Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Mealler fihristi


Anlam tercümesi Ayet: (198) Sure: Sûratu'l-Bakarah
لَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَبۡتَغُواْ فَضۡلٗا مِّن رَّبِّكُمۡۚ فَإِذَآ أَفَضۡتُم مِّنۡ عَرَفَٰتٖ فَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ عِندَ ٱلۡمَشۡعَرِ ٱلۡحَرَامِۖ وَٱذۡكُرُوهُ كَمَا هَدَىٰكُمۡ وَإِن كُنتُم مِّن قَبۡلِهِۦ لَمِنَ ٱلضَّآلِّينَ
گوناھتان ناگات لەکاتی حەج بە بازرگانی کردن وکڕین وفرۆشتن شوێن ڕزق وڕۆزی بکەون، جا لەدوای وەستانتان لە ڕۆژی نۆیەم لە عەرەفات ھەر کاتێک جوڵان وڕۆشتن بەرەو موزدەلیفە لە شەوی دەیەمی مانگی (ذي الحجة)، یادی خوای گەورە بکەن بەتەسبیحات و اللە أکبر کردن ونزا وپاڕانەوە لە لای (مشعر الحرام، کێویکە دەکەوێتە ناو موزدەلیفەوە)، وە سوپاسی خوای گەورە بکەن لەبەرامبەر ئەوەی ھیدایەتی دان وڕێنمونی کردن بۆ سەر شەریعەت و ئەرکان و مەناسیکی حەجی ماڵەکەی، چونکە بێگومان پێشان ئێوە بێ ئاگا بوون لە شەریعەتەکەی.
Arapça tefsirler:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• يجب على المؤمن التزود في سفر الدنيا وسفر الآخرة، ولذلك ذكر الله أن خير الزاد هو التقوى.
واجبە لەسەر باوەڕدار کە توێشوو بۆ سەفەری دونیا وسەفەری دواڕۆژ کۆبکاتەوە، ھەر بۆیە خوای گەورە باسی ئەوەی کردووە کە باشترین توێشوویەک توێشووی لە خواترسان و پارێزکاریە.

• مشروعية الإكثار من ذكر الله تعالى عند إتمام نسك الحج.
مەشروعیەتی زۆر یادی خوای گەورە کردن پاش تەواو بوون لە ئەرکان ومەناسیەکەکانی حەج، بۆیە لەبەرامبەر ئەوەی کە خوای گەورە فەزڵی لەگەڵ کردیت کە کردیتی بە میوانی ماڵەکەی خۆی و ئەنجامدانی حەجی بۆ ئاسان کردیت دەبێت زۆر سوپاسی بکەیت وھەمیشە یادی ئەو لەسەر زمانت بێت.

• اختلاف مقاصد الناس؛ فمنهم من جعل همّه الدنيا، فلا يسأل ربه غيرها، ومنهم من يسأله خير الدنيا والآخرة، وهذا هو الموفَّق.
جیاوازی نیاز ومەبەستەکانی خەڵکی، ھەندێک ھەیە تەنھا خەم وخەفەتی دونیایە، بۆیە دەبینیت تەنھا داوای ناز ونیعمەتەکانی دونیا لەخوای گەورە دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێکی تر ھەیە داوای خێر وناز ونیعمەتی دونیا ودواڕۆشیش لەخوای گەورە دەکەن، بۆیە سەرەنجام ھەر ئەوانیش سەرکەوتوون.

 
Anlam tercümesi Ayet: (198) Sure: Sûratu'l-Bakarah
Surelerin fihristi Sayfa numarası
 
Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Mealler fihristi

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Kapat