Check out the new design

அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - அல்முக்தஸர் பீ தப்ஸீரில் குர்ஆனில் கரீமுக்கான குர்தி மொழிபெயர்ப்பு * - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை


மொழிபெயர்ப்பு அத்தியாயம்: அல்முதப்பிபீன்   வசனம்:
لِيَوۡمٍ عَظِيمٖ
بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە لەڕۆژێکی گەورەدا، کە زۆرێک لە ناڕەحەتی وناخۆشیەکان لەخۆ دەگرێت.
அரபு விரிவுரைகள்:
يَوۡمَ يَقُومُ ٱلنَّاسُ لِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ
ڕۆژێکە کە ھەموو بەدیھێنراوەکان لەبەردەم پەروەردگار ھەموواندا دەوەستن بۆ لێپرسینەوە.
அரபு விரிவுரைகள்:
كَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلۡفُجَّارِ لَفِي سِجِّينٖ
کارەکە بەو شێوەیە نییە کە بیرتان لێدەکردەوە، کە پاش مردن زیندووبوونەوە نییە، چونکە نامەی کردەوەی تاوانباران ودووڕووان لەناو دەفتەرێکی پەستی تەنگی ڕەشدایە لەدۆزەخدا.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا سِجِّينٞ
-ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ئەو دەفتەرە چییە؟!
அரபு விரிவுரைகள்:
كِتَٰبٞ مَّرۡقُومٞ
نامەیەکی نووسراوی مۆر کراوە، لەناو ناچێت، بەھیچ شێوەیەک دەستکاری ناکرێت، وکەم وزیادی بۆ ناکرێت.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَيۡلٞ يَوۡمَئِذٖ لِّلۡمُكَذِّبِينَ
خەسارۆمەندی وتیاچوون بۆ بێباوەڕان لەو ڕۆژەدا (ڕۆژی دوایی).
அரபு விரிவுரைகள்:
ٱلَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوۡمِ ٱلدِّينِ
ئەوانەی کەباوەڕیان نییە بەڕۆژی دوایی وزیندووبوونەوە وبەدرۆی دەزانن، ئەو ڕۆژەی کە اللە -تەعاﻻ- پاداشتی کردەوەی بەندەکانی تێدا دەداتەوە كه لەدونیا ئەنجامیان دابوو.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَمَا يُكَذِّبُ بِهِۦٓ إِلَّا كُلُّ مُعۡتَدٍ أَثِيمٍ
ھیچ کەس بێباوەڕ نییە بەو ڕۆژە و بەدرۆی نازانێت جگە لەکەسانی ستەمکاری تاوانبار نەبێت، ئەوانەی کە سنوورەکانی اللە -تەعاﻻ-یان تێپەڕاندوو وزۆر گوناهــ وتاوان دەکەن.
அரபு விரிவுரைகள்:
إِذَا تُتۡلَىٰ عَلَيۡهِ ءَايَٰتُنَا قَالَ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ
ئەو کەسانە کاتێک ئەو بەڵگە وئایەتانەی ئێمەیان بەسەردا بخوێنرێتەوە کە بۆ پێغەمبەرەکەمان دامان بەزاندووە، لەوەڵامدا دەڵێن : ئەمانە ئەفسانە ودرۆی پێشینانن، نەک لەلایەن اللە وە ھاتبێت.
அரபு விரிவுரைகள்:
كَلَّاۖ بَلۡۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ
