Check out the new design

அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - அல்முக்தஸர் பீ தப்ஸீரில் குர்ஆனில் கரீமுக்கான குர்தி மொழிபெயர்ப்பு * - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை


மொழிபெயர்ப்பு அத்தியாயம்: அல்ஹாக்கா   வசனம்:
وَجَآءَ فِرۡعَوۡنُ وَمَن قَبۡلَهُۥ وَٱلۡمُؤۡتَفِكَٰتُ بِٱلۡخَاطِئَةِ
فیرعەون وگەلانی پێش ئەویش لەدانیشتوانی گوند وشارە سەرەو ژێربووەکان (ئەوانیش گەلی لوط بوون) بە گوناھـ وتاوانیانەوە ھاتن لە شیرک -هاوبەش بڕیاردان بۆ خواى گەورە- وتاوان وسەرپێچیەکان.
அரபு விரிவுரைகள்:
فَعَصَوۡاْ رَسُولَ رَبِّهِمۡ فَأَخَذَهُمۡ أَخۡذَةٗ رَّابِيَةً
ھەر گەلێک لەو گەلانە سەرپێچی پێغەمبەری پەروەردگاریان کردبێت و بەدرۆیان زانیبێت، اللە -سبحانه وتعالى- گرتنی بە گرتنێکی زۆر سەخت بۆ لەناوبردنیان.
அரபு விரிவுரைகள்:
إِنَّا لَمَّا طَغَا ٱلۡمَآءُ حَمَلۡنَٰكُمۡ فِي ٱلۡجَارِيَةِ
بێگومان ئێمە کاتێک ئاوی تۆفانەکە سەرکەوت وسنوورەکەى تێپەڕاند لەبەرزبوونەوەدا، ئەوانەتان لەپشتی ئەواندا بوون (لەپشتی ئەو كەسانەی سواری كەشتیەكە بوو بوون) لەو کەشتیەکەی نوح -علیه السلام- دروستی كرد هەڵمان گرتن.
அரபு விரிவுரைகள்:
لِنَجۡعَلَهَا لَكُمۡ تَذۡكِرَةٗ وَتَعِيَهَآ أُذُنٞ وَٰعِيَةٞ
بۆ ئەوەی كەشتیەكە وچیرۆکی تیاچوونی گەلی نوح بکەینە پەند وئامۆژگاری وبەڵگە بۆ تیاچوونی خەڵكی بێباوەڕ وڕزگار بوونی باوەڕداران، و لەبەری بکەن و بەبیری خۆیان بیهێننەوە کەسانێك گوێیەکانیان دەبیستێت بەھۆشمەندیەوە.
அரபு விரிவுரைகள்:
فَإِذَا نُفِخَ فِي ٱلصُّورِ نَفۡخَةٞ وَٰحِدَةٞ
جا کاتێک ئەو فریشتەیەی کە ڕاسپێردراوە فوو بکات بەکەڕەنادا جارێکی تر فووی پێدا کردەوە، کە مەبەست پێی فووی دووەم جارە.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَحُمِلَتِ ٱلۡأَرۡضُ وَٱلۡجِبَالُ فَدُكَّتَا دَكَّةٗ وَٰحِدَةٗ
زەوی و شاخ وکێوەکان لە جێگای خۆیان بەرزکرانەوە، بەیەکجار دران بەیەکدا، زەوی وشاخەكان هەمووی پارچه پارچه بوون.
அரபு விரிவுரைகள்:
فَيَوۡمَئِذٖ وَقَعَتِ ٱلۡوَاقِعَةُ
ئیتر ئەو ڕۆژەی هەموو ئەمانە ڕوو دەدات ئەوە ڕۆژی قیامەت هەڵدەستێت.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَٱنشَقَّتِ ٱلسَّمَآءُ فَهِيَ يَوۡمَئِذٖ وَاهِيَةٞ
ئاسمان ھەمووی لەت وشەق دەبێت ولەیەکتر دەترازێت وسست ولاواز دەبێت، كاتێك فریشتەكان لێی دێنە خوارەوە لەو ڕۆژەدا، ئیتر سست ولاواز دەبێت دوای ئەوەی بەهێز وپێكەوە نوسابوون.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَٱلۡمَلَكُ عَلَىٰٓ أَرۡجَآئِهَاۚ وَيَحۡمِلُ عَرۡشَ رَبِّكَ فَوۡقَهُمۡ يَوۡمَئِذٖ ثَمَٰنِيَةٞ
