قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى


مەنالار تەرجىمىسى ئايەت: (9) سۈرە: سۈرە ئەئراپ
وَمَنۡ خَفَّتۡ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُم بِمَا كَانُواْ بِـَٔايَٰتِنَا يَظۡلِمُونَ
[ وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ بِمَا كَانُوا بِآيَاتِنَا يَظْلِمُونَ (٩) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێك تای ته‌رازووی كرده‌وه‌ چاكه‌كانی سووك بێ ئا ئه‌وانه‌ خۆیان دۆڕاندووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌ زوڵم و سته‌میان ئه‌كردو شوێنی نه‌ئه‌كه‌وتن و به‌گه‌وره‌یان نه‌ئه‌زانی، له‌ رۆژى قیامه‌تدا كرده‌وه‌كان و په‌ڕاوه‌كان و مرۆڤه‌كانیش ده‌كێشرێن، به‌ڵام سوكى و قورسى مرۆڤه‌كانیش هه‌ر به‌ هۆى ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكه‌وه‌یه‌ كه‌ قاچه‌ باریكه‌كانى (عبدالله¬ى كوڕى مه‌سعود) له‌ ته‌رازوى قیامه‌ت لاى خواى گه‌وره‌ له‌ شاخى ئوحود قورستر و سه‌نگینتره‌، وه‌ مرۆڤى قه‌ڵه‌وى گه‌وره‌ دێنن لاى خواى گه‌وره‌ سوك و بێنرخه‌و كێشى باڵه‌ مێشوله‌یه‌كى نیه‌، وه‌ ته‌وحیدو (لا اله الا الله) قورسترین كردارن له‌ ته‌رازوى قیامه‌ت كه‌ له‌ نه‌وه‌دو نۆ سجل تاوان قورستر بوون كه‌ هه‌ر سجلێك چه‌ندێك چاو بڕ بكات ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ بوون.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
 
مەنالار تەرجىمىسى ئايەت: (9) سۈرە: سۈرە ئەئراپ
سۈرە مۇندەرىجىسى بەت نومۇرى
 
قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - الترجمة الكردية - صلاح الدين - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

تاقاش