قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى


مەنالار تەرجىمىسى ئايەت: (284) سۈرە: سۈرە بەقەرە
لِّلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ وَإِن تُبۡدُواْ مَا فِيٓ أَنفُسِكُمۡ أَوۡ تُخۡفُوهُ يُحَاسِبۡكُم بِهِ ٱللَّهُۖ فَيَغۡفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ
[ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیان دایه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَإِنْ تُبْدُوا مَا فِي أَنْفُسِكُمْ أَوْ تُخْفُوهُ يُحَاسِبْكُمْ بِهِ اللَّهُ ] هه‌ر شتێك له‌ نه‌فسی خۆتاندایه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ری ببڕن یان بیشارنه‌وه‌ ئه‌وا خوای گه‌وره‌ موحاسه‌به‌تان ئه‌كات واته‌: ئه‌گه‌ر شایه‌تیه‌ك كه‌ ده‌ری ببڕن یان بیشارنه‌وه‌ ناحه‌ق بێ خوای گه‌وره‌ سزاتان ئه‌دات و موحاسه‌به‌تان ئه‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤـ له‌ نه‌فسی خۆیدا قسه‌یه‌ك بكات تا نه‌یكات به‌ كرده‌وه‌ یان به‌ وته‌ نه‌یڵێ ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌م ئوممه‌ته‌ بووراوه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌ دڵی خۆیدا ئه‌یڵێت و سزای نادات [ فَيَغْفِرُ لِمَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره‌ خۆش ئه‌بێ له‌ هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێت به‌ فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی [ وَيُعَذِّبُ مَنْ يَشَاءُ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ سزای هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه‌ ویستی لێ بێت به‌ دادپه‌روه‌ی خۆی [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٢٨٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌، كه‌ ئایه‌تی دواتر ئه‌م ئایه‌ته‌ی نه‌سخ كرده‌وه‌
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
 
مەنالار تەرجىمىسى ئايەت: (284) سۈرە: سۈرە بەقەرە
سۈرە مۇندەرىجىسى بەت نومۇرى
 
قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - الترجمة الكردية - صلاح الدين - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

تاقاش