فریشتەکان لەکەنار وقەراغی ئاسماندان، لەو ڕۆژە گەورەدا ھەشت فریشتە لەفریشتە نزیکەکانی پەروەردگار عەرشی پەروەردگاریان لەسەروو خۆیانەوە ھەڵگرتووه.
அரபு விரிவுரைகள்:
يَوۡمَئِذٖ تُعۡرَضُونَ لَا تَخۡفَىٰ مِنكُمۡ خَافِيَةٞ
-ئەی خەڵكینه- لەو ڕۆژەدا خۆتان وکار وکردەوەتان پیشانی الله -سبحانه وتعالى- دەدرێت، وە ھیچ کردەوەیەکتان بە پەنھانی ونھێنی نامێنێتەوە، بەڵكو پەروەردگار ئاگاداری هەموویەتی.
அரபு விரிவுரைகள்:
فَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَيَقُولُ هَآؤُمُ ٱقۡرَءُواْ كِتَٰبِيَهۡ
جا ئەو کەسەی کە تۆماری کردەوەکانی درایە دەستی ڕاستی شادە وبەدڵێکی خۆشەوە دەڵێت: ئەوەتا کتێبی کردەوەکانم بگرن وبیخوێننەوە.
அரபு விரிவுரைகள்:
إِنِّي ظَنَنتُ أَنِّي مُلَٰقٍ حِسَابِيَهۡ
چونکە بەڕاستی من خۆم لەدونیا دەمزانی ودڵنیا بووم کە زیندوو دەبمەوە، وتووشی ئەم لێپرسینەوەیە دەبم وپاداشتی (کردەوەکانم) وەردەگرمەوە.
அரபு விரிவுரைகள்:
فَهُوَ فِي عِيشَةٖ رَّاضِيَةٖ
ئەو کەسە لە ژیانێکی پڕ لە شادی وخۆشیدایە کە زۆر پێی ڕازیە، کاتێک ئەو ھەموو ناز ونیعمەتە نەبڕاوە دەبینێت.
அரபு விரிவுரைகள்:
فِي جَنَّةٍ عَالِيَةٖ
لەبەھەشتێکی بەرزدایە، (بەرز لە پلەوپایە وجێگادا).
அரபு விரிவுரைகள்:
قُطُوفُهَا دَانِيَةٞ
میوە وبەرووبومی باخەکانى ئەو بەھەشتانە زۆر نزیکە لێیەوە، بەشێوەیەک چ بەپێوە بێت یان بەدانیشتن یان بەڕاکشانەوە دەستی پێیدەگات و ماندووبوونی ناوێت.
அரபு விரிவுரைகள்:
كُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ هَنِيٓـَٔۢا بِمَآ أَسۡلَفۡتُمۡ فِي ٱلۡأَيَّامِ ٱلۡخَالِيَةِ
ئینجا بۆ ڕێزلێنانیان پێیان دەوترێت: بخۆن وبخۆنەوە نۆشی گیانتان بێت لە خواردن وخواردنەوە کە بەهۆیانەوە تووشی هیچ ناڕەحەتیەک نابن، ئەم پاداشتدانەوەیە بەھۆی ئەو کردەوە چاکانەیە کە لەڕۆژانی ڕابردوو لەدونیادا ئەنجامتان دەدا.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَأَمَّا مَنۡ أُوتِيَ كِتَٰبَهُۥ بِشِمَالِهِۦ فَيَقُولُ يَٰلَيۡتَنِي لَمۡ أُوتَ كِتَٰبِيَهۡ
بەڵام ئەو کەسەی کە کتێبی کردەوەکانی درایە دەستی چەپی، بەداخ وحەسرەتێکەوە دەڵێت: خۆزگە کتێبی کردەوەکانم پێم نەدرایە، کە پڕیەتی لە کردەوەی خراپ ومایەی سەپاندنی سزای سەختە بەسەرمدا.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَلَمۡ أَدۡرِ مَا حِسَابِيَهۡ