نەخێر بەو شێوەیە نییە کە ئەو بێباوەڕانە بیریان لێدەکردەوە، (بەڵگەکانی ئێمە درۆی پێشینان نین) بەڵکو ژەنگی ئەو خراپە وتاوان وگوناھانەی کەدەیانکرد پەردەی ھێناوە بەسەر دڵەکانیاندا، وبەدڵیان هەق وڕاستی نابینن.
அரபு விரிவுரைகள்:
كَلَّآ إِنَّهُمۡ عَن رَّبِّهِمۡ يَوۡمَئِذٖ لَّمَحۡجُوبُونَ
نەخێر ڕزگاریان نابێت، بێگومان ئەو کەسانە لەڕۆژی دواییدا بێبەش دەبن لەبینینی پەروەردگاریان.
அரபு விரிவுரைகள்:
ثُمَّ إِنَّهُمۡ لَصَالُواْ ٱلۡجَحِيمِ
پاشان ئەوانە دەخرێنە ئاگری دۆزەخەوە، کە داد وبێدادیانە -هاوار وناڵەیانە- بەدەست گەرماکەیەوە.
அரபு விரிவுரைகள்:
ثُمَّ يُقَالُ هَٰذَا ٱلَّذِي كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ
ئەمجا لەڕۆژی قیامەتدا پاش ئەوەی کە دەخرێنە دۆزەخەوە، بەسەرزەنشتێکەوە پێیان دەوترێت: ئەمە ئەو ئاگر وئەو ڕۆژە بوو کە ئێوە باوەڕتان پێی نەبوو و بەدرۆتان دەخستەوە لەدونیادا، کاتێک پێغەمبەرەکەتان پێی ڕاگەیاندن.
அரபு விரிவுரைகள்:
كَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلۡأَبۡرَارِ لَفِي عِلِّيِّينَ
کارەکە بەو شێوەیە نییە کە بیرتان لێدەکردەوە، کە لێپرسینەوە وپاداشت دانەوە نییە، بێگومان کتێبی کردەوەی چاکەکاران لە جێگا وشوێنی بەرز وبڵندایە.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَمَآ أَدۡرَىٰكَ مَا عِلِّيُّونَ
جا -ئەی پێغەمبەر- تۆ چووزانیت ئەو جێگا بەرز وبڵندانە چیە وچۆنه؟!
அரபு விரிவுரைகள்:
كِتَٰبٞ مَّرۡقُومٞ
نامەیەکی نووسراوی مۆر کراوە، لەناو ناچێت، بەھیچ شێوەیەک دەستکاری ناکرێت، وکەم وزیادی بۆ ناکرێت.
அரபு விரிவுரைகள்:
يَشۡهَدُهُ ٱلۡمُقَرَّبُونَ
کتێبێکی مۆرکراوی لەشوێنێکی ھێندە بەرز وبڵنددایه، کە فریشتە نزیک وبەڕێزەکانی ھەموو ئاسمانێک دەیبینن.
அரபு விரிவுரைகள்:
إِنَّ ٱلۡأَبۡرَارَ لَفِي نَعِيمٍ
بێگومان چاکەکاران لەڕۆژی قیامەتدا لەناز ونیعمەتی نەبڕاوەی پەروەردگاردان.
அரபு விரிவுரைகள்:
عَلَى ٱلۡأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ
لەسەر کورسی وتەخت وقەنەفە ڕازاوەکانی بەھەشت دانیشتوون وتەماشای پەروەردگار ودیمەنە جوانە دڵڕفێنە ئاسوودە بەخشەکانی بەھەشت دەکەن.
அரபு விரிவுரைகள்:
تَعۡرِفُ فِي وُجُوهِهِمۡ نَضۡرَةَ ٱلنَّعِيمِ
لە ڕووخساریاندا جوانی وگەشاوەیی وخۆشگوزەرانی دەبینیت.
அரபு விரிவுரைகள்:
يُسۡقَوۡنَ مِن رَّحِيقٖ مَّخۡتُومٍ
خزمەتكارەكانی بەهەشت خواردنەوەیەکی -شەرابێکی- پاکی سەرمۆریان پێنۆش دەکەن كە مۆر دراوە لەسەر پەرداخەكانی (بەشێوەیەک کەس جگە لەئەوان دەستی بۆ نەبردووە).
அரபு விரிவுரைகள்:
خِتَٰمُهُۥ مِسۡكٞۚ وَفِي ذَٰلِكَ فَلۡيَتَنَافَسِ ٱلۡمُتَنَٰفِسُونَ
