Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - Mealler fihristi


Anlam tercümesi Ayet: (11) Sure: Sûretu'l-Haşr
۞ أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نَافَقُواْ يَقُولُونَ لِإِخۡوَٰنِهِمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ لَئِنۡ أُخۡرِجۡتُمۡ لَنَخۡرُجَنَّ مَعَكُمۡ وَلَا نُطِيعُ فِيكُمۡ أَحَدًا أَبَدٗا وَإِن قُوتِلۡتُمۡ لَنَنصُرَنَّكُمۡ وَٱللَّهُ يَشۡهَدُ إِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ
{به‌ڵێنى درۆینه‌ى مونافیقان به‌ جوله‌كه‌} [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ نَافَقُوا يَقُولُونَ لِإِخْوَانِهِمُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا نابینی مونافیقانی مه‌دینه‌ به‌ براكانیان ئه‌ڵێن له‌ ئه‌هلی كتاب واته‌: (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لول) گه‌وره‌ی مونافیقان وه‌ڵامی نارد بۆ جووله‌كه‌كانی (به‌نی نه‌زیر) كه‌ ئه‌هلی كتاب بوون پێی وتن جێگیر بن و شه‌ڕ بكه‌ن له‌گه‌ڵ محمد دا - صلی الله علیه وسلم - [ لَئِنْ أُخْرِجْتُمْ لَنَخْرُجَنَّ مَعَكُمْ ] وه‌ خه‌متان نه‌بێ ئه‌گه‌ر محمد - صلی الله علیه وسلم - ئێوه‌ ده‌ربكات ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا ده‌رئه‌چین و مه‌دینه‌ جێدێلین [ وَلَا نُطِيعُ فِيكُمْ أَحَدًا أَبَدًا ] وه‌ گوێڕایه‌ڵی هیچ كه‌سێكیش ناكه‌ین سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌ ئێمه‌ خۆمان بڕیاری خۆمان ئه‌ده‌ین و به‌رگریتان لێ ئه‌كه‌ین [ وَإِنْ قُوتِلْتُمْ لَنَنْصُرَنَّكُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش بكه‌ن ئێمه‌ سه‌رتان ئه‌خه‌ین به‌سه‌ر دوژمنه‌كانتاندا به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - [ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (١١) ] خوای گه‌وره‌ به‌درۆی خستنه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ شایه‌ته‌ كه‌ ئه‌م مونافیقانه‌ درۆ ئه‌كه‌ن و ئه‌و پیاوه‌ نین.
Arapça tefsirler:
 
Anlam tercümesi Ayet: (11) Sure: Sûretu'l-Haşr
Surelerin fihristi Sayfa numarası
 
Kur'an-ı Kerim meal tercümesi - الترجمة الكردية - صلاح الدين - Mealler fihristi

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

Kapat