Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Mealler fihristi


Anlam tercümesi Sure: Sûretu'l-Kamer   Ayet:

سورەتی القمر

Surenin hedefleri:
التذكير بنعمة تيسير القرآن، وما فيه من الآيات والنذر.
بەبیرهێنانەوەى نیعمەتی ئاسانکردنی قورئان و ئەوەى تێیدایە لە ئایەت و نیشانە و هەڕەشەکان.

ٱقۡتَرَبَتِ ٱلسَّاعَةُ وَٱنشَقَّ ٱلۡقَمَرُ
ڕوژی قیامەت نزیک بۆتەوە، مانگ لەت بوو لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلی الله علیه وسلم) لەت بوونی مانگ یەکێکە لەبەڵگە ھەستپێکراو و بینراوەکان لەسەر ڕاستی پێغەمبەرایەتی (صلی الله علیه وسلم).
Arapça tefsirler:
وَإِن يَرَوۡاْ ءَايَةٗ يُعۡرِضُواْ وَيَقُولُواْ سِحۡرٞ مُّسۡتَمِرّٞ
ئەو بێباوەڕ و بتپەرستانە ھەر نیشانە و بەڵگەیەک ببینن لەسەر ڕاستێتی پێغەمبەرایەتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) پشتی تێدەکەن و دەڵێن: ئەمەی کە بینیمان (لە نیشانە و بەڵگە) تەنها جادویەكی بەردەوامە.
Arapça tefsirler:
وَكَذَّبُواْ وَٱتَّبَعُوٓاْ أَهۡوَآءَهُمۡۚ وَكُلُّ أَمۡرٖ مُّسۡتَقِرّٞ
پێغەمبەریش بە درۆزن دائەنێن و شوێنی ئارەزووی نەفسی خۆیان ئەکەون، بەڵام ھەموو کارێک - چاک بێت یا خراپ - لە جێگەیەکدا ڕادەوەستێت و سەرەنجامێکی دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا.
Arapça tefsirler:
وَلَقَدۡ جَآءَهُم مِّنَ ٱلۡأَنۢبَآءِ مَا فِيهِ مُزۡدَجَرٌ
بە ڕاستی ئەم بێباوەڕانە ئەوەندە دەنگوباسی ئوممەتانی پێش خۆیانیان پێ گەیشتووە کە بەهۆی بێباوەڕی وستەمیانەوە (الله تعالى) لەناوى بردن، کە بەسیان بێت بۆ ئەوەی لە بێباوەڕیی و ستەمكاری و خراپەکاری بیانگێڕێتەوە.
Arapça tefsirler:
حِكۡمَةُۢ بَٰلِغَةٞۖ فَمَا تُغۡنِ ٱلنُّذُرُ
ئەوەی بۆیان هاتووە بەسەرھات و ڕووداو و حیکمەت و پەند و ئامۆژگاری زۆریان تێدایە کە ببێتە بەڵگە لەسەریان، بەڵام بۆ خەڵکانی بێباوەڕ بە اللە تەعالا و ڕۆژی دوایی و خراپەكار ھەموو ئەو بێدار کردنەوانە بێ سوودە.
Arapça tefsirler:
فَتَوَلَّ عَنۡهُمۡۘ يَوۡمَ يَدۡعُ ٱلدَّاعِ إِلَىٰ شَيۡءٖ نُّكُرٍ
ئەگەر باوەڕیان نەھێنا وازیان لێ بھێنە و گوێیان مەدەرێ - ئەی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) - چاوەڕێبە تا ئەو ڕۆژەی کە بانگکار، کە (ئیسرافیل) ە - ئەو فریشتەیە کە فوو دەکات بە کەڕەنادا [صوڕ] - بانگیان ئەکات بۆ شتێکی ناخۆش و نابەدڵ کە هەرگیز بوونەوەرەکان ناڕەحەتی وەکو ئەو ڕۆژەیان نەبینیوە، کە ڕووکردنە مەیدانی مەحشەر و لێپرسینەوەی کردەوەکانیانە کە لە دونیادا کردوویانە.
Arapça tefsirler:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• عدم التأثر بالقرآن نذير شؤم.
پەند وەرنەگرتن لە قورئان نیشانەی بەدبەختییە.

