Check out the new design

قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى * - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى


مەنالار تەرجىمىسى سۈرە: ئەنئام   ئايەت:
قُلۡ أَيُّ شَيۡءٍ أَكۡبَرُ شَهَٰدَةٗۖ قُلِ ٱللَّهُۖ شَهِيدُۢ بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡۚ وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَٰذَا ٱلۡقُرۡءَانُ لِأُنذِرَكُم بِهِۦ وَمَنۢ بَلَغَۚ أَئِنَّكُمۡ لَتَشۡهَدُونَ أَنَّ مَعَ ٱللَّهِ ءَالِهَةً أُخۡرَىٰۚ قُل لَّآ أَشۡهَدُۚ قُلۡ إِنَّمَا هُوَ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞ وَإِنَّنِي بَرِيٓءٞ مِّمَّا تُشۡرِكُونَ
ئەی پێغەمبەر بەبتپەرست وموشریکەکان بڵێ بەوانەی باوەڕیان پێ نەکردیت وبەدرۆیان زانیت: شایەتی کێ لەھەموو شایەتیەک گەورەتر ومەزنترە لەسەر ڕاستگۆیی من وپێغەمبەرێتی من؟ پێیان بڵێ: خوای گەورە شایەتی نێوان من وئێوە بێت، کە ئاگادارە کە چیم بۆتان ھێناوە، وە بەچیش دەیدەنەوە بەدواوە، وە بێگومان خوای گەورە ئەم قورئانەی بۆ نیگا کردووم تاوەکو ئێوە وئەوانەشی پێ بترسێنم کە دەنگی ئەم قورئانەی پێدەگات لە مرۆڤ و جنۆکەکان، ئەی بتپەرست وبێباوەڕان چۆن باوەڕتان وایە لەگەڵ خوای گەورەدا شتانێکی تریش ھەیە کە بیپەرستن؟ ئەی پێغەمبەر بڵێ: ئەگەر ئێوە شاھیدی وادەدەن ئەوا من ھەرگیز شاھیدی لەو شێوەیە نادەم لەبەر پووچی وبەتاڵی کارەکەتان، وەبڵێ: خوای گەورە خوایەکی تاک وتەنھا وبێ ھاوەڵە، وە منیش بەری ودوورە پەرێزم لەو شتانەی کە دەیانکەن بەھاوەڵ وشەریکی ئەو.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
ٱلَّذِينَ ءَاتَيۡنَٰهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ يَعۡرِفُونَهُۥ كَمَا يَعۡرِفُونَ أَبۡنَآءَهُمُۘ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ فَهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ
ئەو جولەکانەی کە تەوراتمان پێدان، وە ئەو گاورانەی کە ئینجیلمان پێدان، باش باش موحەممەد دەناسن، ھەروەک چۆن کوڕەکانی خۆیان دەناسن وجودای دەکەنەوە لەکوڕی غەیری خۆیان ئابەو شێوەیەش پێغەمبەر دەناسن، ئەوانەی کە زیانیان لەخۆیاندا بە ھەڵبژاردنی ڕیگای چەوت وناڕاست، وبەو کارەیان خۆیان دووچاری چوونە دۆزەخ کرد، ئەوانە ئیتر باوەڕ ناھێنن.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّنِ ٱفۡتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوۡ كَذَّبَ بِـَٔايَٰتِهِۦٓۚ إِنَّهُۥ لَا يُفۡلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ
هیچ کەسێک وەک ئەو کەسە زوڵم وستەمەکەی گەورە نیە کە ھاوەڵ وشەریکی بۆ خوا بڕیار داوە، لەگەڵ خوادا شتی تریش دەپەرستێت، یان بێباوەڕە بەو ئایەت ونیشانە وبەڵگانەی کە نادرویەتیە خوارەوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەی، بێگومان ئەو ستەمکارانەی کە ھاوەڵیان بۆ خوا دانا وئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی ئەویان بەدرۆزانی ھەرگیز سەرفراز نابن ئەگەر تەوبە نەکەن ونەگەڕێنەوە بۆلای خوا.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
وَيَوۡمَ نَحۡشُرُهُمۡ جَمِيعٗا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشۡرَكُوٓاْ أَيۡنَ شُرَكَآؤُكُمُ ٱلَّذِينَ كُنتُمۡ تَزۡعُمُونَ
ڕۆژی دوایی وەبیرخۆت بھێنەرەوە کەھەموویان کۆدەکەینەوە وھیچ کەسێکیان بەجێ ناهێڵین، پاشان بەوانە دەڵێین کە لەگەڵ خوادا کەسانی تریشیان پەرستووە بە سەرزەنشت کردنەوە پێیان دەڵێین: کوان ئەوانەی بەدرۆ ودەلەسە کردبوتانن بەھاوەڵی خوا وھاوارتان تێ دەکردن وھاناتان بۆ دەبردن، دەی ئێستا لەکوێن بۆ نایانھێنن بێن بەھاناتانەوە؟
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
ثُمَّ لَمۡ تَكُن فِتۡنَتُهُمۡ إِلَّآ أَن قَالُواْ وَٱللَّهِ رَبِّنَا مَا كُنَّا مُشۡرِكِينَ
