Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Mealler fihristi


Anlam tercümesi Ayet: (93) Sure: Sûratu'l-Bakarah
وَإِذۡ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَكُمۡ وَرَفَعۡنَا فَوۡقَكُمُ ٱلطُّورَ خُذُواْ مَآ ءَاتَيۡنَٰكُم بِقُوَّةٖ وَٱسۡمَعُواْۖ قَالُواْ سَمِعۡنَا وَعَصَيۡنَا وَأُشۡرِبُواْ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلۡعِجۡلَ بِكُفۡرِهِمۡۚ قُلۡ بِئۡسَمَا يَأۡمُرُكُم بِهِۦٓ إِيمَٰنُكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ
[ وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَكُمْ ] وه‌ ئێمه‌ عه‌هدو په‌یمانمان له‌ ئێوه‌ وه‌رگرت [ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ الطُّورَ ] وه‌ وه‌كو باسمان كرد خوای گه‌وره‌ كێوی (طور)ی هه‌ڵكێشاو خستیه‌ بان سه‌ریان و سێبه‌ری بۆیان كرد [ خُذُوا مَا آتَيْنَاكُمْ بِقُوَّةٍ ] ده‌ی ئێستا ئه‌وه‌ی كه‌ بۆتان هاتووه‌ به‌ جددی و به‌ گرنگی و پڕ بایه‌خه‌وه‌ وه‌ری بگرن [ وَاسْمَعُوا ] وه‌ ببیستن وه‌ وه‌ری بگرن وه‌ گوێڕایه‌ڵ بن [ قَالُوا سَمِعْنَا ] وتیان: به‌ڵێ ئه‌وه‌ به‌ گوێ بیستمان [ وَعَصَيْنَا ] به‌ڵام سه‌رپێچیت ئه‌كه‌ین و فه‌رمانه‌كانت وه‌رناگرین و قبووڵی ناكه‌ین [ وَأُشْرِبُوا فِي قُلُوبِهِمُ الْعِجْلَ بِكُفْرِهِمْ ] خۆشه‌ویستی گوێره‌كه‌كه‌ی كه‌ ئه‌یانپه‌رست چوو بووه‌ ناخی دڵیانه‌وه‌ به‌هۆی كوفر كردنیانه‌وه‌ [ قُلْ بِئْسَمَا يَأْمُرُكُمْ بِهِ إِيمَانُكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٩٣) ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم بڵێ: به‌ڕاستی ئه‌م ئیمانه‌ی ئێوه‌ ئه‌مرتان پێ ئه‌كات به‌ خراپترین شت كه‌ كوفر كردن و سه‌رپێچی كردنی پێغه‌مبه‌رانه‌
Arapça tefsirler:
 
Anlam tercümesi Ayet: (93) Sure: Sûratu'l-Bakarah
Surelerin fihristi Sayfa numarası
 
Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Mealler fihristi

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Kapat