• خطر اتباع الهوى على النفس في الدنيا والآخرة.
مەترسی شوێنکەوتنی ھەواو ئارەزوو لە سەر نەفس لە دونیا و ڕۆژی دواییدا.

• عدم الاتعاظ بهلاك الأمم صفة من صفات الكفار.
پەند وئامۆژگاری وەرنەگرتن لە بەسەرھات و لەناوچوونی گەلانی پێشوو نیشانەی بێ باوەڕییە (کوفرە).

خُشَّعًا أَبۡصَٰرُهُمۡ يَخۡرُجُونَ مِنَ ٱلۡأَجۡدَاثِ كَأَنَّهُمۡ جَرَادٞ مُّنتَشِرٞ
جا ئەوانە بە چاوێکی شۆڕەوە لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە، بەرەو مەحشەر بەڕێکەوتوون، وەک کولە بە ھەموو لایەکدا بڵاوەیان کردووە.
Arapça tefsirler:
مُّهۡطِعِينَ إِلَى ٱلدَّاعِۖ يَقُولُ ٱلۡكَٰفِرُونَ هَٰذَا يَوۡمٌ عَسِرٞ
بە ڕۆشتنێکی بە پەلە بەرەو بانگکارەکە دەڕۆن، بێ باوەڕان بە حەسرەتەوە دەڵێن: ئای کە ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی سەختە و ترسناکه، لەبەر سەختی و ناڕەحەتییەكانی.
Arapça tefsirler:
۞ كَذَّبَتۡ قَبۡلَهُمۡ قَوۡمُ نُوحٖ فَكَذَّبُواْ عَبۡدَنَا وَقَالُواْ مَجۡنُونٞ وَٱزۡدُجِرَ
پێش ئەوانەیش کە تۆ و پەیامەکەت بەدرۆ دەخەنەوە، گەلەکەی نوح، نوحیان بە درۆزن دانا و وتیان: شێتە و بە قسەی خراپ و ناشیرین شاڵاویان بۆ برد و هەڕەشەیان لێکرد ئەگەر واز لەو بیروباوەڕە نەھێنێ.
Arapça tefsirler:
فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنِّي مَغۡلُوبٞ فَٱنتَصِرۡ
نووحیش پەنای بۆ پەروەردگاری بردو وتی: پەروەردگارم! لە ڕاستی ئەوانە بەسەر مندا زاڵ بوون و وەڵامی بانگەوازیەکەم نادەنەوە ومن لەبەرانبەریاندا بێ توانام، دەی پەروەردگارم فریام بکەوە و سەرم بخە بەسەریاندا و سزایەکیان بۆ بنێرە!
Arapça tefsirler:
فَفَتَحۡنَآ أَبۡوَٰبَ ٱلسَّمَآءِ بِمَآءٖ مُّنۡهَمِرٖ
ئێمەیش دەرگای ئاسمانمان کردەوە، بە باراندنی بارانێک کە بە خوڕ ئەھاتە خوار.
Arapça tefsirler:
وَفَجَّرۡنَا ٱلۡأَرۡضَ عُيُونٗا فَٱلۡتَقَى ٱلۡمَآءُ عَلَىٰٓ أَمۡرٖ قَدۡ قُدِرَ
ھەموو سەر زەویشمان کردە کانیاو و لە ھەموو شوێنێکەوە ئاو ھەڵقوڵا، ئاوی ئاسمان و زەوی یەکیان گرت، بە ویست و ئیرادەی پەروەردگار کەپێشتر نەخشەی بۆ کێشرا بوو (لە ئەزەلدا)، لەپاشان ھەموویانمان خنکاند، تەنھا ئەوانە نەبێت کە بە ویستی پەروەردگار ڕزگاریان بووە.
Arapça tefsirler:
وَحَمَلۡنَٰهُ عَلَىٰ ذَاتِ أَلۡوَٰحٖ وَدُسُرٖ