پاشان دوای ئەو تاقکیکردنەوەیان ھیچی عوزر وبیانویەکیان بەدەستەوە نیە ئەوە نەبێت خۆیان بەری ودوورە پەرێز دەگرن لەوانەی کە لەبری خوا ولەگەڵ خوادا دەیانپەرستن، لەوێش ھەر خەریکی درۆ ودەلەسەن ودەڵێن: ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە لەدونیادا ھاوەڵمان بۆ تۆ بڕیار نەداوە، بەڵکو باوەڕمان پێت ھەبوو، وە بەتەنھا ھەر تۆیشمان دەپەرست.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
ٱنظُرۡ كَيۡفَ كَذَبُواْ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡۚ وَضَلَّ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَفۡتَرُونَ
ئەی موحەمەد جا تەماشا بکە چۆن ئەوانە درۆ لەگەڵ خۆشیاندا دەکەن، بەوەی دەڵێن ئێمە ھاوەڵمان بۆ خوا بڕیار نەداوە لەدونیادا؟! نەیانزانی ولەکیسیان چوو، وە ئەوەی لەسەری جیاواز وناکۆک بوون لەدونیادا وە کردبوونیان بە شەریک وھاوەڵی خوا سووک وڕوسوای کردن وخەسارۆمەندی دواڕۆژیشی کرد.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
وَمِنۡهُم مَّن يَسۡتَمِعُ إِلَيۡكَۖ وَجَعَلۡنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ أَكِنَّةً أَن يَفۡقَهُوهُ وَفِيٓ ءَاذَانِهِمۡ وَقۡرٗاۚ وَإِن يَرَوۡاْ كُلَّ ءَايَةٖ لَّا يُؤۡمِنُواْ بِهَاۖ حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوكَ يُجَٰدِلُونَكَ يَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ إِنۡ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلۡأَوَّلِينَ
ئەی پێغەمبەر ھەرکاتێک تۆ کە قورئان دەخوێنیتەوە ھەندێک لە ھاوەڵ بڕیاردەر وموشریکەکان گوێت لێدەگرن، بەڵام ھیچ سوود وکەڵکیشی لێ وەرناگرن، چونکە لەبەر سەرسەختی وعینادیان پەردەمان ھێناوە بەسەر دڵەکانیاندا تاوەکو لێی تێ نەگەن، وە لەبەر لاری ولاساریان گوێەکانیشمان کەڕ کردون تاوەکو ھیچ خێرێکی پێ نەبیستن، وە ھەرچەند بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرایش بەچاوی خۆیان ببینن باوەڕی پێ ناھێنن، تەنانەت ئەگەر بێنە لایشت بە بەڵگە پووچ وبەتاڵەکانیان دەست دەکەن بە دەمەقاڵی وچەلەحانی دژ بەو ھەق وڕاستیەی کە تۆ بۆتت ھێناون، وە دەڵێن: ئەوەی کە تۆ ھێناووتە ھەر ھەمووی پاش ماوەی کتێب وپەرتووکە پێشووەکانە ولەوانتەوە وەرگرتوون.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
وَهُمۡ يَنۡهَوۡنَ عَنۡهُ وَيَنۡـَٔوۡنَ عَنۡهُۖ وَإِن يُهۡلِكُونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمۡ وَمَا يَشۡعُرُونَ
ئەوان ڕێگری لەخەڵک دەکەن کە باوەڕ بھێنن بە پێغەمبەر، وە دووریش دەکەونەوە لێی، وە ناھێڵن ھیچ شتێکیش سوود وقازانجی بۆی ھەبێت، وە خۆشیان ھیچ سوود وقازانجی لێ نابینن، وە بەو کارەشیان تەنھا خۆیان دووچاری تیاچوون وخەسارۆمەندی دەکەن، بەبێ ئەوەش بەخۆیان بزانن.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذۡ وُقِفُواْ عَلَى ٱلنَّارِ فَقَالُواْ يَٰلَيۡتَنَا نُرَدُّ وَلَا نُكَذِّبَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ
ئەی پێغەمبەر ئەگەر لەڕۆژی دواییدا بیانبینی کەچۆن پیشانی ئاگری دۆزەخ دەدرێن، کەداخ وپەژارەیەکی زۆرەوە دەڵێن: ئای خۆزگە دەیانگەڕاندینەوە بۆ ژیانی دونیا، وە بەبەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خودا بێباوەڕ نەدەبووین، وە خۆزگە لە باوەڕداران دەبووین، ئەگەر بتبینینایە ئەی پێغەمبەر سەرت سوڕ دەما لە خراپی حاڵیان کە لەچی سزایەکی سەختدان.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• بيان الحكمة في إرسال النبي عليه الصلاة والسلام بالقرآن، من أجل البلاغ والبيان، وأعظم ذلك الدعوة لتوحيد الله.
ڕوونکردنەوەی حیکمەتی ناردنی پێغەمبەر(سەلامی خوای لەسەر بێت) بەقورئانەوە، کە خوای گەورە ناردویەتی تاوەکو ئەو قورئانە بگەیەنێت بەخەڵکی و بۆشیان ڕوون بکاتەوە، لەھەموویشی گەورەتر بانگەوازکردنی خەڵکی بۆ یەکخواپەرستی ودوور کەوتنەوە لە بت پەرستی وھاوەڵ بڕیاردان بۆی.

