قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى


مەنالار تەرجىمىسى ئايەت: (129) سۈرە: سۈرە ئەئراپ
قَالُوٓاْ أُوذِينَا مِن قَبۡلِ أَن تَأۡتِيَنَا وَمِنۢ بَعۡدِ مَا جِئۡتَنَاۚ قَالَ عَسَىٰ رَبُّكُمۡ أَن يُهۡلِكَ عَدُوَّكُمۡ وَيَسۡتَخۡلِفَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرَ كَيۡفَ تَعۡمَلُونَ
گەلەکەی موسی لە بەنو ئیسرائیل ووتیان بە موسی (سەلامی خوای لێ بێت): ئەی موسی ئێمە بەدەستی فیرعەون دوچاری تاقیکردنەوە بووین، بە کوشتنی نەوە وکوڕەکانمان وە ھێشتنەوەی ژن و کچەکانمان پێش ئەوەی تۆ بێیت بۆ لامان وپاش ھاتنی تۆیش، موسایش (سەلامی خوای لێ بێت) ئامۆژگاری کردن وموژدەی خۆشی پێدان وپێی فەرموون: بەڵکو خوای گەورە دوژمنەکەتان –فیرعەون وگەلەکەی - لەناوبەرێت، وە لەپاش ئەوان لە زەویدا جێگیرتان بکات ودەسەڵاتتان بداتە دەست، جا تەماشاتان دەكات پاش ئەوە بزانە چی دەکەن لە شوکر وسوپاس کردنی، یان کوفرو ناشکوری کردنی.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
بۇ بەتتىكى ئايەتلەردىن ئېلىنغان مەزمۇنلار:
• موقف السّحرة وإعلان إيمانهم بجرأة وصراحة يدلّ على أنّ الإنسان إذا تجرّد عن هواه، وأذعن للعقل والفكر السّليم بادر إلى الإيمان عند ظهور الأدلّة عليه.
ھەڵویستی جادوگەرەکان وڕاگەیاندنی باوەڕیان بەو ھەموو ئازایەتی وجورئەت وڕاشکاوییەوە بەڵگەن لەسەر ئەوەی مرۆڤ ھەرکاتێک خۆی داماڵێت لەھەوا وئارەزووەکانی وگوێڕایەڵی ژیری ولۆژیک وبیری دروستی خۆی کرد ئەوا دەست پێشخەری دەکات بۆ باوەڕھێنان کاتێک بەڵگەکانی بۆ ڕوون بوویەوە وتەم ومژەکانی لەسەر لادرا.

• أهل الإيمان بالله واليوم الآخر هم أشدّ الناس حزمًا، وأكثرهم شجاعة وصبرًا في أوقات الأزمات والمحن والحروب.
خەڵکانی باوەڕدار بەخوا وڕۆژی دوایی باشترین کەسانێکن کە داکۆکی لەسەر ھەق وڕاستی دەکەن، وە ئازاترین وخۆڕاگرترینن لەکاتی ڕوودانی قەیران وناخۆشی وبەڵا وموسیبەت وڕوودانی جەنگەکاندا.

• المنتفعون من السّلطة يُحرِّضون ويُهيِّجون السلطان لمواجهة أهل الإيمان؛ لأن في بقاء السلطان بقاء لمصالحهم.
ئەوانەی سوودمەندن لەدەسەڵات ھەمیشە کاربەدەستانی ووڵات ھاندەدەن بۆ ڕووبەڕوبونەوەی خەڵکانی باوەڕدار، چونکە ئەوان بەرژەوەندییان لەمانەوەی دەسەڵاتدایە.

• من أسباب حبس الأمطار وغلاء الأسعار: الظلم والفساد.
لە ھۆکارەکانی کەمبارانی و گرانی: زوڵم وستەم وخراپەکارییە.

 
مەنالار تەرجىمىسى ئايەت: (129) سۈرە: سۈرە ئەئراپ
سۈرە مۇندەرىجىسى بەت نومۇرى
 
قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

تاقاش