ئێمە نووحمان بەکەشتییەک ھەڵگرتبوو، کەچەند پارچە دارێک بە بزمار بەسترا بوون بەیەکەوە، نووح و ئەوانەی کە باوەڕیان ھێنابوو ڕزگارمان کردن له نوقم بوون.
Arapça tefsirler:
تَجۡرِي بِأَعۡيُنِنَا جَزَآءٗ لِّمَن كَانَ كُفِرَ
کەشتییەکەی نووح لەبەر چاوی ئێمە و بە چاودێری ئێمە بەسەر ئاوا ئەڕۆیشت، ئەمەیش وەکو پاداشت وسەرخستنێک بۆ ئەو پێغەمبەرەی کە ئوممەتەکەی نكۆڵیان کرد و باوەڕیان پێ نەھێنا و شوێنی نەکەوتن، وبێباوەڕ بوون بەوەى بۆیان هات لەلایەن (الله تعالى) وە.
Arapça tefsirler:
وَلَقَد تَّرَكۡنَٰهَآ ءَايَةٗ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ
لە ڕاستیدا ئێمە دەنگ و باس وشوێنەواری ئەو ڕووداوەمان ھێشتۆتەوە لە مێژوودا، تا ببێتە بەڵگە و پەند و ئامۆژگاری بۆ ھەموو نەوەکان، تا ببینن و دەرکەوێت کە: ئایا خەڵکی پەند و ئامۆژگاری وەردەگرن؟!
Arapça tefsirler:
فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ
سەرنج بدەن و تێفکرن چۆن بوو سزا و تۆڵە و خەشم و قینی من لەو یاخی بوانە؟! وبیربکەنەوە ئاگادارکردنەوەی من سەبارەت بەتیاچوونیان چۆن بوو؟!
Arapça tefsirler:
وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ
ئینجا ئیتر ئێمە ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە بۆ تێگەیشتن و تێڕامان و پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن، باشە ئایا کەسێک ھەیە پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت و بیربکاتەوە؟!
Arapça tefsirler:
كَذَّبَتۡ عَادٞ فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ
گەلی عادیش پێغەمبەرەکەی خۆیان بە درۆزن دانا و باوەڕیان پێ نەکرد، دەی خەڵکی مەککە بیر بکەنەوە بزانن سزای من بۆ گەلی عاد چۆن بوو؟! وە ھەڕەشەی سزای ئێمە بۆ جگە لەئەوان چۆن بوو؟!
Arapça tefsirler:
إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِيحٗا صَرۡصَرٗا فِي يَوۡمِ نَحۡسٖ مُّسۡتَمِرّٖ
بەڕاستی ئێمە بایەکی توندی ساردی پڕ دەنگە دەنگ و ھاژە ھاژمان لە ڕۆژێکی شوومی وەھادا ناردە سەریان شوومییەکەی نەئەبڕایەوە و بەردەوام دەبێت تا دەیانخاتە ناو ئاگری دۆزەخ.
Arapça tefsirler:
تَنزِعُ ٱلنَّاسَ كَأَنَّهُمۡ أَعۡجَازُ نَخۡلٖ مُّنقَعِرٖ
