Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Mealler fihristi


Anlam tercümesi Ayet: (99) Sure: Sûratu'l-En'âm
وَهُوَ ٱلَّذِيٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَخۡرَجۡنَا بِهِۦ نَبَاتَ كُلِّ شَيۡءٖ فَأَخۡرَجۡنَا مِنۡهُ خَضِرٗا نُّخۡرِجُ مِنۡهُ حَبّٗا مُّتَرَاكِبٗا وَمِنَ ٱلنَّخۡلِ مِن طَلۡعِهَا قِنۡوَانٞ دَانِيَةٞ وَجَنَّٰتٖ مِّنۡ أَعۡنَابٖ وَٱلزَّيۡتُونَ وَٱلرُّمَّانَ مُشۡتَبِهٗا وَغَيۡرَ مُتَشَٰبِهٍۗ ٱنظُرُوٓاْ إِلَىٰ ثَمَرِهِۦٓ إِذَآ أَثۡمَرَ وَيَنۡعِهِۦٓۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكُمۡ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ
ھەر زاتی اللەیە کە لەھەورەکانی ئاسمانەوە باران دەبارێنێت؛ وە ھەموو جۆرە ڕووەکێکی پێ دەڕوێنین، پاشان لەویشەوە سەوزە گیا وگوڵ وگوڵزار ودرەختەکانی لێ دەڕوێنین، لەویش چەندین دانەوێڵەی کەڵەک بوو لەسەر یەک لێ پەیدا دەکەین، وەک دانەی ناو گوڵە گەنمەکان، وە لەگوڵی دارخورمایشەوە ھێشووی چڕوپڕ وشۆڕەوە بوو دەڕوێنین، کە کەسانی دانیشتوو وڕاوەستاو دەتوانن دەستی پێ بگەیەنن، ھەروەھا چەندان باخی ڕەزە مێویان بۆ دەڕوێنین، لەگەڵ زەیتون وھەنار کە گەڵاکانیان ھاوشێوەی یەکترن، بەڵام بەروبوم وتام وچێژیان لەیەک جیاوازن، جا ئەی خەڵکینە جوان بڕوانن وتێڕامێنن لە بەروبومەکانیان لەسەرەتای دەرکەوتنیانەوە، تاکاتی پێگەیشتن ولێکردنەوەیان، بزانن کێ ئەم ھەمووە گۆڕانکاریانە دەخولقێنێت؟! بێگومان لەوانەی کە باسمانکردن گەلێک نیشانە وبەڵگەی ڕوون وئاشکرا ھەن لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە بۆ گەل وھۆزێک کەباوەڕیان بەخوا ھەیە، ئەوانە سوود لەم بەڵگە ونیشانانە وەردەگرن.
Arapça tefsirler:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• الاستدلال ببرهان الخلق والرزق (تخليق النبات ونموه وتحول شكله وحجمه ونزول المطر) وببرهان الحركة (حركة الأفلاك وانتظام سيرها وانضباطها)؛ وكلاهما ظاهر مشاهَد - على انفراد الله سبحانه وتعالى بالربوبية واستحقاق الألوهية.
بەڵگە ھێنانەوە بەدروستکردن وڕزق وڕۆزی (دروستکردنی ڕووەک وگەشە ونما کردنی، وە گۆڕینی لەشێوازێکەوە بۆ شێوازێکی تر لە شێوە وقەبارە وھاتنە خوارەوەی باران) وە بەڵگە ھێنانەوە بەجوڵەی دروستکراوەکان (جوڵەی گەردون وئەستێرەکان وڕیکخستنی ھات وچۆیان)، یانی بەڵگە ھێنانەوە بەدروستکراوەکان وجوڵەی ئەستێرەکان ھەردووکیان ڕوون وئاشکرا بەڵگەن لەسەر تاک وتەنھایی خوای گەورە ومیھرەبان لە خوایەتی وشایستەی پەرستن (شایستە بەڕبوبیەت وئولوھیەت).

• بيان ضلال وسخف عقول المشركين في عبادتهم للجن.
ڕوونکردنەوەی گومڕایی وسەرلێشێواوی وسووک وڕیسوای لۆژیک وعەقڵی بتپەرست وموشریکەکان لەبەر ئەوەی جنۆکەکانیان دەپەرست.

 
Anlam tercümesi Ayet: (99) Sure: Sûratu'l-En'âm
Surelerin fihristi Sayfa numarası
 
Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Mealler fihristi

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Kapat