Check out the new design

قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - كۇرتچە تەرجىمىسى- سالاھىددىن * - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى


مەنالار تەرجىمىسى ئايەت: (1) سۈرە: جۇمۇئە

الجمعة

يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ ٱلۡمَلِكِ ٱلۡقُدُّوسِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَكِيمِ
سوورەتی (جومعە) (واتە: رۆژى هەینى) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (جومعە) سورەتێكى مەدەنى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (جومعە) (١١) ئایەتە. ٣- سورەتى (جومعە) زنجیرەى شەست و سێیەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (جومعە) لە دواى سورەتى (صەف) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: سورەتى (جومعە)ش تەوەرەكانى باسی بابەتە تەشریعییەكان دەكەن، وە سەرەكیترین تەوەریش تێیدا بریتییە لە باسكردن و روونكردنەوەى حوكمەكانى نوێژى جومعە، كە خواى گەورە واجبی كردوە لەسەر باوەڕداران كە هەفتانەو لە رۆژى جومعەدا، وە لە شوێنى نوێژی نیوەرۆ نوێژی جومعە ئەنجام بدەن. وە هەروەها حەرامى كردوە كەوا لەكاتى بانگدا كرین و فرۆشتن ئەنجام بدرێت، وە لە كۆتاییەكەشیدا هەرەشەى كردوە لەوانەى لەوكاتەدا خەریكى كرین و فرۆشتن و بازرگانى كردنن و كەمتەرخەمن لەنوێژەكەیان. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هەرچی لە ئاسمانەكان و زەوییەكانە لە فریشتەو جنی و مرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندەو گیانلەبەرو بێگیانەكان هەر هەموویان زیكرو یادو عیبادەت و تەسبیحاتی خوای گەورە ئەكەن و خوای گەورە بە پاك و مونەززەهـ ڕائەگرن لە هەموو كەموكوڕییەك [ الْمَلِكِ ] ئەو خوایەی كە مەلیك و پاشایەو خاوەنى ئەم بوونەوەرەیەو بە تاك و تەنها هەڵسوكەوتى تێدا دەكات [ الْقُدُّوسِ ] پاكە لە هەموو كەموكوڕییەك، وەسفكراوە بە هەموو سیفاتێكى تەواو [ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ (١) ] زۆر بەعیززەت و باڵادەست و كاربەجێ و دانایە .
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
 
مەنالار تەرجىمىسى ئايەت: (1) سۈرە: جۇمۇئە
سۈرە مۇندەرىجىسى بەت نومۇرى
 
قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - كۇرتچە تەرجىمىسى- سالاھىددىن - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى

سالاھىددىن ئابدۇلكەرىم تەرجىمە قىلغان.

تاقاش