ئەو بایە خەڵکی ھەڵدەگرت و دەیدان بە زەویدا و گیانی لەبەر دەبڕین و وەکو قەدی دارخورمایەک کە کلۆر بێت و ھەڵبکەنرێت و بکەوێت.
Arapça tefsirler:
فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ
سەرنج بدەن و تێفکرن - ئەی خەڵکی مەکە - چۆن بوو سزا و تۆڵە و خەشم و قینی من لەو یاخی بوانە؟! ئەی چۆن بوو ھەڕەشە و ئاگادارکردنەوەم بۆ گەلانی تر؟
Arapça tefsirler:
وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ
ئینجا ئیتر ئێمە ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە بۆ تێگەیشتن و تێڕامان و پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن، باشە ئایا کەسێک ھەیە پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت و بیربکاتەوە؟!
Arapça tefsirler:
كَذَّبَتۡ ثَمُودُ بِٱلنُّذُرِ
گەلی سەموودیش باوەڕیان بە پێغەمبەرەکەیان نەکرد، کە (ساڵح ) بوو (سەلامی خوای لێ بێت).
Arapça tefsirler:
فَقَالُوٓاْ أَبَشَرٗا مِّنَّا وَٰحِدٗا نَّتَّبِعُهُۥٓ إِنَّآ إِذٗا لَّفِي ضَلَٰلٖ وَسُعُرٍ
بەنکۆڵی وبێزارییەوە وتیان: ئایا ئێمە بکەوینە شوێن کەسێک کە لە خۆمانە و ئەویش مرۆڤە وەک ئێمە؟! ئێمە ئەگەر بڕوا بەکەسێکی وا بکەین دیارە کە گومڕا و نەفام و شێتین.
Arapça tefsirler:
أَءُلۡقِيَ ٱلذِّكۡرُ عَلَيۡهِ مِنۢ بَيۡنِنَا بَلۡ هُوَ كَذَّابٌ أَشِرٞ
کەی ڕاستە لە نێوان ئێمەدا وەحی و نیگا تەنھا بۆ ئەو ڕەوانە بکرێت؟! نەخێر بڕوا ناکەین، چونکە ئەو بەکەسێکی زۆر درۆزن و خۆپەرست دەزانیین، وە حەز لە گەورەیی دەکات!!
Arapça tefsirler:
سَيَعۡلَمُونَ غَدٗا مَّنِ ٱلۡكَذَّابُ ٱلۡأَشِرُ
جا سبەی - کە ڕۆژی قیامەتە - دەزانن و بۆیان دەردەکەوێت کە کێ درۆزن و خۆپەرست و خۆ بەگەورە زانە، ساڵح یان ئەوان؟
Arapça tefsirler:
إِنَّا مُرۡسِلُواْ ٱلنَّاقَةِ فِتۡنَةٗ لَّهُمۡ فَٱرۡتَقِبۡهُمۡ وَٱصۡطَبِرۡ
ئێمە وشترێکمان بۆ ھێنانە دی لەبەردەكەوە و بۆمان ناردن وەک تاقیکردنەوەیەک، جائیتر تۆ - ئەی (ساڵح) - چاودێرییان بکە و بزانە چی دەکەن بە وشترەکە، وە ھەوڵبدە خۆگر و ئارامگریش بیت لەبەرامبەر ھەڵوێست و کار و کردەوەی ناشیرینیانەوە.
Arapça tefsirler:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• مشروعية الدعاء على الكافر المصرّ على كفره.
دروستە دوعا و نزا بکەیت لە بێباوەرێك کە بزانیت بەردەوام دەبێت لەسەر بێباوەڕییەكەی.

