Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Mealler fihristi


Anlam tercümesi Ayet: (80) Sure: Sûratu'l-En'âm
وَحَآجَّهُۥ قَوۡمُهُۥۚ قَالَ أَتُحَٰٓجُّوٓنِّي فِي ٱللَّهِ وَقَدۡ هَدَىٰنِۚ وَلَآ أَخَافُ مَا تُشۡرِكُونَ بِهِۦٓ إِلَّآ أَن يَشَآءَ رَبِّي شَيۡـٔٗاۚ وَسِعَ رَبِّي كُلَّ شَيۡءٍ عِلۡمًاۚ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ
جا کاتێک ئیبراھیم بەتەواوی لە بتەکان دوور کەوتەوە گەل وھۆزە بتپەرستەکەی کەوتنە دەمەقاڵی وناکۆکی لەگەڵیدا لەسەر یەکخواپەرستی، وە ترساندیان بەوەی کە بتەکانیان دووچاری زەرەروزیانیان دەکات، ئەویش پێی ووتن: ئایا ئێوە لەبارەی یەکخواپەرستی وتاک وتەنھایی ئەوەوە دەمەقاڵێم لەگەڵدا دەکەن وناکۆکن لەگەڵمدا؟ لەکاتێکدا پەروەردگارم یارمەتیداوم بۆ یەکخواپەرستی، وە دڵنیابن من لە بتەکانی ئێوەش ناترسم کە کردوتانن بەھاوەڵی خوا، چونکە ئەوانە ناتوانن ھیچ زەرەر وزیانێکم پێ بگەیەنن مەگەر خوای گەورە بیەوێت وحەز بکات تووشی ناڕەحەتیەکم بکات ئەگینا ئەوانە ناتوانن ھیچ زیانێکم پێ بگەیەنن، وە ھیچ شتێکیش لە ئاسمانەکان وزەوی لە عیلم وزانیاری خوای گەورە وون نابێت، دەی گەلی من ئیتر بۆ بیر ناکەنەوە لەو بێباوەڕی وھاوەڵ بڕیاردانەی لەسەرینی، بۆ وازی لێ ناھێنن وباوەڕ ناھێنن بەخوای تاک وتەنھا؟
Arapça tefsirler:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• الاستدلال على الربوبية بالنظر في المخلوقات منهج قرآني.
بەڵگە ھێنانەوە بەتەماشاکردن وسەرنجدان وتێڕامان لەدروستکراوەکانی خوا لەسەر پەروەردگاریەتی وخوایەتی اللە تەعالا مەنھەجێکی قورئانیە.

• الدلائل العقلية الصريحة توصل إلى ربوبية الله.
بەڵگە لۆژیکی وژیریە ڕاشکاوەکان مرۆڤ دەگەیەنن بە بوونی خوا وپەروەردگاریەتی اللەی بەرز وبڵند.

 
Anlam tercümesi Ayet: (80) Sure: Sûratu'l-En'âm
Surelerin fihristi Sayfa numarası
 
Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Mealler fihristi

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Kapat