قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى


مەنالار تەرجىمىسى ئايەت: (33) سۈرە: سۈرە نۇر
وَلۡيَسۡتَعۡفِفِ ٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّىٰ يُغۡنِيَهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦۗ وَٱلَّذِينَ يَبۡتَغُونَ ٱلۡكِتَٰبَ مِمَّا مَلَكَتۡ أَيۡمَٰنُكُمۡ فَكَاتِبُوهُمۡ إِنۡ عَلِمۡتُمۡ فِيهِمۡ خَيۡرٗاۖ وَءَاتُوهُم مِّن مَّالِ ٱللَّهِ ٱلَّذِيٓ ءَاتَىٰكُمۡۚ وَلَا تُكۡرِهُواْ فَتَيَٰتِكُمۡ عَلَى ٱلۡبِغَآءِ إِنۡ أَرَدۡنَ تَحَصُّنٗا لِّتَبۡتَغُواْ عَرَضَ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۚ وَمَن يُكۡرِههُّنَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ مِنۢ بَعۡدِ إِكۡرَٰهِهِنَّ غَفُورٞ رَّحِيمٞ
[ وَلْيَسْتَعْفِفِ الَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّى يُغْنِيَهُمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه‌ توانای هاوسه‌رگیریان نیه‌ با دامێنی خۆیان بپارێزن و داوێن پاك بن (به‌رۆژوو بن) تا خوای گه‌وره‌ ڕزقیان ئه‌دات و ده‌وڵه‌مه‌ندیان ئه‌كات به‌ فه‌زڵ و ڕه‌حمه‌تی خۆی و به‌هۆیه‌وه‌ بتوانن هاوسه‌رگیری بكه‌ن [ وَالَّذِينَ يَبْتَغُونَ الْكِتَابَ مِمَّا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ فَكَاتِبُوهُمْ إِنْ عَلِمْتُمْ فِيهِمْ خَيْرًا ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه‌ كۆیله‌ن وه‌ گه‌وره‌كانیان داوای بڕێك پاره‌یان لێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ ئازادیان بكه‌ن ئه‌گه‌ر خێرو راستگۆیی و ئه‌مانه‌ت و تواناى كاسپى و پیشه‌تان تیایاندا بینی ئه‌وه‌ (موكاته‌به‌یان) بكه‌ن، واته‌: به‌ڵێننامه‌ى ئازاد كردنیان له‌گه‌ڵدا واژوو بكه‌ن و دوای ئه‌وه‌ ئازادیان بكه‌ن [ وَآتُوهُمْ مِنْ مَالِ اللَّهِ الَّذِي آتَاكُمْ ] وه‌ له‌و ماڵه‌ی خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشیوون ئێوه‌ یارمه‌تیان بده‌ن بۆ ئازاد كردنی خۆیان و له‌ به‌شێكى خۆش ببن، یان زه‌كاتیان پێ بده‌ن بۆ ئازاد كردنى خۆیان [ وَلَا تُكْرِهُوا فَتَيَاتِكُمْ عَلَى الْبِغَاءِ إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّنًا لِتَبْتَغُوا عَرَضَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] وه‌ ئه‌و كچ و كه‌نیزه‌كانه‌ی كه‌ لاتانه‌ زۆریان لێ مه‌كه‌ن له‌سه‌ر داوێن پیسی كاتێك كه‌ خۆیان داوێن پاكیان ئه‌وێت و ئه‌وه‌یان هه‌ڵبژاردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌و زینایه‌وه‌ هه‌ندێك پاره‌تان ده‌ست بكه‌وێت، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لول) دابه‌زى كه‌ چه‌ند كه‌نیزه‌كێكی هه‌بوو به‌ زۆر زینای پێ ئه‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی كرێكه‌ی بخوات، ئه‌وانیش هاتن بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خواو - صلی الله علیه وسلم - گله‌ییان كرد خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [ وَمَنْ يُكْرِهْهُنَّ فَإِنَّ اللَّهَ مِنْ بَعْدِ إِكْرَاهِهِنَّ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٣٣) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش زۆریان لێ بكات و به‌ زۆر زینایان پێ بكات ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ پاش ئه‌و زۆر لێكردنه‌ زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌ به‌رامبه‌ر به‌و ئافره‌تانه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تواناو ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بووه‌.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
 
مەنالار تەرجىمىسى ئايەت: (33) سۈرە: سۈرە نۇر
سۈرە مۇندەرىجىسى بەت نومۇرى
 
قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - الترجمة الكردية - صلاح الدين - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

تاقاش