً عِنْدَ اللَّهِ ] دیسان ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئایا ئه‌ی جووله‌كه‌ هه‌واڵتان پێ بده‌م به‌ خراپتر له‌م ئیشه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئێوه‌ تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ ئێمه‌ ئه‌ده‌ن ئه‌ى بۆ تانه‌و ته‌شه‌ر له‌ خۆتان ناده‌ن كه‌ له‌مه‌ خراپترتان تیایه‌ كه‌ كوفر كردنه‌ به‌ خوای گه‌وره‌ (مَثُوبَةً) واته‌: شتی واتان تیایه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ سزاتان ئه‌دات [ مَنْ لَعَنَهُ اللَّهُ ] كه‌سانێك له‌ ئێوه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌ری كردوون له‌ ڕه‌حمه‌تی خۆى و له‌عنه‌ت و نه‌فره‌تی لێ كردوون [ وَغَضِبَ عَلَيْهِ ] وه‌ غه‌زه‌بی لێ گرتوون و لێتان تووڕه‌ بووه‌ [ وَجَعَلَ مِنْهُمُ الْقِرَدَةَ وَالْخَنَازِيرَ ] وه‌ كه‌سانێكی لێ كردوون به‌ مه‌یمون و به‌راز وه‌كو هاوه‌ڵانی ڕۆژی شه‌ممه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ڕاوه‌ ماسییه‌كه‌یان كرد كه‌ خوای گه‌وره‌ كردیانی به‌ مه‌یمون و به‌راز [ وَعَبَدَ الطَّاغُوتَ ] وه‌ كه‌سانێكتان هه‌ن كه‌ زیادڕه‌وی ئه‌كه‌ن له‌ په‌رستنی تاغوته‌كاندا ئیتر ئایا شه‌یتانه‌ یان كاهین و فاڵچیه‌كانه‌ یان جادووگه‌رانه‌ یان هه‌موو كه‌سێك كه‌ بپه‌رسترێ و ڕازی بێ به‌و په‌رستنه‌ [ أُولَئِكَ شَرٌّ مَكَانًا ] ئا ئه‌مانه‌ كه‌ ئێوه‌ن له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا شوێن و جێگاو پله‌تان زۆر خراپه‌ كه‌ ئاگری دۆزه‌خه‌ [ وَأَضَلُّ عَنْ سَوَاءِ السَّبِيلِ (٦٠) ] وه‌ گومڕاش بوونه‌ له‌ ڕێگای ڕاست كه‌ ئێوه‌ ئه‌ڵێن: موسڵمانان گومڕا بوونه‌ به‌ڵام گومڕای ڕاسته‌قینه‌ خۆتانن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫: (60) ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߛߎ߬ߡߊ߲߬ߝߍ
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