Check out the new design

ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ * - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ


ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߡߊ߬ߤߌ߬ߣߊ߬ߟߊ   ߟߝߊߙߌ ߘߏ߫:

الرحمن

ٱلرَّحۡمَٰنُ
سووره‌تی (ره‌حمان) سووره‌تێكى مه‌ده‌نیه‌ و (٧٨) ئایه‌ته‌ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ الرَّحْمَنُ (١) ] الرحمن: ناوێكه‌ له‌ ناوه‌ پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره‌، واته‌: خوای گه‌وره‌ زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌یی و میهره‌بانه‌، ئه‌و خوایه‌ی كه‌
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
عَلَّمَ ٱلۡقُرۡءَانَ
[ عَلَّمَ الْقُرْآنَ (٢) ] فێره‌ خوێندنه‌وه‌ی قورئانی كردوون.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ
[ خَلَقَ الْإِنْسَانَ (٣) ] وه‌ مرۆڤیشی دروست كردووه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
عَلَّمَهُ ٱلۡبَيَانَ
[ عَلَّمَهُ الْبَيَانَ (٤) ] وه‌ مرۆڤی فێری ناوی هه‌موو شته‌كان كردووه‌، یان فێری هه‌موو زمانه‌كانی كردووه‌، یان فێری هه‌موو شتێكی كردووه‌، یان فێرى ده‌ربڕینى پیته‌كانى كردووه‌و بۆى ئاسانكردووه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
ٱلشَّمۡسُ وَٱلۡقَمَرُ بِحُسۡبَانٖ
[ الشَّمْسُ وَالْقَمَرُ بِحُسْبَانٍ (٥) ] وه‌ خۆرو مانگیش له‌ شوێنی دیاریكراوی خۆیان ئه‌ڕۆن وه‌ به‌هۆیانه‌وه‌ مانگ و ساڵ ئه‌ژمێردرێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَٱلنَّجۡمُ وَٱلشَّجَرُ يَسۡجُدَانِ
[ وَالنَّجْمُ وَالشَّجَرُ يَسْجُدَانِ (٦) ] وه‌ ئه‌ستێره‌كان و داره‌كان هه‌موویان سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن وه‌ ملكه‌چی خوای گه‌وره‌ن، یاخود وتراوه‌: (النَّجْمُ) هه‌موو ڕووه‌كێكه‌ كه‌ قه‌دی نه‌بێ (الشَّجَرُ) هه‌موو ڕووه‌كێكه‌ كه‌ قه‌دی هه‌بێ، هه‌موویان سوجده‌و كڕنوش بۆ خوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن و ملكه‌چی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَٱلسَّمَآءَ رَفَعَهَا وَوَضَعَ ٱلۡمِيزَانَ
[ وَالسَّمَاءَ رَفَعَهَا وَوَضَعَ الْمِيزَانَ (٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئاسمانی به‌رز كردۆته‌وه‌و به‌رز ڕایگرتووه‌ به‌سه‌ر زه‌ویدا وه‌ ته‌رازوویشی له‌سه‌ر زه‌وی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ دادپه‌روه‌ر بن له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
أَلَّا تَطۡغَوۡاْ فِي ٱلۡمِيزَانِ
[ أَلَّا تَطْغَوْا فِي الْمِيزَانِ (٨) ] ئێوه‌ سنوور مه‌به‌زێنن له‌و ته‌رازووه‌دا، یاخود له‌ دادپه‌روه‌ریدا.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَأَقِيمُواْ ٱلۡوَزۡنَ بِٱلۡقِسۡطِ وَلَا تُخۡسِرُواْ ٱلۡمِيزَانَ
[ وَأَقِيمُوا الْوَزْنَ بِالْقِسْطِ وَلَا تُخْسِرُوا الْمِيزَانَ (٩) ] وه‌ با ته‌رازووه‌كه‌یشتان دادپه‌روه‌ر بێ وه‌ كه‌م به‌ خه‌ڵكى مه‌ده‌ن كاتێك كه‌ شتیان بۆ ئه‌كێشن، یان خۆتان دادپه‌روه‌ر بن.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَٱلۡأَرۡضَ وَضَعَهَا لِلۡأَنَامِ
[ وَالْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ (١٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زه‌ویشی داناوه‌و ڕاخستووه‌ بۆ مرۆڤه‌كان.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فِيهَا فَٰكِهَةٞ وَٱلنَّخۡلُ ذَاتُ ٱلۡأَكۡمَامِ
[ فِيهَا فَاكِهَةٌ وَالنَّخْلُ ذَاتُ الْأَكْمَامِ (١١) ] كه‌ له‌سه‌ر زه‌ویشدا خوای گه‌وره‌ جۆره‌ها میوه‌ی تام و بۆن و ره‌نگ و قه‌باره‌ جیاوازى بۆ ئێوه‌ داناوه‌ كه‌ چێژی لێ ئه‌كه‌ن، وه‌ دارخورمایش كه‌ به‌رگی هه‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌رچێ له‌ناو به‌رگه‌كه‌دایه‌و دواتر ده‌رئه‌چێت و ده‌رئه‌كه‌وێت، (له‌به‌ر زۆرى سووده‌كه‌ى به‌تایبه‌ت باسى خورماى كردووه‌).
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَٱلۡحَبُّ ذُو ٱلۡعَصۡفِ وَٱلرَّيۡحَانُ
