Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Mealler fihristi


Anlam tercümesi Ayet: (14) Sure: Sûratu'n-Nahl
وَهُوَ ٱلَّذِي سَخَّرَ ٱلۡبَحۡرَ لِتَأۡكُلُواْ مِنۡهُ لَحۡمٗا طَرِيّٗا وَتَسۡتَخۡرِجُواْ مِنۡهُ حِلۡيَةٗ تَلۡبَسُونَهَاۖ وَتَرَى ٱلۡفُلۡكَ مَوَاخِرَ فِيهِ وَلِتَبۡتَغُواْ مِن فَضۡلِهِۦ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
ھەر ئەو خوایەیە کە دەریاکانی بۆ ڕامھێناون، وە وای لێکردون بتوانن بەناویدا بڕۆن و ھەرچی شتی بەسوودیشە لێ دەربھێنن، تاوەکو ماسی و نەھەنگەکانی لێ ڕاو بکەن و بەتەڕ و تازەیی لێی بخۆن، وە ھەر لە دەریایشدا خشڵ و مرواری و مەرجان و ئەوانە دەربکەن کە خۆتان و ژنەکانتانی پێ بڕازێننەوە و لەبەری بکەن، وە دەبینیت کەشتییەکان دێن و دەچن بەسنگی خۆیان ئاوی دەریا لەت دەکەن، وە ئێوە سواری ئەو کەشتیانە دەبن تاوەکو بەھۆی قازانجی بازرگانیەوە ڕزق و ڕۆزی خوا پەیدا بکەن، بەڵکو سوپاس و شوکری خوا بکەن لەبەرامبەر ئەو نیعمەتانەی پێی بەخشیوون، وە تەنھا ھەر ئەویش بپەرستن.
Arapça tefsirler:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• من عظمة الله أنه يخلق ما لا يعلمه جميع البشر في كل حين يريد سبحانه.
لەگەورەیی خوای مەزن و باڵادەست ئەوەیە بە شتی وا دەخوڵقێنێت کەتەواوی مرۆڤەکان نایزانن و بێ ئاگان لێی، ئەمەش لەھەموو کاتێکدایە کە خوای باڵادەست بیەوێت.

• خلق الله النجوم لزينة السماء، والهداية في ظلمات البر والبحر، ومعرفة الأوقات وحساب الأزمنة.
خوای گەورە ئەستێرەکانی بەدیھێناوە بۆ ڕازاندنەوەی ئاسمانەکان و ڕێگایان پێ دەدۆزنەوە لە تاریکی شەو و بیابان و ناو دەریا، وە بۆ ناسینی کاتەکان و حساب کردنی ساڵ و مانگ و ڕۆژەکان.

• الثناء والشكر على الله الذي أنعم علينا بما يصلح حياتنا ويعيننا على أفضل معيشة.
سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی ئەو ھەمووە نیعمەتەی پێی بەخشیووین کە لەگەڵ ژیانماندا بگونجێت، وە یارمەتیدەریشمان بێت لەسەر بەدەست ھێنانی باشترین ژیان و گوزەران.

• الله سبحانه أنعم علينا بتسخير البحر لتناول اللحوم (الأسماك)، واستخراج اللؤلؤ والمرجان، وللركوب، والتجارة، وغير ذلك من المصالح والمنافع.
خوای گەورە نیعمەتەکانی خۆی بەسەردا ڕشتووین، بەڕام ھێنان و موسەخەرکردنی دەریا تاوەکو گۆشتی تەڕ و تازە (ماسی) تێدا بەدەست بھێنین، وە تاوەکو مرواری و مەرجانیشی لێ دەربھێنین، وە بۆ سواربوونی کەشتی و بازرگانی (( وە بۆ بەرگری و ڕێگری کردن لە ئازاری داگیرکەران و دوژمنکاریان)) وە بۆ جگە لەمانە لە بەرژوەندی و سوودی زۆر.

 
Anlam tercümesi Ayet: (14) Sure: Sûratu'n-Nahl
Surelerin fihristi Sayfa numarası
 
Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Mealler fihristi

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Kapat