• إهلاك المكذبين وإنجاء المؤمنين سُنَّة إلهية.
لەناوچوونی ستەمکاران و ڕزگاربوونی باوەڕداران سوننەتێکی خواییە.

• تيسير القرآن للحفظ وللتذكر والاتعاظ.
قورئان زۆر ئاسانە بۆ لەبەرکردن و تێگەیشتن و تێڕامان و پەند ئامۆژگاری وەرگرتن.

وَنَبِّئۡهُمۡ أَنَّ ٱلۡمَآءَ قِسۡمَةُۢ بَيۡنَهُمۡۖ كُلُّ شِرۡبٖ مُّحۡتَضَرٞ
پێیان ڕابگەیەنە کە ئەو ئاوەی ھەیانە لە نێوانیاندا دابەشکراوە (ڕۆژێک بۆ وشترەکەیە و ڕۆژێک بۆ ئەوان) جا لە ڕۆژی نۆبەتی ھەریەکەیان تەنھا خۆیان ئامادە دەبن.
Arapça tefsirler:
فَنَادَوۡاْ صَاحِبَهُمۡ فَتَعَاطَىٰ فَعَقَرَ
یەکێک لەخۆیانیان بانگ کرد و ھانیاندا بۆ سەربڕینی وشترەکە، ئەویش پەلاماری شمشێری داو سەری بڕی، ئەو کارەی لەبەر خاتری فەرمانی گەلەکەی کرد.
Arapça tefsirler:
فَكَيۡفَ كَانَ عَذَابِي وَنُذُرِ
سەرنج بدەن و تێفکرن - ئەی خەڵکی مەکە - چۆن بوو سزا و تۆڵە و خەشم و قینی من لەو یاخی بوانە؟! ئەی چۆن بوو ھەڕەشە و ئاگادارکردنەوەم بۆ گەلانی تر؟
Arapça tefsirler:
إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ صَيۡحَةٗ وَٰحِدَةٗ فَكَانُواْ كَهَشِيمِ ٱلۡمُحۡتَظِرِ
بە ڕاستی ئێمە بەیەک دەنگی بەھێزی سامناک، ھەموویمان لەناو برد و وەک پلوپووشی وشکەڵاتووی ناو دەستی کەسێکیان لێھات، کە بۆ فڕێدانە بەر ئاژەڵی ناو پەچەی ئامادە کردبێت.
Arapça tefsirler:
وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ
ئینجا ئیتر ئێمە ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە بۆ تێگەیشتن و تێڕامان و پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن، باشە ئایا کەسێک ھەیە پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت و بیربکاتەوە؟!
Arapça tefsirler:
كَذَّبَتۡ قَوۡمُ لُوطِۭ بِٱلنُّذُرِ
گەلی (لوط) یش بڕوایان بە ھیچ بێدار کردنەوەیەک نەکرد و دژایەتی (لوط) پێغەمبەریان کرد.
Arapça tefsirler:
إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ حَاصِبًا إِلَّآ ءَالَ لُوطٖۖ نَّجَّيۡنَٰهُم بِسَحَرٖ
بە ڕاستی ئێمە بایەکی توندمان ھەڵکردە سەریان، بەردی بەسەرا ئەباراندن، کەسیان لێ دەرنەچوو تەنیا ماڵ و مناڵە مسوڵمانەکەی (لوط) نەبێت کە ڕزگارمان کردن و لەشەوی پێش سزاکە دەرچوون و ئەو شوێنەیان بەجێھێشت.
Arapça tefsirler:
نِّعۡمَةٗ مِّنۡ عِندِنَاۚ كَذَٰلِكَ نَجۡزِي مَن شَكَرَ
