Check out the new design

قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى * - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى


مەنالار تەرجىمىسى سۈرە: زۇخرۇپ   ئايەت:
وَكَذَٰلِكَ مَآ أَرۡسَلۡنَا مِن قَبۡلِكَ فِي قَرۡيَةٖ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتۡرَفُوهَآ إِنَّا وَجَدۡنَآ ءَابَآءَنَا عَلَىٰٓ أُمَّةٖ وَإِنَّا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم مُّقۡتَدُونَ
ھەروەکو چۆن ئەوانە باوەڕیان نەھێنا و تۆیان بە درۆ دانا، وە بەڵگەیان بەچاولێکەری کردنی باوباپیرانیان ھێنایەوە، - ئەی پێغەمبەر- بزانە ھیچ پێغەمبەرێکمان پێش تۆ نەناردووە بۆ ھیچ گوند و شارێک کە گەلەكەی بترسێنێت و ئاگاداریان بکاتەوە، ئیللا بەرپرس و گەورە و دەوڵەمەندەکانیان پێیان وتووە: بێگومان ئێمە لەسەر ئەو ئاینە دەڕۆین کە باوباپیرانمانی لەسەر بووە، بۆیە بزانە گەل و ھۆزەکەت یەکەم کەس نەبوون شتێکی لەم شێوەیە بڵێن.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
۞ قَٰلَ أَوَلَوۡ جِئۡتُكُم بِأَهۡدَىٰ مِمَّا وَجَدتُّمۡ عَلَيۡهِ ءَابَآءَكُمۡۖ قَالُوٓاْ إِنَّا بِمَآ أُرۡسِلۡتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ
پێغەمبەرەکانیان پێیان وتن: ئایا ئێوە ھەر شوێنی باوباپیرانتان دەکەون ئەگەر ئێمە شتێکی باشتر لەوەمان بۆ ھێنابن کە ئەوانی لەسەر بوون؟ لەوەڵامدا وتیان: ئێمە باوەڕمان نییە بەوەی تۆ و پێغەمبەرانی پێش تۆیش ھێناوتانە.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
فَٱنتَقَمۡنَا مِنۡهُمۡۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُكَذِّبِينَ
بۆیە تۆڵەمان سەندەوە لەو گەل و ئوممەتانەی پێش تۆ کە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکردن و لەناومان بردن، جا بیربکەرەوە و تێڕامێنە بزانە سەرەنجامی ئەو گەل و ئوممەتانە چی بوو کە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێ نەکردن، بێگومان سەرەنجامێکی بە ئازار بوو بۆیان.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
وَإِذۡ قَالَ إِبۡرَٰهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوۡمِهِۦٓ إِنَّنِي بَرَآءٞ مِّمَّا تَعۡبُدُونَ
- ئەی پێغەمبەر - باسی ئەوە بکە، کاتێک ئیبراھیم بە باوکی و گەلەکەی وت: بێگومان من بەریم لەو بتانەی کە جگە لە اللە تەعالا دەیانپەرستن.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
إِلَّا ٱلَّذِي فَطَرَنِي فَإِنَّهُۥ سَيَهۡدِينِ
جگە لە اللە نەبێت کە بەدیھێناوم و ڕێنمونیم دەکات بۆ شتێک کە سوودمی تێدا بێت لە شوێنکەوتنی ئاینە ڕاست و دروستەکەی.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
وَجَعَلَهَا كَلِمَةَۢ بَاقِيَةٗ فِي عَقِبِهِۦ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ
ئیبراھیم وای کرد کە وشەی یەکخواپەرستی (لا إلە إلا اللە) لەدوای خۆی لەناو وەچە و نەوەکانیدا بمێنێتەوە، بەردەوام لەناویاندا کەسانێک ھەن کە اللە تەعالا بەتاک و تەنھایی دەپەرستن و ھیچ شەریک و ھاوەڵێکیشی بۆ دانانێن، بە ئومێدی ئەوەی تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆلای و واز لە ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان بھێنن.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
بَلۡ مَتَّعۡتُ هَٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمۡ حَتَّىٰ جَآءَهُمُ ٱلۡحَقُّ وَرَسُولٞ مُّبِينٞ