ئەو خواردنەوانە -شەرابانە- دوا قومی بۆنی میسکی لێ دێت، جا با پێشبڕکێ کاران بۆئەمە پێشبڕکێ بکەن بەکردەوەیەک کە جێی ڕەزامەندی اللە بێت، وە وازیش بھێنێت لە ھەرچیەک زاتی پیرۆزی ئەو توڕە دەکات.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَمِزَاجُهُۥ مِن تَسۡنِيمٍ
ئەو خواردنەوە-شەرابە- تێکەڵ کراوە لە ئاوی کانیاوی (تەسنیم).
அரபு விரிவுரைகள்:
عَيۡنٗا يَشۡرَبُ بِهَا ٱلۡمُقَرَّبُونَ
کانی (تەسنیم) لە بەرزترین جێگای بەهەشتەوە سەرچاوەی گرتووە، کەسە نزیکەکانی پەروەردگار لێی دەخۆنەوە، ئاوێکی خاوێنی پاڵفتەیە، وە تەواوی باوەڕدارانی تریش لێی دەخۆنەوە کە لەگەڵ شتی تریش تێکەڵ دەکرێت.
அரபு விரிவுரைகள்:
إِنَّ ٱلَّذِينَ أَجۡرَمُواْ كَانُواْ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يَضۡحَكُونَ
بێگومان لە دونیادا ئەوانەی بێباوەڕ وتاوانبار بوون گاڵتەیان دەکرد بە باوەڕداران وپێ دەکەنین پێیان.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَإِذَا مَرُّواْ بِهِمۡ يَتَغَامَزُونَ
وە کاتێک بەلای باوەڕداراندا تێپەڕ ببوونایە دەستیان دەکرد بە سرتە سرت وچاو لێداگرتن.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَإِذَا ٱنقَلَبُوٓاْ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِمُ ٱنقَلَبُواْ فَكِهِينَ
وە کاتێکیش دەگەڕانەوە نێو ماڵ ومنداڵ وکەسوکاریان بەگاڵتەکردن بە باوەڕدارانەوە دەگەڕانەوە.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَإِذَا رَأَوۡهُمۡ قَالُوٓاْ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَضَآلُّونَ
وە کاتێکیش کە مسوڵمانەکانیان ببینیایە دەیانووت: ئەمانە گومڕا وسەرلێشێواون، و وازیان لەئاینی باوباپیرانیان ھێناوە.
அரபு விரிவுரைகள்:
وَمَآ أُرۡسِلُواْ عَلَيۡهِمۡ حَٰفِظِينَ
لە کاتێکدا ئەو بێباوەڕانە (ئەو قسانەیان دەکرد) نەنێردرابوون کە چاودێر بن بەسەر باوەڕدارانەوە، هەتاوەکو کردەوەکانیان تۆمار بکەن.
அரபு விரிவுரைகள்:
இப்பக்கத்தின் வசனங்களிலுள்ள பயன்கள்:
• خطر الذنوب على القلوب.
مەترسی گوناھـ وتاوان لەسەر دڵەکان.

• حرمان الكفار من رؤية ربهم يوم القيامة.
بێبەش بوونی بێباوەڕان لەبینینی پەروەردگاریان لەڕۆژی قیامەتدا.

• السخرية من أهل الدين صفة من صفات الكفار.
گاڵتە وقەشمەری کردن بەباوەڕداران وخەڵکانی دیندار سیفەتێکە لەسیفەتی بێباوەڕان.

 
மொழிபெயர்ப்பு அத்தியாயம்: அல்முதப்பிபீன்
அத்தியாயங்களின் அட்டவணை பக்க எண்
 
அல்குர்ஆன் மொழிபெயர்ப்பு - அல்முக்தஸர் பீ தப்ஸீரில் குர்ஆனில் கரீமுக்கான குர்தி மொழிபெயர்ப்பு - மொழிபெயர்ப்பு அட்டவணை

வெளியீடு அல்குர்ஆன் ஆய்வுகளுக்கான தப்ஸீர் மையம்

மூடுக