ئەو ڕزگار کردنەی (لوط) و منداڵەکانی ناز و نیعمەتێکی تایبەتی بوو لەلایەن ئێمەوە، بێگومان ھەر بەو شێوەیە پاداشتی ئەو کەسە دەدەینەوە کە سوپاسگوزاری بکاتە پیشەی و چاکەی ئێمەی لەبەر چاو بێت.
Arapça tefsirler:
وَلَقَدۡ أَنذَرَهُم بَطۡشَتَنَا فَتَمَارَوۡاْ بِٱلنُّذُرِ
ھەرچەندە (لوط) پێغەمبەر پێشتر ئاگاداری کردبوون ئەگەر بەردەوام بن لەسەر بەدڕەوشتییان، لە تۆڵەی توند و بەھێزی ئێمە دەرباز نابن، بەڵام گومانیان ھەبوو لەو ئاگادارییە و بڕوایان پێ نەکرد.
Arapça tefsirler:
وَلَقَدۡ رَٰوَدُوهُ عَن ضَيۡفِهِۦ فَطَمَسۡنَآ أَعۡيُنَهُمۡ فَذُوقُواْ عَذَابِي وَنُذُرِ
ئەو گەلە بێشەرمانە داوایان لە (لوط) کرد کە ڕێگایان بدات بۆ ئەوەی داوێن پیسی لەگەڵ میوانەکانیدا بكەن (کەچەند فریشتەیەک بوون) لەبەر ئەو نیازە پیسەیان، چاومان کوێرکردن و وامان لێکردن کە نەیانبینن، وە پێمان وتن: ئاوەھا سزام بچێژن، ئەوە ئاکامی ھەڕەشەکانی ئێمە بوو بۆتان.
Arapça tefsirler:
وَلَقَدۡ صَبَّحَهُم بُكۡرَةً عَذَابٞ مُّسۡتَقِرّٞ
بەڕاستیش سبەینانێ سزایەکە درێژەی کێشا و دای بەسەریاندا و لێیان نەگەڕا، هەتا بنبڕی کردن، و بەردەوام سەختیان بۆ دێت هەتاوەکو دەگەنە سزای بەئێش وپڕئازاری رۆژی دوایی.
Arapça tefsirler:
فَذُوقُواْ عَذَابِي وَنُذُرِ
وە پێیان وترا: بچێژن سزا و تۆڵەیەک کە باراندم بەسەرتانا، ئەوە ئاکامی ھەڕەشەکانی (لوط) بوو بۆتان.
Arapça tefsirler:
وَلَقَدۡ يَسَّرۡنَا ٱلۡقُرۡءَانَ لِلذِّكۡرِ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ
ئینجا ئیتر ئێمە ئەم قورئانەمان ئاسان کردووە بۆ تێگەیشتن و تێڕامان و پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن، باشە ئایا کەسێک ھەیە پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت و بیربکاتەوە؟!
Arapça tefsirler:
وَلَقَدۡ جَآءَ ءَالَ فِرۡعَوۡنَ ٱلنُّذُرُ
بە ڕاستی ھەڕەشە و ترساندنی پەروەردگار لەسەر زمانی موسا و ھاروونەوە (سەلامی خوایان لێ بێت) ھات بۆ فیرعەون و دارودەستەکەی.
Arapça tefsirler:
كَذَّبُواْ بِـَٔايَٰتِنَا كُلِّهَا فَأَخَذۡنَٰهُمۡ أَخۡذَ عَزِيزٖ مُّقۡتَدِرٍ
ئەوان - مەبەستی فیرعەون و دارودەستەکەیەتی - ھەموو نیشانە و بەڵگەکانی ئێمەیان لەسەر پێغەمبەرایەتی موسا و ھارون بەدرۆ دانا، ئێمەش ئەوانمان سزادا لەسەر ئەو بەدرۆ زانینەیان بۆ پێغەمبەرەکانمان، سزادانێک لەلایەن خاوەن دەسەڵاتێک و بەتوانایەک، کەھیچ دەسەڵاتێک پێی ناگات، وە لە ھیچ شتێکیش کەمی نییە و هیچ شتێكیش دەسەوسانی ناكات.