پەلەمان نەکرد لە لەناوبردن و سزادانی ئەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە، بەڵکو مۆڵەتمان دان و بۆ ماوەیەک لە دونیا خۆیان و باوباپیرانیشیانمان خۆشگوزەران کردن تا ئەو کاتەی قورئان و پێغەمبەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) یان بۆ ھات تاوەکو ئەوەی پێویستە لەسەریان بۆیان ڕوون بکاتەوە و تێیان بگەیەنێت.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
وَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلۡحَقُّ قَالُواْ هَٰذَا سِحۡرٞ وَإِنَّا بِهِۦ كَٰفِرُونَ
جا کاتێک ئەم قورئانەیان بۆ ھات کە ھەق و ڕاستە و ھیچ گومان و دوو دەڵییەکی تێدا نییە ، وتیان: ئەمە جادووە و موحەممەد بەھۆیەوە جادوومان لێدەکات، وە بێگومان ئێمەیش باوەڕی پێ ناکەین.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
وَقَالُواْ لَوۡلَا نُزِّلَ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانُ عَلَىٰ رَجُلٖ مِّنَ ٱلۡقَرۡيَتَيۡنِ عَظِيمٍ
بتپەرست و موشریکەکان وتیان: ئەگەر وایە بۆچی ئەم قورئانە دانەبەزی بۆ سەر یەكێك لە دوو پیاوی گەورە و مەزن لە مەککە و تائیف، لەبری ئەوەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەدێکی ھەژار و ھەتیو.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
أَهُمۡ يَقۡسِمُونَ رَحۡمَتَ رَبِّكَۚ نَحۡنُ قَسَمۡنَا بَيۡنَهُم مَّعِيشَتَهُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَرَفَعۡنَا بَعۡضَهُمۡ فَوۡقَ بَعۡضٖ دَرَجَٰتٖ لِّيَتَّخِذَ بَعۡضُهُم بَعۡضٗا سُخۡرِيّٗاۗ وَرَحۡمَتُ رَبِّكَ خَيۡرٞ مِّمَّا يَجۡمَعُونَ
اللە تەعالا لە وەڵامیاندا دەفەرموێت: - ئەی پێغەمبەر- ئایا ئەوان ڕەحمەت و بەزەیی پەروەردگارت دابەش دەکەن، تاوەکو بە ویست و ئارەزووی خۆیان بیدەن بەکەسانێک و کەسانێکی تریشی لێ بێ بەش بکەن، یان ئەوە اللە تەعالایە ئەو کارە دەکات؟! بێگومان ئەوە ئێمەین ڕزق و ڕۆزی و بژێوی ئەوانمان لە دونیا لە نێواندا دابەش کردووە، ھەندێکیان دەوڵەمەند و ھەندێکی تریشیان ھەژار و نەدار، تاوەکو ھەندێکیان خزمەتی ھەندێکی تریان بکەن، وە ڕەحمەت و بەزەیی پەروەردگارت بۆ بەندەکانی لە ڕۆژی دواییدا باشتر و خاسترە لەو شتانەی ئەوان لە دونیادا کۆی دەکەنەوە.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
وَلَوۡلَآ أَن يَكُونَ ٱلنَّاسُ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ لَّجَعَلۡنَا لِمَن يَكۡفُرُ بِٱلرَّحۡمَٰنِ لِبُيُوتِهِمۡ سُقُفٗا مِّن فِضَّةٖ وَمَعَارِجَ عَلَيۡهَا يَظۡهَرُونَ
ئەگەر لەبەر ئەوە نەبوایە خەڵکی ھەمووی لەسەر کوفر و بێباوەڕی کۆبوونایەتەوە، ئەوا سەقفی خانووی بێباوەڕانمان دەکرد بە زیوو، وە قادرمەی زیووینمان لەسەر سەربانەکان بۆ دادەنان کە بەسەریاندا سەربکەوتنایە.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• التقليد من أسباب ضلال الأمم السابقة.
چاولێکەری ھۆکاری سەرلێشێواوی و گومڕابوونی گەلانی پێشوو بووە.

• البراءة من الكفر والكافرين لازمة.
خۆ بەری کردن لە کوفر و بێباوەڕی و بێباوەڕان واجب و پێویستە.

• تقسيم الأرزاق خاضع لحكمة الله.
دابەش کردنی ڕزق و ڕۆزی و بژێوی ژیان ملکەچە بۆ حیکمەت و دانایی و کاربەجێی پەروەردگار.

• حقارة الدنيا عند الله، فلو كانت تزن عنده جناح بعوضة ما سقى منها كافرًا شربة ماء.
ئەم ئایەتانە بێ نرخی دونیا دەگەیەنێت لای اللە تەعالا، چونکە ئەگەر بھاتایە دونیا بە ئەندازەی باڵی مێشوولەیەک نرخ و کێشی ھەبوایە لای ئەو، ئەوا نەیدەھێشت بێباوەڕێک دڵۆپێک ئاوی لێ بخواتەوە

 
مەنالار تەرجىمىسى سۈرە: زۇخرۇپ
سۈرە مۇندەرىجىسى بەت نومۇرى
 
قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى

قۇرئان تەتقىقاتى تەپسىر مەركىزى چىقارغان.

تاقاش