Check out the new design

قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى * - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى


مەنالار تەرجىمىسى سۈرە: ئەھزاب   ئايەت:
قُل لَّن يَنفَعَكُمُ ٱلۡفِرَارُ إِن فَرَرۡتُم مِّنَ ٱلۡمَوۡتِ أَوِ ٱلۡقَتۡلِ وَإِذٗا لَّا تُمَتَّعُونَ إِلَّا قَلِيلٗا
- ئەی پێغەمبەر- بەو دووڕوانە بڵێ: ھەڵھاتن لەجەنگ لەترسی مردن یان کوشتن ھیچ سوودێکتان پێ ناگەیەنێت، چونکە کاتی مردن دیاریکراوە و بڕاوەتەوە، خۆ ئەگەر ڕاتانکرد و ھەڵھاتن بەڵام کاتی مردنتان نەھاتبوو، ئەوا بە ئەندازەی تەمەنی دیاریکراوتان ڕادەبوێرن و ژیان دەبەنە سەر، ئەمەش بەراوورد کردن بە ژیانی دواڕۆژ ھەر زۆر کەمە.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
قُلۡ مَن ذَا ٱلَّذِي يَعۡصِمُكُم مِّنَ ٱللَّهِ إِنۡ أَرَادَ بِكُمۡ سُوٓءًا أَوۡ أَرَادَ بِكُمۡ رَحۡمَةٗۚ وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيّٗا وَلَا نَصِيرٗا
- ئەی پێغەمبەر- بڵێ: کێ ھەیە ئێوە لە اللە تەعالا بپارێزێت و بەرگریتان لێ بکات ئەگەر ئەو بیەوێت زیانتان پێ بگەیەنێت بە مردن یان کوشتن، یان بیەوێت تووشی ڕەحمەت و بەزەیی خۆیتان بکات، ھیچ کەسێک نییە بەرگری ئەوەتان لێ بکات، وە ئەو دووڕوانە جگە لە اللە تەعالا پشتیوانێک نابیننەوە پشتیوانیان بێت و کاروبارەکانیان بەڕێوە ببات، یان یارمەتیدەرێک بیانپارێزێت لەسزا و تۆڵەی پەروەردگار.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
۞ قَدۡ يَعۡلَمُ ٱللَّهُ ٱلۡمُعَوِّقِينَ مِنكُمۡ وَٱلۡقَآئِلِينَ لِإِخۡوَٰنِهِمۡ هَلُمَّ إِلَيۡنَاۖ وَلَا يَأۡتُونَ ٱلۡبَأۡسَ إِلَّا قَلِيلًا
اللە تەعالا ئاگاداری ئەوانەتانە کە ئاستەنگ دروست دەکەن و کەسانی ترتان لەجەنگ و جیھاد سارد دەکەنەوە لەگەڵ پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دا، وە بە براکانیان دەڵێن: وەرن بۆ لامان و لەگەڵ پێغەمبەردا جەنگ و جیھاد مەکەن تاوەکو نەکوژرێن، بێگومان ئێمە دەترسێین کە ئێوە بکوژرێن، ئەو سەرشۆڕانە بەدەگمەن نەبێت، نایەن بۆ جەنگ کردن و بەشداری ناکەن تێیدا، ئەویش تەنھا بۆ ئەوەی عەیب و عار و تانەدان لەخۆیان دوور بخەنەوە، نەک بۆ ئەوەی بیانەوێت ئاینی اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی سەربخەن.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
أَشِحَّةً عَلَيۡكُمۡۖ فَإِذَا جَآءَ ٱلۡخَوۡفُ رَأَيۡتَهُمۡ يَنظُرُونَ إِلَيۡكَ تَدُورُ أَعۡيُنُهُمۡ كَٱلَّذِي يُغۡشَىٰ عَلَيۡهِ مِنَ ٱلۡمَوۡتِۖ فَإِذَا ذَهَبَ ٱلۡخَوۡفُ سَلَقُوكُم بِأَلۡسِنَةٍ حِدَادٍ أَشِحَّةً عَلَى ٱلۡخَيۡرِۚ أُوْلَٰٓئِكَ لَمۡ يُؤۡمِنُواْ فَأَحۡبَطَ ٱللَّهُ أَعۡمَٰلَهُمۡۚ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٗا
- ئەی باوەڕداران- ئەوانە زۆر ڕژد و چروک و بەخیلن، ماڵ وسامانیان نابەخشن و یارمەتیتان نادەن، بەگیان و نەفسی خۆشیان ھەر ڕژد و چروکن لە گەڵتاندا دژ بە بێباوەڕان ناجەنگن، وە ڕژد و چروکیشن بە مەوەدە و خۆشەویستیان ، بۆیە دەبینیت ئێوەیان ھیچ خۆش ناویت، جا کاتێکیش ترس ڕوویان تێ بکات لەکاتی ڕووبەڕوبونەوە لەگەڵ دوژمندا، - ئەی پێغەمبەر- دەیانبینیت بە جۆرێک تەماشات دەکەن لەترسی جەنگ چاویان بەملاو ئەولادا دەسوڕێت وەک سوڕانی چاوی ئەو کەسەی لەسەرەمەرگدایە، جا کاتێک جەنگ کۆتایی ھات و ترسیان نەما و دڵنیابوونەوە، بەزمانی تیژیان زمانتان لێ درێژ دەکەن و بەتانە و تەشەر ئازارتان دەدەن، ڕژد و چروکن لە غەنیمەت و دەستکەوتەکانی جەنگ و بەشوێنیدا دەگەڕێن، ئەوانەی ئەمە سیفات و ڕەوشتیانە بەڕاستی باوەڕیان نەھێناوە، بۆیە اللە تەعالایش پاداشتی کار و کردەوەکانیانی بەتاڵ و پوچەڵ کردەوە، ئەم بەتاڵ و پوچەڵ کردنەوەیەش بۆ اللە تەعالا زۆر ئاسانە.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
يَحۡسَبُونَ ٱلۡأَحۡزَابَ لَمۡ يَذۡهَبُواْۖ وَإِن يَأۡتِ ٱلۡأَحۡزَابُ يَوَدُّواْ لَوۡ أَنَّهُم بَادُونَ فِي ٱلۡأَعۡرَابِ يَسۡـَٔلُونَ عَنۡ أَنۢبَآئِكُمۡۖ وَلَوۡ كَانُواْ فِيكُم مَّا قَٰتَلُوٓاْ إِلَّا قَلِيلٗا
ئەو ترسنۆکانە وا گومان دەبەن ئەو دەستە و تاقم و کۆمەڵانەی کۆبوونەوە بۆ جەنگ کردن دژ بە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) و باوەڕداران ناڕۆنەوە تاوەکو لە ڕیشەوە کۆتایی بە باوەڕداران نەیەنن، وە ئەگەر جارێکی تریش ڕێکكەوت ئەو دەستە و تاقم و کۆمەڵانە گەڕانەوە بۆ ھێرش کردنە سەر شاری مەدینە ئاواتە خوازن لە دەرەوەی مەدینە لەو دەشتە لەگەڵ دەشتەکییەکاندا بن، وە لەدوورەوە پرسیاری ئێوەیان بکردایە و ھەواڵی مەدینەیان بپرسیایە ، کەچی ڕوویداوە لەپاش جەنگ کردنی دوژمنان لەگەڵتاندا؟ - ئەی باوەڕداران- ئەوانە ئەگەر لەگەڵ ئێوەشدا بوونایە کەمێکیان نەبێت کەسیان ھاوشانی ئێوە بەشداری جەنگیان نەدەکرد، دەی ئێوەیش گوێیان مەدەنێ، وە ھیچ خەفەتیشی پێ مەخۆن.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
لَّقَدۡ كَانَ لَكُمۡ فِي رَسُولِ ٱللَّهِ أُسۡوَةٌ حَسَنَةٞ لِّمَن كَانَ يَرۡجُواْ ٱللَّهَ وَٱلۡيَوۡمَ ٱلۡأٓخِرَ وَذَكَرَ ٱللَّهَ كَثِيرٗا