Arapça tefsirler:
أَكُفَّارُكُمۡ خَيۡرٞ مِّنۡ أُوْلَٰٓئِكُمۡ أَمۡ لَكُم بَرَآءَةٞ فِي ٱلزُّبُرِ
باشە - ئەی خەڵکی مەککە - ئایا کافرەکانی ئێوە ئازاتر و لێھاتووترن لەو خەڵکە یاخییەی کە پێشتر لەناومان بردن؟! گەلی نوح و عاد و سەمود و گەلی لوط و فیرعەون و خێڵەکەی، یان پەیمانتان دراوەتێ لەنامە ئاسمانیەکاندا کە تووشی ئەو بەڵایانە نابن کە باسکران؟!
Arapça tefsirler:
أَمۡ يَقُولُونَ نَحۡنُ جَمِيعٞ مُّنتَصِرٞ
یان ئەو بێباوەڕانەی خەڵکی مەککە دەڵێن: ئێمە کۆمەڵێکین زاڵ و سەرکەوتوو، کەس ناتوانێت زەرەرمان لێبدات و کۆمەڵەکەمان ھەڵبوەشێنێتەوە؟!
Arapça tefsirler:
سَيُهۡزَمُ ٱلۡجَمۡعُ وَيُوَلُّونَ ٱلدُّبُرَ
ئەم کۆمەڵە بێباوەڕە لەمەولا لە جەنگدا ئەبەزن و پشت ھەڵئەکەن، ھەروەک لە شەڕی بەدردا ڕوویدا.
Arapça tefsirler:
بَلِ ٱلسَّاعَةُ مَوۡعِدُهُمۡ وَٱلسَّاعَةُ أَدۡهَىٰ وَأَمَرُّ
بەڵکو ڕۆژی قیامەت وادەی سزادانی ئەو کەسانەیە کە بەدرۆی دەزانن، سزای ڕۆژی قیامەتیش ئێجگار ناخۆشتر و سەختترە لەو سزایەی کە لە دونیادا تووشی بوون وەک ڕۆژی بەدر.
Arapça tefsirler:
إِنَّ ٱلۡمُجۡرِمِينَ فِي ضَلَٰلٖ وَسُعُرٖ
بێگومان تاوانباران و بێباوەڕان لەو ڕۆژەدا لەناو گومڕایی وئازار و ناڕەحەتی و سەرلێشێواوی و ئاگری بڵێسەداردا دەبن.
Arapça tefsirler:
يَوۡمَ يُسۡحَبُونَ فِي ٱلنَّارِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمۡ ذُوقُواْ مَسَّ سَقَرَ
ئەو ڕۆژە ئەو یاخییانە بەسەر دەموچاویاندا ڕادەکێشرێن بۆ ناو ئاگری دۆزەخ، جا بۆ ڕیسواکردن و سووکایەتی پێ کردنیان پێیان دەڵێن: دەی سزای ئاگری دۆزەخ بچێژن؟!
Arapça tefsirler:
إِنَّا كُلَّ شَيۡءٍ خَلَقۡنَٰهُ بِقَدَرٖ
بێگومان ئێمە ھەموو شتێکمان بەئەندازە و نەخشەیەکی دیاریکراو بەدی ھێناوە، بە ئیرادە و زانست، وە ھەمووی لە (تابلۆ پارێزراوەکە:لوح المحفوظ)دا تۆمار کراوە.
Arapça tefsirler:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• شمول العذاب للمباشر للجريمة والمُتَمالئ معه عليها.
سزا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە ڕاستەوخۆ تاوان ئەنجام دەدەن یان حەزیان -مەیلیان- لێیەتی.