خۆزگە ھەر نەمزانیایە سەرەنجامی حسێب ولێپرسینەوەم چییە.
அரபு விரிவுரைகள்:
يَٰلَيۡتَهَا كَانَتِ ٱلۡقَاضِيَةَ
کاشکای وە خۆزگە مردنەکەم یەکجاری بووایە، ئیتر دوای ئەوە جارێکی تر زیندوو نەدەکرامایەوە.
அரபு விரிவுரைகள்:
مَآ أَغۡنَىٰ عَنِّي مَالِيَهۡۜ
سەروەت وسامانم ھیچ قازانج وسوودێکی پێنەگەیاندم، ھیچ سزایەکی پەروەردگاری لەسەرم کەم نەکردەوە.
அரபு விரிவுரைகள்:
هَلَكَ عَنِّي سُلۡطَٰنِيَهۡ
بەڵگەکانم لێ وون بوون، ئەو دەسەڵات وهێز وپلەوپایەی پشتم پێ بەستبوو ھەمووی لەناوچوون ونەمان.
அரபு விரிவுரைகள்:
خُذُوهُ فَغُلُّوهُ
ودەووترێت: بیبەن -ئەی فریشتەکان (ئەوانەى سەرپەرشتیاری دۆزەخن)- بیگرن وکۆت وزنجیر لەدەست وگەردنی بکەن.
அரபு விரிவுரைகள்:
ثُمَّ ٱلۡجَحِيمَ صَلُّوهُ
پاشان بیخەنە نێو دۆزەخەوە تاوەکو ئاھو بێدادی بێت لەدەست گەرماكەی.
அரபு விரிவுரைகள்:
ثُمَّ فِي سِلۡسِلَةٖ ذَرۡعُهَا سَبۡعُونَ ذِرَاعٗا فَٱسۡلُكُوهُ
پاشان بە زنجیرێک کە درێژییەکەى حەفتا گەزە بیبەستنەوە وکۆتی بکەن.
அரபு விரிவுரைகள்:
إِنَّهُۥ كَانَ لَا يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ ٱلۡعَظِيمِ
لەبەرئەوەی باوەڕی بە اللە ی گەورە ومەزن نەبوو.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلۡمِسۡكِينِ
ھانی خەڵکی نەدەدا لەسەر خواردن بەخشین بە ھەژار.
அரபு விரிவுரைகள்:
فَلَيۡسَ لَهُ ٱلۡيَوۡمَ هَٰهُنَا حَمِيمٞ
ئینجا ئەویش ئەمڕۆ (کە ڕۆژی قیامەتە) ھیچ خەمخۆر ودڵسۆزێکی نییە، بەرگری لێبکات وسزای لێ دوور بخاتەوە.
அரபு விரிவுரைகள்:
இப்பக்கத்தின் வசனங்களிலுள்ள பயன்கள்:
• المِنَّة التي على الوالد مِنَّة على الولد تستوجب الشكر.
ئەو منەتەی لەسەر باوکە منەتیشە لەسەر مناڵەکانی، بۆیە پێویستە شوکر وسوپاسی لەسەر بکرێت.

• إطعام الفقير والحض عليه من أسباب الوقاية من عذاب النار.
خواردن بەخشین بەھەژاران وھاندانی خەڵکی لەسەر دەستگیرۆیی نەداران ھۆکاری خۆپاراستنە لەئاگری دۆزەخ.

• شدة عذاب يوم القيامة تستوجب التوقي منه بالإيمان والعمل الصالح.
سەختی سزای ڕۆژی قیامەت پێویست دەکات مرۆڤ بە باوەڕ وئەنجامدانی کار وکردەوە چاکەکان خۆی لێ بپارێزێت.

 
மொழிபெயர்ப்பு அத்தியாயம்: அல்ஹாக்கா
அத்தியாயங்களின் அட்டவணை பக்க எண்
 
அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - அல்முக்தஸர் பீ தப்ஸீரில் குர்ஆனில் கரீமுக்கான குர்தி மொழிபெயர்ப்பு - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை

வெளியீடு அல்குர்ஆன் ஆய்வுகளுக்கான தப்ஸீர் மையம்

மூடுக