Check out the new design

Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - Muhtasar Kur'an-ı Kerim Tefsiri Kürtçe Tercümesi * - Mealler fihristi


Anlam tercümesi Sure: Sûretu'd-Duhân   Ayet:
وَأَن لَّا تَعۡلُواْ عَلَى ٱللَّهِۖ إِنِّيٓ ءَاتِيكُم بِسُلۡطَٰنٖ مُّبِينٖ
وە خۆتان بەسەر اللە تەعالادا بە گەورە نەزانن و وازبھێنن لەپەرستنی، وە بەسەر بەندەکانی ئەودا فیز و دەعیە لێ بدەن، بێگومان من بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرام بۆ ھێناون
Arapça tefsirler:
وَإِنِّي عُذۡتُ بِرَبِّي وَرَبِّكُمۡ أَن تَرۡجُمُونِ
وە بەدڵنیاییەوە پەنا دەگرم بە پەروەردگاری خۆم و پەروەردگاری ئێوەیش کە بە بەرد بەردبارانم بکەن و بمکوژن.
Arapça tefsirler:
وَإِن لَّمۡ تُؤۡمِنُواْ لِي فَٱعۡتَزِلُونِ
ئەگەر باوەڕ ناکەن بەوەی ھێناومە بۆتان ئەوا وازم لێ بھێنن و بە خراپ نزیکم مەکەونەوە.
Arapça tefsirler:
فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنَّ هَٰٓؤُلَآءِ قَوۡمٞ مُّجۡرِمُونَ
موسا (سەلامی خوای لێ بێت) لە اللە تەعالا پاڕایەوە و فەرمووی: بێگومان ئەو گەلە-فیرعەون دەست و پێوەندەکەی- گەلێکی تاوانبارن و شایستەی ئەوەن سزایان بۆ پێش بخەیت و ھەر لەم دونیادا سزایان بدەیت.
Arapça tefsirler:
فَأَسۡرِ بِعِبَادِي لَيۡلًا إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ
اللە تەعالا فەرمانی کرد بە موسا خۆی و گەلەکەی بەشەو لەشار دەربچن، وە ئاگاداریان بکاتەوە کە فیرعەن و گەلەکەی شوێنیان دەکەون.
Arapça tefsirler:
وَٱتۡرُكِ ٱلۡبَحۡرَ رَهۡوًاۖ إِنَّهُمۡ جُندٞ مُّغۡرَقُونَ
وە فەرمانی پێکرد کاتێک لە دەریاکە خۆی و بەنوئیسرائیل پەڕینەوە، وازی لێ بھێنە با وەک خۆی بە ھێمنى بمێنێتەوە -مەبەست پێی ئەوەیە کاتێک سەرەتا موسا گۆچانەکەی لێدا و دوو لەت بوو و پەڕێنەوە ئەوبەر موسا ویستی جارێکی تر گۆچانەکەی بداتەوە لەدەریا بۆ ئەوەی بێتەوە یەک، بەڵام پەروەردگار فەرمانی پێکرد وازی لەدەریا بھێنە با بەھێمنی وەک خۆی بمێنێتەوە خۆمان دەیدەینەوە بەیەکدا- بێگومان فیرعەون و سەربازەکانی لەناو دەریادا نوقم دەبن و تیادەچن.
Arapça tefsirler:
كَمۡ تَرَكُواْ مِن جَنَّٰتٖ وَعُيُونٖ
فیرعەون و گەلەکەی چەند باخ و باخات و ئاو و کانی و ڕووباریان لە دوای خۆیان بەجێھێشت !
Arapça tefsirler:
وَزُرُوعٖ وَمَقَامٖ كَرِيمٖ
وە چەند کشتوکاڵ و شوێنی مانەوەی باش و خاسیان لەدوای خۆیان بەجێھێشت !
Arapça tefsirler:
وَنَعۡمَةٖ كَانُواْ فِيهَا فَٰكِهِينَ
وە لەدوای خۆیان چەند نازو نیعمەت و بەخشش و خۆشگوزەرانیان بەجێھێشت.
Arapça tefsirler:
كَذَٰلِكَۖ وَأَوۡرَثۡنَٰهَا قَوۡمًا ءَاخَرِينَ
بەو شێوەیەی بۆمان باسکردن ئاوایان بەسەرھات، ھەموو ئەو باخ و باخات و کانی و ڕووبار و کشتوکاڵ و کۆشک و تەلارانەمان لەدوای ئەوان بەخشى بە بەنوئیسرائیل و بوون بەمیراتگری ئەوان.
Arapça tefsirler:
فَمَا بَكَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلسَّمَآءُ وَٱلۡأَرۡضُ وَمَا كَانُواْ مُنظَرِينَ
نە ئاسمان و زەوی بۆ فیرعەون گەلەکەی گریان کاتێک نوقمی ناو دەریا بوون، وە نە مۆڵەتیش دران تاوەکو تەوبە بکەن بگەرێنەوە لە تاوان و گوناھیان.
Arapça tefsirler:
وَلَقَدۡ نَجَّيۡنَا بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ مِنَ ٱلۡعَذَابِ ٱلۡمُهِينِ
بە دڵنیاییەوە بەنوئیسرائیلمان ڕزگار کرد لە سزایەکی ڕیسواکەر، کاتێک فیرعەون و گەلەکەی کوڕەکانیان دەکوشتن و ئافرەتەکانیشان دەھێشتنەوە بۆ خزمەتکردنی خۆیان.
Arapça tefsirler:
مِن فِرۡعَوۡنَۚ إِنَّهُۥ كَانَ عَالِيٗا مِّنَ ٱلۡمُسۡرِفِينَ
