قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى


مەنالار تەرجىمىسى ئايەت: (83) سۈرە: سۈرە بەقەرە
وَإِذۡ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ لَا تَعۡبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَانٗا وَذِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَقُولُواْ لِلنَّاسِ حُسۡنٗا وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ ثُمَّ تَوَلَّيۡتُمۡ إِلَّا قَلِيلٗا مِّنكُمۡ وَأَنتُم مُّعۡرِضُونَ
بیرتانە ئەی نەوەکانی ئیسرائیل کاتێک پەیمانی بەھێزمان لێوەرگرتن، کەخواى گەورە بەیەکتایی بپەرستن و ھیچ ھاوەڵێکی بۆ دانەنێن، وە لەگەڵ دایک و باوک و خزمان و ھەتیوان و ھەژاران و نەداران چاکە بکەن، وە لەگەڵ ھەموو خەڵکدا بە گوفتاری جوان قسە بکەن، وە فەرمان بکەن بە چاکە و ڕێگری بکەن لەخراپە بە بێ توند و تیژی و توڕەیی، وە نوێژەکان بە تەواوی و بەو شێوەیەی کە فەرمانتان پێکراوە ئەنجام بدەن، وە زەکاتی ماڵ و سامانتان بدەن بەکەسانی شایستە تاوەکو دەرونتانی پێ پاک بکەنەوە، بەڵام پاش ئەوە کەمێکتان نەبێت پشتان لەو پەیمان و بەڵێنە کرد و وەفاتان نەبوو بۆی.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• بعض أهل الكتاب يدّعي العلم بما أنزل الله، والحقيقة أن لا علم له بما أنزل الله، وإنما هو الوهم والجهل.
ھەندێک لە خاوەن کتێبەکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە گوایە ئاگاداری ئەوەن کە لەلایەن خوای گەورە ودابەزیووە، بەڵام لەڕاستیدا زۆر بێ ئاگا بوون لەوەی خوای گەورە دایبەزاند بوو، بەڵکو ئەوەی بانگەشەیان دەکرد تەنھا وەھم ونەزانین و بێ ئاگایی بوو.

• من أعظم الناس إثمًا من يكذب على الله تعالى ورسله ؛ فينسب إليهم ما لم يكن منهم.
گەورەتین تاوان، تاوانی ئەو کەسەیە کە درۆ ودەلەسە بەدەم خوای گەورە وپێغەمبەرەکانیەوە دەکات، وە پاشانیش دەیداتە پاڵیان لەکاتێکدا ھیچ پەیوەندی بەوانیشەوە نیە.

• مع عظم المواثيق التي أخذها الله تعالى على اليهود وشدة التأكيد عليها، لم يزدهم ذلك إلا إعراضًا عنها ورفضًا لها.
لەگەڵ گەورەیی ئەو پەیمان وبەڵێنانەی کە خوای گەورە لە جولەکەکانی وەرگرتبوو و وە زۆریش تەئکیدی کردبووە لێیان، کەچی زیاتر سەرسەخت بوون و پشتیان تێکرد و گوێیان پێ نەدا.

 
مەنالار تەرجىمىسى ئايەت: (83) سۈرە: سۈرە بەقەرە
سۈرە مۇندەرىجىسى بەت نومۇرى
 
قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

تاقاش