Check out the new design

Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - Muhtasar Kur'an-ı Kerim Tefsiri Kürtçe Tercümesi * - Mealler fihristi


Anlam tercümesi Ayet: (70) Sure: Sûratu'l-En'âm
وَذَرِ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ دِينَهُمۡ لَعِبٗا وَلَهۡوٗا وَغَرَّتۡهُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَاۚ وَذَكِّرۡ بِهِۦٓ أَن تُبۡسَلَ نَفۡسُۢ بِمَا كَسَبَتۡ لَيۡسَ لَهَا مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيّٞ وَلَا شَفِيعٞ وَإِن تَعۡدِلۡ كُلَّ عَدۡلٖ لَّا يُؤۡخَذۡ مِنۡهَآۗ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ أُبۡسِلُواْ بِمَا كَسَبُواْۖ لَهُمۡ شَرَابٞ مِّنۡ حَمِيمٖ وَعَذَابٌ أَلِيمُۢ بِمَا كَانُواْ يَكۡفُرُونَ
ئەی پێغەمبەر واز لەو موشریک و بتپەرستانە بھێنە کە ئاینەکەیان کردووە بە یاری و گەمە و گەپ، ئەوانەی لاقرتێ و گاڵتەیان پێ دێت، وە ژیانی دونیا و تام و لەزەتەکانی فریوی داون، بۆیە ئەی پێغەمبەر بە قورئان ئامۆژگاری خەڵکی بکە تاوەکو بەھۆی کار و کردەوەی خراپەوە خۆیان دووچاری فەوتان و تیاچوون نەکەنەوە، چونکە جگە لەخوای گەورە ھیچ پشتیوانێکی تر نییە بتوانێت بێت بەھانایانەوە فریایان بکەوێت و سەریان بخات، وە ھیچ تکاکارێکیش نییە بتوانێت ڕێگری سزای خوایان لێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا ، تەنانەت ھەرچی ماڵ و سامانی دونیایش ھەیە بیدات لەبری ئەوەی سزای سەختی خوای لەسەر ھەڵبگیرێت لێی وەرناگیرێت، ئەوانەی کە جڵەوی خۆیان دایە دەست دەروونی خۆیان بەھۆی ئەنجامدانی تاوان و گوناھەوە لە ڕۆژی قیامەتدا ئاوی کوڵبەکوڵیان دەرخوارد دەدرێت، وە سزای بەئازاریان بۆ ھەیە بەھۆی بێباوەڕیەکەیانەوە.
Arapça tefsirler:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• الداعية إلى الله تعالى ليس مسؤولًا عن محاسبة أحد، بل هو مسؤول عن التبليغ والتذكير.
ئەو کەسەی خەڵکی بانگ دەکات بۆلای خوا، دەبێت بزانێت ئەو بەرپرس نیە لە موحاسەبە ولێپرسینەوەی خەڵکی، بەڵکو بەرپرسە لەگەیاندنی ئاینی ئیسلام وبیرخستنەوەیان.

• الوعظ من أعظم وسائل إيقاظ الغافلين والمستكبرين.
ئامۆژگاری گەورەترین ھۆکاری بەخەبەر ھێنانەوەی کەسانی بێئاگا ولوت بەرزە.

• من دلائل التوحيد: أن من لا يملك نفعًا ولا ضرًّا ولا تصرفًا، هو بالضرورة لا يستحق أن يكون إلهًا معبودًا.
یەکێک لە بەڵگەکانی یەکخواپەرستی ئەوەیە: ھەرکەسێک زەرەروزیانی وسوودوقازانجی کەسی بەدەست نەبێت، بێگومان شایانی ئەوەش نیە کە بپەرسترێت وبکرێتە خوا.

 
Anlam tercümesi Ayet: (70) Sure: Sûratu'l-En'âm
Surelerin fihristi Sayfa numarası
 
Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - Muhtasar Kur'an-ı Kerim Tefsiri Kürtçe Tercümesi - Mealler fihristi

Kur'an Araştırmaları Tefsir Merkezi Tarafından Yayınlanmıştır.

Kapat