لە سزای فیرعەون ڕزگارمان کردن، بێگومان فیرعەون کەسێکی لووت بەرز و خۆبەزلزان بوو، ھەموو سنوری فەرمانەکانی اللە تەعالا و ئاینەکەی بەزاندبوو.
Arapça tefsirler:
وَلَقَدِ ٱخۡتَرۡنَٰهُمۡ عَلَىٰ عِلۡمٍ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ
بێگومان عیلم و زانیاریمان ھەبوو کە بەنوئیسرائیلمان ھەڵبژارد بەسەر خەڵکی سەردەمی خۆیاندا، لەبەر زۆری پێغەمبەرەکانیان.
Arapça tefsirler:
وَءَاتَيۡنَٰهُم مِّنَ ٱلۡأٓيَٰتِ مَا فِيهِ بَلَٰٓؤٞاْ مُّبِينٌ
وە گەلێک بەڵگە و نیشانە و موعجیزەی ڕوون و ئاشکرامان پی بەخشین کەپشتگیری موسامان پێکرد، کە نیعمەتی ئاشکرابوون بۆیان وەک نیعمەتی گەزۆکە و باڵندەکە ، دەھات لەبەردەمیاندا دەنیشتەوە بۆ ئەوەی گۆشتەکەی بخۆن، وە چەندان نیعمەتی تریش.
Arapça tefsirler:
إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَيَقُولُونَ
بێگومان ئەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە نکۆڵی لە زیندووبونەوە دەکەن و دەڵێن:
Arapça tefsirler:
إِنۡ هِيَ إِلَّا مَوۡتَتُنَا ٱلۡأُولَىٰ وَمَا نَحۡنُ بِمُنشَرِينَ
تەنھا ئەو مردنە ھەیە لە ژیانی دونیادا بەسەرمندا دێت، ئیتر دوای ئەو مردنە ژیانێکی تر نییە، وە ھەرگیز جارێکی تر زیندوو ناکرێینەوە.
Arapça tefsirler:
فَأۡتُواْ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
- ئەی موحەممەد - تۆ و شوێنکەوتوانت ئەگەر ڕاست دەکەن دوای مردن زیندوو بوونەوە و حیساب و لێپرسینەوە ھەیە، ئەوا باوباپیرانمان کە پێشتر مردوون جارێکی تر بۆمان زیندوو بکەنەوە.
Arapça tefsirler:
أَهُمۡ خَيۡرٌ أَمۡ قَوۡمُ تُبَّعٖ وَٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ أَهۡلَكۡنَٰهُمۡۚ إِنَّهُمۡ كَانُواْ مُجۡرِمِينَ
- ئەی پێغەمبەر - ئایا ئەم بتپەرست و موشریکانەی گەلەکەت بەھێزترن یان گەلی توبەع و ئەوانەی پێش ئەوانیش؟ وەک گەلی عاد و سەموود، کە ھەر ھەموویانمان لەناوبرد، بێگومان ھەموویان بێباوەڕ و تاوانبار بوون.
Arapça tefsirler:
وَمَا خَلَقۡنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَمَا بَيۡنَهُمَا لَٰعِبِينَ
ئێمە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەیشی لە نێوانیاندایە بە گاڵتە و گەپ و بێھوودە بەدیمان نەھێناوە.
Arapça tefsirler:
مَا خَلَقۡنَٰهُمَآ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
ئاسمانەکان و زەویمان لەبەر حیکمەت و داناییەکی زۆر بەدیھێناوە، بەڵام زۆربەی بتپەرست و موشریکەکان ئەوە نازانن.
Arapça tefsirler:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• وجوب لجوء المؤمن إلى ربه أن يحفظه من كيد عدوّه.
پێویستە باوەڕدار پەنا بگرێت بە پەروەردگاری تاوەکو بیپارێزێت لە فروفێڵ و تەڵەکەی دوژمنەکانی.

• مشروعية الدعاء على الكفار عندما لا يستجيبون للدعوة، وعندما يحاربون أهلها.
دروستە باوەڕدار دوعا و نزا بکات لە بێباوەڕان کاتێک زانی نایەن بەدەم بانگەوازەکەیەوە و دژایەتی خەڵکەکەی دەکەن.

• الكون لا يحزن لموت الكافر لهوانه على الله.
گەردون خەفەت ناخوات و دڵتەنگ نابێت بەمردنی بێباوەڕان، چونکە مردنی ئەوان ئاسانە بەلای پەروەردگارەوە.

• خلق السماوات والأرض لحكمة بالغة يجهلها الملحدون.
بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی لەبەر حیکمەت و داناییەکی زۆر بووە، بەڵام زۆرێک لە مولیحد و بێباوەڕان ئەوە نازانن و بێ ئاگان لێی.

 
Anlam tercümesi Sure: Sûretu'd-Duhân
Surelerin fihristi Sayfa numarası
 
Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - Muhtasar Kur'an-ı Kerim Tefsiri Kürtçe Tercümesi - Mealler fihristi

Kur'an Araştırmaları Tefsir Merkezi Tarafından Yayınlanmıştır.

Kapat