قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى


مەنالار تەرجىمىسى ئايەت: (73) سۈرە: سۈرە ئەنئام
وَهُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِٱلۡحَقِّۖ وَيَوۡمَ يَقُولُ كُن فَيَكُونُۚ قَوۡلُهُ ٱلۡحَقُّۚ وَلَهُ ٱلۡمُلۡكُ يَوۡمَ يُنفَخُ فِي ٱلصُّورِۚ عَٰلِمُ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِۚ وَهُوَ ٱلۡحَكِيمُ ٱلۡخَبِيرُ
[ وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی دروست كردووه‌ به‌ حه‌ق و دادپه‌روه‌رى [ وَيَوْمَ يَقُولُ كُنْ فَيَكُونُ ] وه‌ هه‌ر كاتێكیش له‌ ڕۆژی قیامه‌ت كه‌ بفه‌رمووێ: (كُنْ) ببه‌ یان فه‌رمان بكات به‌ زیندووبوونه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ خه‌ڵكی هه‌ر هه‌مووی زیندوو ئه‌بێته‌وه‌ [ قَوْلُهُ الْحَقُّ ] ته‌نها قسه‌و فه‌رمووده‌و فه‌رمایشتی خوای گه‌وره‌ حه‌قه‌ به‌ ره‌هایى [ وَلَهُ الْمُلْكُ يَوْمَ يُنْفَخُ فِي الصُّورِ ] وه‌ موڵكیش هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه‌ له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ ئیسرافیل فوو ئه‌كات به‌ كه‌ڕه‌ناو شه‌یپوورا له‌ دونیاشدا موڵك هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه‌ به‌ڵام بۆیه‌ ئه‌فه‌رمووێ: له‌و ڕۆژه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌ كه‌س ناتوانێ بانگه‌شه‌ی موڵك بكات [ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ ] خوای گه‌وره‌ زانای نهێنی و په‌نهان و ئاشكراكانه‌ [ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ (٧٣) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر كاربه‌جێیه‌و زانیاریه‌كی وردی هه‌یه‌ به‌هه‌موو شتێك.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
 
مەنالار تەرجىمىسى ئايەت: (73) سۈرە: سۈرە ئەنئام
سۈرە مۇندەرىجىسى بەت نومۇرى
 
قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - الترجمة الكردية - صلاح الدين - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

تاقاش