• نفي الشريك عن الله تعالى، ودحض افتراءات المشركين في هذا الخصوص.
نەفی شەریک وھاوەڵ بڕیارداندان بۆ خوای گەورە، وە تێکشکاندانی تەواوی ئەو درۆ ودەلەسانەی کە موشریک وھاوەڵ بڕیاردەران لەم بارەیەوە دروستیان کردبوو.

• بيان معرفة اليهود والنصارى للنبي عليه الصلاة والسلام، برغم جحودهم وكفرهم.
ئەم ئایەتانە ئەوەمان بۆ ڕوون دەکەنەوە کەجولەکە وگاورەکان تا چی ئەندازەیەک پێغەمبەری خوایان ناسیووە (سەلامی خوای لێ بێت) وەک کوڕ ومناڵەکانی خۆیان ناسیویانە، چونکە تەواوی سیفات ورەوشت وئاکارەکانی ئەو لە کتێبەکانی ئەواندا پێشتر باسکراوە، کەچی ھەر سەرسەخت وعیناد بوون وباوەڕیان پێ نەکرد وئیمانیان پێ نەھێنا.

 
مەنالار تەرجىمىسى سۈرە: ئەنئام
سۈرە مۇندەرىجىسى بەت نومۇرى
 
قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - قۇرئان كەرىم قىسقىچە تەپسىرىنىڭ كۇردچە تەرجىمىسى - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى

قۇرئان تەتقىقاتى تەپسىر مەركىزى چىقارغان.

تاقاش