Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Mealler fihristi


Anlam tercümesi Ayet: (20) Sure: Sûretu Muhammed
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَوۡلَا نُزِّلَتۡ سُورَةٞۖ فَإِذَآ أُنزِلَتۡ سُورَةٞ مُّحۡكَمَةٞ وَذُكِرَ فِيهَا ٱلۡقِتَالُ رَأَيۡتَ ٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ يَنظُرُونَ إِلَيۡكَ نَظَرَ ٱلۡمَغۡشِيِّ عَلَيۡهِ مِنَ ٱلۡمَوۡتِۖ فَأَوۡلَىٰ لَهُمۡ
[ وَيَقُولُ الَّذِينَ آمَنُوا لَوْلَا نُزِّلَتْ سُورَةٌ ] وه‌ باوه‌ڕداران ئه‌ڵێن: ئه‌وه‌ بۆچی خوای گه‌وره‌ سووره‌تێك دانابه‌زێنێت كه‌ فه‌رمان بكات به‌ جیهادو كوشتاری كافران [ فَإِذَا أُنْزِلَتْ سُورَةٌ مُحْكَمَةٌ وَذُكِرَ فِيهَا الْقِتَالُ ] به‌ڵام كاتێك كه‌ سووره‌تێكی موحكه‌م دابه‌زێ كه‌ ماناكه‌ی ئاشكرا بێت، یان مه‌نسوخ نه‌بێ وه‌ باسی كوشتاری كافرانی تیابێ {هه‌ندێك له‌ سیفاتى مونافیقان} [ رَأَيْتَ الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ يَنْظُرُونَ إِلَيْكَ نَظَرَ الْمَغْشِيِّ عَلَيْهِ مِنَ الْمَوْتِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نه‌خۆشی دوودڵی و گومان له‌ دڵیاندایه‌ كه‌ مونافیقانن ئه‌بینی كه‌ ته‌ماشات ئه‌كه‌ن وه‌كو ته‌ماشا كردنی كه‌سێك كه‌ له‌ سه‌ره‌مه‌رگدا بێت كاتێك كه‌ چاوی تێ ئه‌ڕوانێت له‌به‌ر ترسنۆكیان له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن [ فَأَوْلَى لَهُمْ (٢٠) ] هه‌ڕه‌شه‌و تیاچوون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ حاڵیان وایه‌، یاخود باشتر وابوو كه‌ گوێڕایه‌ڵ بوونایا.
Arapça tefsirler:
 
Anlam tercümesi Ayet: (20) Sure: Sûretu Muhammed
Surelerin fihristi Sayfa numarası
 
Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Mealler fihristi

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Kapat