[ وَالْحَبُّ ذُو الْعَصْفِ وَالرَّيْحَانُ (١٢) ] وه‌ هه‌موو دانه‌وێڵه‌یه‌كیش كه‌ گه‌ڵاكه‌ى وشك ده‌بێت و ده‌بێت به‌ كا و ئاژه‌ڵ ئه‌یخوات، وه‌ ره‌یحانیش واته‌: گه‌ڵاكه‌ی، یاخود وتراوه‌: مه‌به‌ست ئه‌و ڕه‌یحانه‌ بۆنخۆشه‌یه‌ كه‌ بۆنی ئه‌كه‌ین.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
[ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (١٣) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئێوه‌ چ نیعمه‌تیك له‌ نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان به‌ كامیان نیه‌ له‌و هه‌موو نیعمه‌ته‌ زۆرانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوون، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كه‌ ئه‌م سووره‌ته‌ی خوێنده‌وه‌ به‌ صه‌حابه‌ی فه‌رموو: جنیه‌كان له‌ ئێوه‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌یان باشتر بوو هه‌ر كاتێك بگه‌یشتمایه‌ به‌م ئایه‌تانه‌ (فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ) ئه‌وان ئه‌یانووت: (لَا بِشَيْءٍ مِنْ نِعَمِكَ رَبَّنَا نُكَذِّبُ فَلَكَ الْحَمْدُ) (سنن الترمذي: ٣٢٩١ , مستدرك الحاكم: ٣٧٦٦، انظر صَحِيح الْجَامِع: ٥١٣٨، الصَّحِيحَة: ٢١٥٠). ئه‌یانووت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار هیچ له‌ نیعمه‌ته‌كانی تۆ به‌درۆ نازانین وه‌ باوه‌ڕمان به‌هه‌مووی هه‌یه‌و حه‌مدو سه‌ناو ستایش بۆ تۆ، بۆیه‌ سوننه‌ته‌ كاتێك كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ت خوێنده‌وه‌: (فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ) بڵێی: (لَا بِشَيْءٍ مِنْ نِعَمِكَ رَبَّنَا نُكَذِّبُ فَلَكَ الْحَمْدُ).
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
خَلَقَ ٱلۡإِنسَٰنَ مِن صَلۡصَٰلٖ كَٱلۡفَخَّارِ
{دروستكردنى مرۆڤ و جنى} [ خَلَقَ الْإِنْسَانَ مِنْ صَلْصَالٍ كَالْفَخَّارِ (١٤) ] خوای گه‌وره‌ مرۆڤی دروست كردووه‌ واته‌ ئاده‌م له‌ قوڕی سووره‌وه‌كراو كه‌ قوڕێك به‌ ئاگر سوور ئه‌كرێته‌وه‌ وه‌كو چۆن ئه‌وانه‌ی كه‌ كوپه‌ڵه‌و گۆزه‌و شتیان لێ دروست ئه‌كرێ.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
وَخَلَقَ ٱلۡجَآنَّ مِن مَّارِجٖ مِّن نَّارٖ
[ وَخَلَقَ الْجَانَّ مِنْ مَارِجٍ مِنْ نَارٍ (١٥) ] وه‌ جنیشی دروست كردووه‌ له‌ گڕو بڵێسه‌ی ئاگر، یاخود له‌ ئاگره‌كه‌ خۆی جنی دروست كردووه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
[ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (١٦) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه‌ كام له‌ نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
رَبُّ ٱلۡمَشۡرِقَيۡنِ وَرَبُّ ٱلۡمَغۡرِبَيۡنِ
[ رَبُّ الْمَشْرِقَيْنِ وَرَبُّ الْمَغْرِبَيْنِ (١٧) ] خوای گه‌وره‌ په‌روه‌ردگاری هه‌ردوو ڕۆژهه‌ڵاته‌كه‌و هه‌ردوو ڕۆژئاواكه‌یه‌، ڕۆژهه‌ڵات له‌ زستان و هاوین وه‌ ڕۆژئاوایش له‌ زستان و هاوین، وه‌ به‌ كۆیش هاتوه‌ (المشارق) مه‌به‌ست پێى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو رۆژێك خۆر له‌ شوێنێكى جیاوازه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و ئاوا ده‌بێت.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
فَبِأَيِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ
[ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ (١٨) ] ئه‌ى گرۆى ئاده‌میزادو جن ئیتر ئێوه‌ كام له‌ نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ به‌درۆ ئه‌زانن و باوه‌ڕتان پێ نیه‌.
ߊߙߊߓߎߞߊ߲ߡߊ ߞߘߐߦߌߘߊ ߟߎ߬:
 
ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌ߬ߘߊ߬ߟߌ ߝߐߘߊ ߘߏ߫: ߡߊ߬ߤߌ߬ߣߊ߬ߟߊ
ߝߐߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ ߞߐߜߍ ߝߙߍߕߍ
 
ߞߎ߬ߙߣߊ߬ ߞߟߊߒߞߋ ߞߘߐ ߟߎ߬ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߞߙߎߘߌߞߊ߲ ߘߟߊߡߌߘߊ - ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߓߟߏ߫ - ߘߟߊߡߌߘߊ ߟߎ߫ ߦߌ߬ߘߊ߬ߥߟߊ

ߛ߫ߊ߬ߟߊ߯ߤ߭ߎ߫ ߊ.ߘߘߌ߯ߣߌ߫ ߊ߳ߺߊߓߑߘߎ ߊ.ߟߑߞߊߙߌ߯ߡߎ߲߫ ߟߊ߫ ߘߟߊߡߌߘߊߟߌ ߟߋ߬.

ߘߊߕߎ߲߯ߠߌ߲