Check out the new design

Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - Kürtçe Tercüme - Muhammed Salih Bamuki * - Mealler fihristi

XML CSV Excel API
Please review the Terms and Policies

Anlam tercümesi Sure: Sûratu'l-Ahzâb   Ayet:
مِّنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ رِجَالٞ صَدَقُواْ مَا عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ عَلَيۡهِۖ فَمِنۡهُم مَّن قَضَىٰ نَحۡبَهُۥ وَمِنۡهُم مَّن يَنتَظِرُۖ وَمَا بَدَّلُواْ تَبۡدِيلٗا
لەناو باوەڕداران دا پیاوانێك ھەن ڕاستیان کرد لەگەڵ ئەو پەیمانەی کە دابویان بەخوا ئەمجا ھەندێکیان نەزر و بەڵێنی خۆی بەجێ ھێناو (شەھید بوو) ھەندێکیشیان چاوەڕوانن ( وھێشتا لەژیاندان) ھیچ گۆڕانێکیان (لەبەڵێنی خۆیاندا) نەکردووە
Arapça tefsirler:
لِّيَجۡزِيَ ٱللَّهُ ٱلصَّٰدِقِينَ بِصِدۡقِهِمۡ وَيُعَذِّبَ ٱلۡمُنَٰفِقِينَ إِن شَآءَ أَوۡ يَتُوبَ عَلَيۡهِمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورٗا رَّحِيمٗا
بۆ ئەوەی (خوا) پاداشتی ڕاستگۆیان بداتەوە بەھۆی ڕاستیەکەیانەوە وە سزای دووڕووەکان بدات ئەگەر بیەوێت یان تەوبەیان لێ گیرا کات بێگومان خوا لێبوردە و میھرەبانە
Arapça tefsirler:
وَرَدَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ بِغَيۡظِهِمۡ لَمۡ يَنَالُواْ خَيۡرٗاۚ وَكَفَى ٱللَّهُ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٱلۡقِتَالَۚ وَكَانَ ٱللَّهُ قَوِيًّا عَزِيزٗا
وە خوا کافرەکانی (قورەیش کە لەشکریان ھێنابوو بۆ سەر مەدینە) گەڕاندەوە بەڕق و مەراقەوە (بۆ وڵاتی خۆیان) ھیچ خێر و ئاواتێکیان (لەناوبردنی ئیمانداران) دەست نەکەوت خوا ئیمان دارانی لەجەنگ پاراست (بەھۆی بای توند و فریشتەوە کافرانی پرژو بڵاوکرد) وەخوا ھەمیشە بەھێز و بەدەسەڵاتە
Arapça tefsirler:
وَأَنزَلَ ٱلَّذِينَ ظَٰهَرُوهُم مِّنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ مِن صَيَاصِيهِمۡ وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلرُّعۡبَ فَرِيقٗا تَقۡتُلُونَ وَتَأۡسِرُونَ فَرِيقٗا
(بەنی قورەیزە) کەپشتگیری ئەوان (قوڕەیش و غەطفان)یان کرد خوای گەورە ھێنانیە خوارەوە لەقەڵاکانیان وە ترسی خستە ناو دڵیانەوە کۆمەڵێکیان دەکوژن وە کۆمەڵێکی تریان بەدیل دەگرن
Arapça tefsirler:
وَأَوۡرَثَكُمۡ أَرۡضَهُمۡ وَدِيَٰرَهُمۡ وَأَمۡوَٰلَهُمۡ وَأَرۡضٗا لَّمۡ تَطَـُٔوهَاۚ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٗا
(دوای تیاچوونی ئەوان خوا) زەوی و خانوو سامانی ئەوانی دا بەئێوە ھەروەھا زەویەکیش کەپێتان پیانەنابوو وەخوا بەسەر ھەموو شێکدا بەتوانایە
Arapça tefsirler:
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ قُل لِّأَزۡوَٰجِكَ إِن كُنتُنَّ تُرِدۡنَ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيۡنَ أُمَتِّعۡكُنَّ وَأُسَرِّحۡكُنَّ سَرَاحٗا جَمِيلٗا
ئەی پێغەمبەر ﷺ بەخێزانەکانت بڵێ ئەگەر ئێوە ژیانی دونیا و ڕازاوەی ئەوتان دەوێت دەی ھەمووتان وەرن موتعەتان پێ بدەم (موتعە پارە و شتومەکێکە دەدرێتە ئافرەتی تەڵاقدراو) وە تەڵاقتان بدەم بە تەڵاق دانێکی چاك و بێ زیان
Arapça tefsirler:
وَإِن كُنتُنَّ تُرِدۡنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَٱلدَّارَ ٱلۡأٓخِرَةَ فَإِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلۡمُحۡسِنَٰتِ مِنكُنَّ أَجۡرًا عَظِيمٗا
وە ئەگەر ئێوە خواو پێغەمبەرەکەی و پاداشتی ڕۆژی دواییتان دەوێت ئەوە بێگومان خوا ئامادەی کردووە بۆ چاکەکاران لەئێوە پاداشتێکی گەورە
Arapça tefsirler:
يَٰنِسَآءَ ٱلنَّبِيِّ مَن يَأۡتِ مِنكُنَّ بِفَٰحِشَةٖ مُّبَيِّنَةٖ يُضَٰعَفۡ لَهَا ٱلۡعَذَابُ ضِعۡفَيۡنِۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٗا
ئەی خێزانەکانی پێغەمبەر ﷺ ھەر کام لە ئێوە گوناھێکی گەورە بکات سزای بۆ دوو بەرابەر دەکرێتەوە بەدوو قاتی (خەڵکی تر) وەئەم کارەش بۆ خوا ئاسانە
Arapça tefsirler:
 
Anlam tercümesi Sure: Sûratu'l-Ahzâb
Surelerin fihristi Sayfa numarası
 
Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - Kürtçe Tercüme - Muhammed Salih Bamuki - Mealler fihristi

Muhammed Salih Bamuki tarafından tercüme edilmiştir. Rowad Tercüme Merkezi gözetiminde geliştirimiştir. Orijinal tercüme, görüş bildirme, değerlendirme ve sürekli geliştirme amacıyla incelemeye açıktır.

Kapat