• شُكْر الله على نعمه سبب السلامة من العذاب.
سوپاسگوزاری لەسەر نیعمەتەکانی پەروەردگار ھۆکارە بۆ پاراستن لە سزاكەی.

• إخبار القرآن بهزيمة المشركين يوم بدر قبل وقوعها من الإخبار بالغيب الدال على صدق القرآن.
تۆمارکردنی شکستی بێباوەڕان لە شەڕی بەدردا لە قورئاندا لە پێش شەڕەکە هەواڵدان بە غەیب -بەشاراوە ونەزانراو- و بەڵگەیە لەسەر ڕاستی قورئان.

• وجوب الإيمان بالقدر.
واجبە باوەڕمان بەقەزا و قەدەر ھەبێت.

وَمَآ أَمۡرُنَآ إِلَّا وَٰحِدَةٞ كَلَمۡحِۭ بِٱلۡبَصَرِ
فەرمانی ئێمە تەنھا یەک وشەی دەوێت، ھەر کاتێک بڵێین بەھەر شتێک ببە، دەست بەجێ دەبێت و بەئەندازەی چاوتروکانێکی دەوێت.
Arapça tefsirler:
وَلَقَدۡ أَهۡلَكۡنَآ أَشۡيَاعَكُمۡ فَهَلۡ مِن مُّدَّكِرٖ
بێگومان ئێمە خەڵکی زۆرمان لە خوانەناسان کە وەک ئێوە یاخی و موشریک و سەرسەخت بوون، پێش ئێوە لەناو بردووە، باشە کەس ھەیە پەند و ئامۆژگاری وەربگرێت؟! شوێنی پەیامی پەروەردگار بکەوێت و واز بهێنێت له بێباوەڕییەكەی؟!
Arapça tefsirler:
وَكُلُّ شَيۡءٖ فَعَلُوهُ فِي ٱلزُّبُرِ
جا ھەرچی ئەو خەڵکە دەیکەن لە دۆسییەی تایبەتدا لە (تابلۆ پارێزراوەکە:اللوح المحفوظ) دا تۆمار کراوە و ھیچ شتێکیان لەدەست نادەن.
Arapça tefsirler:
وَكُلُّ صَغِيرٖ وَكَبِيرٖ مُّسۡتَطَرٌ
ھەرچی شتی ورد و گەورەشە لەو کار و گوفتارانەی کەخەڵکی ئەنجامی دەدەن، ھەمووی له (تابلۆ پارێزراوەکە:لوح المحفوظ )دا نوسراوە و تۆمارکراوە، وە پاداشتی خۆیان لەسەری وەردەگرن.
Arapça tefsirler:
إِنَّ ٱلۡمُتَّقِينَ فِي جَنَّٰتٖ وَنَهَرٖ
بێگومان ئەوانەی پارێزکار و ئیماندارن - بەجێبەجێ کردنی فەرمانەکانی و دوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکانى - لە نێو باخەکانی بەھەشتی پڕ لەناز و نیعمەتدا ژیانی پڕ لەشادی و کامەرانی و بەختیاری دەبەنە سەر.
Arapça tefsirler:
فِي مَقۡعَدِ صِدۡقٍ عِندَ مَلِيكٖ مُّقۡتَدِرِۭ
لە شوێنی ڕێزدار و پاک و شایستە و بێگەرد، کە هیچ گوناهـ وشتێکی ناڕەوای تێدا نییە، لەلای پەروەردگارێک کەخاوەنی ھەموو شتێکە و بەتوانایە، هیچ شتێك دەسەوسانی ناكات، ئای چەند خۆشه هەر پرسیار مەكە لەو نازو نیعمەتەی كه بەهەمیشەیی تێیدان.
Arapça tefsirler:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• كتابة الأعمال صغيرها وكبيرها في صحائف الأعمال.
تۆمارکردنی ھەرچی کردار ھەیە - گەورە یان بچوک - لە پەڕاوگەی کرداردا.

• ابتداء الرحمن بذكر نعمه بالقرآن دلالة على شرف القرآن وعظم منته على الخلق به.
پەروەردگار لە باسی نیعمەتەکانیدا سەرەتا بە باسی قورئان دەستی پێکردووە، بەڵگەیە لەسەر ڕێز و گەورەیی قورئان، وە گەورەیی چاکە و فەزڵی پەروەردگارە بەسەر بەندەکانییەوە.

• مكانة العدل في الإسلام.
ئەم سورەتە پله و پایە و گرنگی دادپەروەری لە ئیسلامدا دەردەخات.

• نعم الله تقتضي منا العرفان بها وشكرها، لا التكذيب بها وكفرها.
ناز و نیعمەتەکانی پەروەردگار بۆ بەندەکانی، بۆ ئەوەیە زیاتر بیناسین و سوپاسگوزاری ئەو بین، نەک پشتکردنە بەرنامەکەی باوەڕی پێ نەھێنین.

 
Anlam tercümesi Sure: Sûretu'l-Kamer
Surelerin fihristi Sayfa numarası
 
Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Mealler fihristi

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Kapat