قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى


مەنالار تەرجىمىسى ئايەت: (123) سۈرە: سۈرە ئال ئىمران
وَلَقَدۡ نَصَرَكُمُ ٱللَّهُ بِبَدۡرٖ وَأَنتُمۡ أَذِلَّةٞۖ فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ
بێگومان خوای گەورە لەجەنگی بەدردا ئێوەی سەرخست بەسەر بێباوەڕاندا لەکاتێکدا ئێوە لاواز وبێدەسەڵات بوون، ئەویش لەبەر کەمی ژمارە وچەک وچۆڵتان، جا لەبەر ئەوە لەخوا بترسن، تاوەکو بتوانن سوپاس وشوکری ناز ونیعمەتەکانی بکەن.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• مشروعية التذكير بالنعم والنقم التي تنزل بالناس حتى يعتبر بها المرء.
مەشروعیەتی بیرخستنەوەی ناز ونیعمەتەکانی خوای گەورە لەگەڵ ئەو ناخۆشی وناڕەحەتیانەی کە دابەزیوە بۆ سەر خەڵکی بەمەبەستی پەند وئامۆژگاری وەرگتن لێیان.

• من أعظم أسباب تَنَزُّل نصر الله على عباده ورحمته ولطفه بهم: التزامُ التقوى، والصبر على شدائد القتال.
گەورەترین ھۆکار کە دەبێتە ھۆی ھاتنی سەرکەوتنی خوای گەورە و ڕەحم وبەزەیی و لوتفی بۆ بەندەکانی ئەوەیە بەندەکان پابەندی خواناسیان ببن، وە ئارامیش بگرن لەسەر ناڕەحەتی ئەو جەنگانەی کە رووبەڕوویان دەبنەوە.

• الأمر كله لله تعالى، فيحكم بما يشاء، ويقضي بما أراد، والمؤمن الحق يُسَلم لله تعالى أمره، وينقاد لحكمه.
ھەرچی فەرمانە ھەر ھەمووی بەدەست خوای گەورەیە، ھەرچۆنێکی بوێت وا حوکم دەکات، وە بەو شێوەیەش بڕیار دەدات کە خۆی دەیەوێت، بۆیە باوەڕداری ڕاستەقینە ئەوەیە ھەموو فەرمانەکانی خۆی بداتە دەست خوا، وە بەھەموو شێوەیەکیش ملکەچی بڕیارەکانی بێت.

• الذنوب - ومنها الربا - من أعظم أسباب خِذلان العبد، ولا سيما في مواطن الشدائد والصعاب.
گوناھەکان لەنێویشیاندا سووخواردن گەورەترین ھۆکاری زەلیلی وشکستی بەندەکانی خوایە، بەتایبەت لەکاتە ناڕەحەت وگران وقورسەکاندا.

• مجيء النهي عن الربا بين آيات غزوة أُحد يشعر بشمول الإسلام في شرائعه وترابطها بحيث يشير إلى بعضها في وسط الحديث عن بعض.
باسکردن و ڕێگری کردن لە سووخواردن لەنێو ئەو ئایەتانەی کە باس لە جەنگی ئوحود دەکات بۆ ئەوەیە بزانرێت کە ئاینی پیرۆزی ئیسلام شەریعەتێکی گشتگیری تەواوە کە حوکمەکانی ھەندێکیان گرێدراون بە ھەندێکی تریانەوە، کە ھەندێکیان لە کاتی باسکردنی ئەوی دیدا باس دەکرێت.

 
مەنالار تەرجىمىسى ئايەت: (123) سۈرە: سۈرە ئال ئىمران
سۈرە مۇندەرىجىسى بەت نومۇرى
 
قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

تاقاش