Check out the new design

Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - Muhtasar Kur'an-ı Kerim Tefsiri Kürtçe Tercümesi * - Mealler fihristi


Anlam tercümesi Ayet: (153) Sure: Sûratu'l-En'âm
وَأَنَّ هَٰذَا صِرَٰطِي مُسۡتَقِيمٗا فَٱتَّبِعُوهُۖ وَلَا تَتَّبِعُواْ ٱلسُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمۡ عَن سَبِيلِهِۦۚ ذَٰلِكُمۡ وَصَّىٰكُم بِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ
ھەروەھا خوای گەورە حەرامی کردووە لەسەرتان کە شوێن ڕێچکە و ڕێبازە گومڕاکان بکەون، بەڵکو پێویستی کردووە لەسەرتان کە شوێن ڕێبازی ڕاستی خوای گەورە بکەون کە ھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە، چونکە ڕێچکە و ڕێبازە گومڕاکان بەرەو پەرتبوون و دوورکەوتنەوە لە ڕێبازی ھەق و راستی دەتانبەن، ھەر ڕێبازی راستی خوای گەورەیە کە پەروەردگار وەسیەتی بۆ کردوون و ڕایسپاردوون کە شوێنی بکەون، بە ئومێدی ئەوەی کە لەخوا بترسن، ئەویش بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لەڕێگری و قەدەغەکراوەکانی.
Arapça tefsirler:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• لا يجوز التصرف في مال اليتيم إلّا في حدود مصلحته، ولا يُسلَّم ماله إلّا بعد بلوغه الرُّشْد.
دروست نییە لە دەرەوەی سنوری بەرژەوەندیەکانیان دەست بخرێتە ماڵ و سامانی ھەتیوانەوە و تەسەڕوفی پێوە بکرێت، وە ماڵ و سامانەکەیان نادرێتەوە دەستیان تاوەکو باڵغ نەبن و نەگەنە تەمەنی ڕوشد و چاک و خراپی خۆیان جیا نەکەنەوە.

• سبل الضلال كثيرة، وسبيل الله وحده هو المؤدي إلى النجاة من العذاب.
رێچکە و ڕێبازە گومڕاکان زۆر زۆرن، بەڵام تەنها ڕێگا و ڕێبازی خوای گەورە كە تەنها دانەیەکە، مرۆڤ ڕزگار دەکات لە سزای سەختی دۆزەخ.

• اتباع هذا الكتاب علمًا وعملًا من أعظم أسباب نيل رحمة الله.
شوێنکەوتنی ئەم قورئانە پیرۆزە بە زانست و کردار گەورەترین ھۆکارە بۆ بەدەستھێنانی ڕەحمەت و میھرەبانی خوای گەورە.

 
Anlam tercümesi Ayet: (153) Sure: Sûratu'l-En'âm
Surelerin fihristi Sayfa numarası
 
Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - Muhtasar Kur'an-ı Kerim Tefsiri Kürtçe Tercümesi - Mealler fihristi

Kur'an Araştırmaları Tefsir Merkezi Tarafından Yayınlanmıştır.

Kapat