بە دڵنیاییەوە لەوەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەیفەرموێت وە لەوەیش ئەو پێی ھەڵدەستێ و ئەنجامی دەدات پێشەنگ و قدوەیەکی چاکتان بۆ ھەیە تاوەکو چاوی لێ بکەن، بێگومان ئەو پێغەمبەرە (صلی اللە علیە وسلم) خودی خۆی ئامادە بوو و بەشداری جەنگەکەی کرد، ئیتر چۆن ئێوە بەڕۆح و گیانی خۆتان ڕژدی و چروکی دەکەن و ئامادە نابن؟ بێگومان کەسێک دەست بە سوننەت و ڕەوشتە بەرزەکانیەوە دەگرێت کە ئومێدی بە اللە تەعالا و ڕۆژی دوایی ھەبێت بگاتەوە پێیان، وە کاری بۆ دەکات و خۆی بۆ ئامادە دەکات، وە زۆریش یادی اللە تەعالا دەکات، بەڵام ئەوەی ئومێدی نییە بگات بە ڕۆژی دوایی و زۆریش یادی اللە تەعالا ناکات، بێگومان چاو لە پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ناکات و نایکاتە پێشەنگ و قدوەی خۆی.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
وَلَمَّا رَءَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ٱلۡأَحۡزَابَ قَالُواْ هَٰذَا مَا وَعَدَنَا ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَصَدَقَ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥۚ وَمَا زَادَهُمۡ إِلَّآ إِيمَٰنٗا وَتَسۡلِيمٗا
باوەڕداران کاتێک ئەو دەستە و تاقمانەیان بینی کە کۆبوونەتەوە بۆ کوشتار و جەنگ كردن لەگەڵیان، وتیان: ئەمە ئەو تاقیکردنەوە و ناڕەحەتی و سەرکەوتنانەیە کە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بەڵێنیان پێدابووین، اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی لەمەدا ڕاستیان کرد، ھەرچییەکیان وت ھاتەدی، لەبەر ئەوە بینین و تەماشاکردنی ئەو دەستە و تاقمانەی ھێزی کوفر کە چوار دەوریان دابوون تەنھا باوەڕیان بە اللە تەعالا و ملکەچییان بۆی پێی زیاد کرد.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• الآجال محددة؛ لا يُقَرِّبُها قتال، ولا يُبْعِدُها هروب منه.
کاتی مردنی ھەموو مرۆڤێک دیاری کراوە، بۆیە جەنگ و کوشتار نزیکی ناکاتەوە، وە ڕاکردن لێیشی ھیچ کاتێک مردن دوور ناخاتەوە.

• التثبيط عن الجهاد في سبيل الله شأن المنافقين دائمًا.
سارد کردنەوەی خەڵکی لە جیھاد و تێکۆشان لە پێناو اللە تەعالا ھەمیشە کاری دووڕوەکان بووە.

• الرسول صلى الله عليه وسلم قدوة المؤمنين في أقواله وأفعاله.
پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە گوفتار و کرداریدا پێشەنگ و قدوەیە بۆ باوەڕداران.

• الثقة بالله والانقياد له من صفات المؤمنين.
متمانە بوون بە اللە تەعالا و ملکەچ بوونی فەرمان و بڕیارەکانی یەکێک لەسیفاتە ھەرە جوانەکانی باوەڕداران.

 
مەنالار تەرجىمىسى سۈرە: ئەھزاب
سۈرە مۇندەرىجىسى بەت نومۇرى
 
قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى

قۇرئان تەتقىقاتى تەپسىر مەركىزى چىقارغان.

تاقاش