Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - Mealler fihristi


Anlam tercümesi Ayet: (94) Sure: Sûratu'l-A'râf
وَمَآ أَرۡسَلۡنَا فِي قَرۡيَةٖ مِّن نَّبِيٍّ إِلَّآ أَخَذۡنَآ أَهۡلَهَا بِٱلۡبَأۡسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ لَعَلَّهُمۡ يَضَّرَّعُونَ
ھیچ پێغەمبەرێکمان لە پێغەمبەرانی خوا نەناردووە بۆ لای ھیچ گوند وشارێک وباوەڕیان پێ نەکرد بێت، ئیللا ئێمەش بەنەخۆشی وقات وقڕی وھەژاری گرتومانن، بە ئومێدی ئەوەی ملکەچ وزەلیلی بەردەم خوابن وواز بھێنن لە بێباوەڕی وسەرسەختی وفیز ودەعیەی خۆیان، ئەمەش ھۆشداری وئاگادار کردنەوەیە بۆ قورەیش وبۆ ھەموو کەسێکی تر کە بێباوەڕ بێت، وە باوەڕی بەیادخستنەوەی سوننەتی خوا نەبێت کە چی کردووە بەگەلانی پێشین کاتێک پشتیان ھەڵکردبێت لە ئاینی خوا وبەدرۆیان زانیبێت.
Arapça tefsirler:
Bu sayfadaki ayetlerin faydaları:
• من مظاهر إكرام الله لعباده الصالحين أنه فتح لهم أبواب العلم ببيان الحق من الباطل، وبنجاة المؤمنين، وعقاب الكافرين.
یەکێک لە ڕواڵەتەکانی ڕێزی خوای گەورە بۆ بەندە چاکەکانی ئەوەیە دەرگاکانی زانست وزانیاریان لێ دەکاتەوە کە ھەق وڕاستیان بۆ ڕوون دەکاتەوە وجیای دەکاتەوە لە باتڵ وناڕاستی، وە باوەڕداران ڕزگار دەکات وسزای بێباوەڕانیش دەدات.

• من سُنَّة الله في عباده الإمهال؛ لكي يتعظوا بالأحداث، ويُقْلِعوا عما هم عليه من معاص وموبقات.
یەکێک لەسوننەتەکانی خوای گەورە وایە مۆلەتی بەندەکانی دەدات، تاوەکو پەند وەربگرن لە ڕووداوەکان، وە وازبھێنن لە ئەو گوناھ و تاوانانەی کە دەبێتە مایەی تیاچوونی ھەموو گەل وھۆزێک.

• الابتلاء بالشدة قد يصبر عليه الكثيرون، ويحتمل مشقاته الكثيرون، أما الابتلاء بالرخاء فالذين يصبرون عليه قليلون.
زۆرێک ئارام دەگرن لەسەر تاقیکردنەوەی توند وسەخت، وە زۆرێکیش بەرگەی لێکەوتەکانی دەگرن، بەڵام تاقیکردنەوە بەخێر وخۆشی وفراوان بوونی ڕزق وڕۆزی کەم کەس ھەیە ئارام بگرێت لەسەری.

 
Anlam tercümesi Ayet: (94) Sure: Sûratu'l-A'râf
Surelerin fihristi Sayfa numarası
 
Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - Mealler fihristi

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

Kapat