Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Mealler fihristi


Anlam tercümesi Ayet: (68) Sure: Sûratu Âl-i İmrân
إِنَّ أَوۡلَى ٱلنَّاسِ بِإِبۡرَٰهِيمَ لَلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ وَهَٰذَا ٱلنَّبِيُّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۗ وَٱللَّهُ وَلِيُّ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
ئەوانەی لە ھەموو کەس لە پێشترن بۆ خۆ دانە پاڵ ئیبراھیم ئەوانەن کە بەڕاستی شوێنی ئەو ئاینە کەوتوون کە کاتی خۆی ھێناویەتی، وە لە پێشترین کەسیش بۆ ئەمە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ە، وە ھەروەھا ئەو کەسانەش لەم ئومەتە باوەڕیان پێ ھێناوە، بیگومان خوای گەورە پشت وپەناو سەرخەری باوەڕدارانە و ھەر ئەویش دەیان پارێزێت.
Arapça tefsirler:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• أن الرسالات الإلهية كلها اتفقت على كلمة عدل واحدة، وهي: توحيد الله تعالى والنهي عن الشرك.
پەیامەکانی خوای گەورە سەرجەمیان کۆکن لەسەر یەک ووشەی دادگەریی، ئەویش بریتیە لە یەکخواپەرستی اللە تەعالا، وە دوور کەوتنەوە لە ھاوەڵ بڕیاردان بۆی

• أهمية العلم بالتاريخ؛ لأنه قد يكون من الحجج القوية التي تُرَدُّ بها دعوى المبطلين.
گرنگی ئاگادار بوون لە مێژوو، چونکە پێدەچێت بەڵگەیەکی بەھێز بێت بۆ وەڵامدانەوەی بانگەشەی بانگەشەکەرانی بەتاڵ و ناڕاستی.

• أحق الناس بإبراهيم عليه السلام من كان على ملته وعقيدته، وأما مجرد دعوى الانتساب إليه مع مخالفته فلا تنفع.
لە پێشترین کەس بۆ ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) ئەو کەسانەن کە لەسەر ئاین وبیروباوەڕەکەی ئەون، بەڵام تەنھا بانگەشە وخۆدانە پاڵ ئیبراھیم لەگەڵ سەرپێچی کردنی بیروباوەڕەکەی ھیچ سودێک بەخاوەنەکەی ناگەیەنێت.

• دَلَّتِ الآيات على حرص كفرة أهل الكتاب على إضلال المؤمنين من هذه الأمة حسدًا من عند أنفسهم.
ئایەتەکان بەڵگەن لەسەر سوری و موسڕی بێباوەڕانی جولەکە وگاور لەسەر گومڕاکردنی باوەڕداران و لادانیان لەسەر ھیدایەتی ئەم ئومەتە، ئەویش لەبەر ئەوەی حەسوودیان پێ دەبەن.

 
Anlam tercümesi Ayet: (68) Sure: Sûratu Âl-i İmrân
Surelerin fihristi Sayfa numarası
 
Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Mealler fihristi

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Kapat