Check out the new design

قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى * - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى


مەنالار تەرجىمىسى سۈرە: قەسەس   ئايەت:
وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ ٱلۡغَرۡبِيِّ إِذۡ قَضَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَى ٱلۡأَمۡرَ وَمَا كُنتَ مِنَ ٱلشَّٰهِدِينَ
- ئەی پێغەمبەر- تۆ لە لای بەشی ڕۆژئاوای کێوی طور نەبوویت کاتێک فەرمانی پێغەمبەرایەتیمان دا بە موسا (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت) کە بڕوات بۆ لای فیرعەون و دەست و پێوەندەکەی، وە تۆ لەوێ ئامادە نەبوویت تاوەکو ئەو ھەواڵە بزانیت و بۆ خەڵکی بگێڕیتەوە، ئەوەی بۆیان دەگێڕیتەوە لە چیرۆک و بەسەرھاتی موسا لەگەڵ فیرعەون ، اللە تەعالا وەحی بۆ کردویت و پێی ڕاگەیاندویت.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
وَلَٰكِنَّآ أَنشَأۡنَا قُرُونٗا فَتَطَاوَلَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡعُمُرُۚ وَمَا كُنتَ ثَاوِيٗا فِيٓ أَهۡلِ مَدۡيَنَ تَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِنَا وَلَٰكِنَّا كُنَّا مُرۡسِلِينَ
بەڵام ئێمە دوای موسا چەند ئوممەت و گەل و نەتەوەیەکمان بەدیھێنا، ماوەیەکی زۆر بەسەریاندا تێپەڕی و بەڵێن و پەیمانی اللە یان لەبیر چوو، وە تۆ لەناو خەڵکی مەدیەن نیشتەجێ نەبوویت تاوەکو ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنیتەوە، بەڵام ئێمە تۆمان لەلایەن خۆمانەوە ڕەوانەکرد، وە ھەواڵ و بەسەرھاتی موسا و مانەوەی لە مەدیەن مان لەڕێگای وەحیەوە پێ ڕاگەیاندیت، تۆیش ئەوەی اللە تەعالای لەو بارەوە پێی ڕاگەیاندبوویت بەخەڵکیت ڕاگەیاند و بۆت باسکردن.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ ٱلطُّورِ إِذۡ نَادَيۡنَا وَلَٰكِن رَّحۡمَةٗ مِّن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوۡمٗا مَّآ أَتَىٰهُم مِّن نَّذِيرٖ مِّن قَبۡلِكَ لَعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ
خۆ تۆ لە لای کێوی طور نەبوویت کاتێک وەحیمان کرد بۆ موسا و بانگمان کرد، بەڵام تۆمان بەڕەحم و بەزەیی پەروەردگارتەوە ناردووە بۆ لای خەڵکی، ھەواڵ و بەسەرھاتی موسامان بۆ گێڕایتەوە تاوەکو گەلەکەتی لێ ئاگادار بکەیتەوە و بیانترسێنیت کە پێش تۆ ھیچ ترسێنەرێکیان بۆ نەھاتووە بیانترسێنێت بەسزای دۆزەخ ئەگەر نەیەن بەدەم بانگەوازەکەتەوە، بەڵکو بیر بکەنەوە و ئامۆژگاری وەربگرن، وە باوەڕ بھێنن بەوەی لەلایەن اللە تەعالاوە بۆت ھێناون.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
وَلَوۡلَآ أَن تُصِيبَهُم مُّصِيبَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ فَيَقُولُواْ رَبَّنَا لَوۡلَآ أَرۡسَلۡتَ إِلَيۡنَا رَسُولٗا فَنَتَّبِعَ ءَايَٰتِكَ وَنَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە کە دووچاری سزا و تۆڵەی خوایی بوونایەتەوە بەھۆی ئەو کوفر و بێباوەڕی و گوناھ و تاوانەی لەسەرین ، ئەمجا بڕوبیانوو بھێننەوە و بڵێن بۆچی اللە تەعالا پێغەمبەر و نێرراوێکی بۆ ڕەوانە نەکردین، ئەوسا ئێمەیش شوێن بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانی تۆ بکەوتینایە و کارمان پێ بکردایە، وە لەو بڕوادارانە بووینایە کە بەفەرمانەکانی پەروەردگاریان ھەڵسوکەوت دەکەن، ئەگەر لەبەر ئەمە نەبوایە سزامان بۆ پێش دەخستن، بەڵام ئەوەمان بۆ دواخستن تاوەکو بڕوبیانوویان نەھێڵین بەناردنی پێغەمبەر بۆ لایان.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
فَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلۡحَقُّ مِنۡ عِندِنَا قَالُواْ لَوۡلَآ أُوتِيَ مِثۡلَ مَآ أُوتِيَ مُوسَىٰٓۚ أَوَلَمۡ يَكۡفُرُواْ بِمَآ أُوتِيَ مُوسَىٰ مِن قَبۡلُۖ قَالُواْ سِحۡرَانِ تَظَٰهَرَا وَقَالُوٓاْ إِنَّا بِكُلّٖ كَٰفِرُونَ
کاتێک موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) بەپەیامی پەروەردگاریەوە ھات بۆ لای قورەیش، ڕۆیشتن لەبارەی پێغەمبەرەوە پرسیاریان لە جولەکەکان کرد، ئەوانیش فێری ئەم بەڵگەیەیان کردن، وتیان: باشە ئەو موعجیزانەی بە موسا دراوە کە بەڵگە بوون لەسەر ئەوەی پێغەمبەرە و لەلایەن پەروەردگاریەوە ڕەوانە کراوە، (وەک گۆچانەکەی و دەستە سپیەکەی) بۆچی بە موحەممەدیش نەدراوە؟ - ئەی پێغەمبەر- تۆیش لە وەڵامی ئەواندا بڵێ: جولەکەکان کە (ئەمەیان فێری ئێوە کردووە) ئایا پێشتر خۆیان بێباوەڕ نەبوون بەوەی درا بە موسا ، وە لەبارەی قورئان و تەوراتیشەوە وتیان: ھەردووکیان دوو جادوون پێشتگیری یەکتر دەکەن، وە وتیشیان: ئێمە بێباوەڕین بە قورئان و تەورات وباوەڕمان بەھیچیان نییە؟!
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
قُلۡ فَأۡتُواْ بِكِتَٰبٖ مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِ هُوَ أَهۡدَىٰ مِنۡهُمَآ أَتَّبِعۡهُ إِن كُنتُمۡ صَٰدِقِينَ
- ئەی پێغەمبەر- بە ئەوانە بڵێ: کتێبێک بھێنن لەلایەن اللە تەعالاوە ھاتبێتە خوارەوە لە قورئان و تەورات باشتر رێگا پیشان بدات و چاکتر ڕێنمونی خەڵکی بکات بۆ سەر رێگای ڕاست، ئەگەر ئەوەتان ھێنا ئەوا منیش شوێنی دەکەوم، ئەگەر ڕاست دەکەن لەوەی بانگەشەی بۆ دەکەن گوایە قورئان و تەورات سیحر و جادوون.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
فَإِن لَّمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَكَ فَٱعۡلَمۡ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهۡوَآءَهُمۡۚ وَمَنۡ أَضَلُّ مِمَّنِ ٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ بِغَيۡرِ هُدٗى مِّنَ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ
ئەگەر ھاتوو قوڕەیش بە گوێیان نەکردیت و وەڵامیان نەدایتەوە، لەوەی کتێبێک باشتر و چاکتر لە قورئان و تەورات بھێنن رێنومایی خەڵکی بکات و ڕێنشاندەریان بێت، ئەوا دڵنیابە بڕوا نەھێنانیان بەو دوانە لەسەر بەڵگە و دەلیل نییە، بەڵکو شوێن ھەواو و ئارەزووی خۆیان کەوتوون، وە ھیچ کەسێکیش ھێندەی ئەو کەسە گومڕا نییە کە بەبێ ڕێنوێنی لە لایەن اللە وە شوێن ھەواو ئارەزووی خۆی دەکەوێت، وە بێگومان اللە تەعالا ڕێنوێنی گەلی ستەمکار ناکات (ئەو گەلەی بەبێباوەڕی و کوفر بە (اللە) ستەمیان لە خۆیان کردووە) ھیچ کات سەرکەتوویان ناکات بۆ ھیدایەت و ڕێنونی خۆی.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• نفي علم الغيب عن رسول الله صلى الله عليه وسلم إلَّا ما أطلعه الله عليه.
نەفی کردنی زانینی غەیب و شتە نادیارەکان لە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) جگە ئەوە نەبێت اللە تەعالا خۆی ئاگاداری کردوەتە لێی.

• اندراس العلم بتطاول الزمن.
له ناوچوونی زانست به درێژایی كات.

• تحدّي الكفار بالإتيان بما هو أهدى من وحي الله إلى رسله.
دەم کوتکردنی بێباوەڕان بەوەی شتێک بھێنن باشتر و چاکتر ڕێنوێنی و ھیدایەتی خەڵکی بدات بۆ سەر رێگای ڕاست، لەوەی اللە تەعالا ڕەوانەی کردووە بۆ پێغەمبەرەکانی.

• ضلال الكفار بسبب اتباع الهوى، لا بسبب اتباع الدليل.
گومڕا بوونی بێباوەڕان بەھۆی شوێنکەوتنی ھەواو و ئارەزووەکانیانەوە، نەک بەھۆی شوێنکەوتتنی بەڵگەوە.

 
مەنالار تەرجىمىسى سۈرە: قەسەس
سۈرە مۇندەرىجىسى بەت نومۇرى
 
قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى

قۇرئان تەتقىقاتى تەپسىر مەركىزى چىقارغان.

تاقاش