قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - الترجمة الكردية - صلاح الدين * - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى


مەنالار تەرجىمىسى ئايەت: (6) سۈرە: سۈرە جىن
وَأَنَّهُۥ كَانَ رِجَالٞ مِّنَ ٱلۡإِنسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٖ مِّنَ ٱلۡجِنِّ فَزَادُوهُمۡ رَهَقٗا
[ وَأَنَّهُ كَانَ رِجَالٌ مِنَ الْإِنْسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٍ مِنَ الْجِنِّ فَزَادُوهُمْ رَهَقًا (٦) ] وە پیاوانێك لە مرۆڤەكان پەنایان ئەگرت بە پیاوانێك لە جنییەكان ئەوانیش زیاتر دەیانترساندن, عەرەب كاتی خۆی بچوونایەتە دۆڵێكەوەو بترسانایە ئەیانووت: پەنا ئەگرین بە گەورەی جنییەكانی ئەم دۆڵە لە خراپەكاری قەومەكەی, ئەوانیش كە زانییان مرۆڤەكان لێیان ئەترسێن زیاتر ترساندیانیان (فَزَادُوهُمْ رَهَقًا) واتە: زیاتر ترساندیانن، یان زیاتر تووشی تاوانباری و كوفرو توغیانیان كردن، چونكە پەناگرتن بە جگە لە خواى گەورە هاوبەشبڕیاردانە بۆ خوا، یان زیاتر جورئەتیان پەیدا كرد بۆ گیان مرۆڤەكان, سەرەتا جنییەكان لە مرۆڤەكان دەترسان بەڵام كە بینیان مرۆڤەكان لەمان ئەترسێن زیاتر ترساندیانیان.
ئەرەپچە تەپسىرلەر:
 
مەنالار تەرجىمىسى ئايەت: (6) سۈرە: سۈرە جىن
سۈرە مۇندەرىجىسى بەت نومۇرى
 
قۇرئان كەرىم مەنىلىرىنىڭ تەرجىمىسى - الترجمة الكردية - صلاح الدين - تەرجىمىلەر مۇندەرىجىسى

ترجمة معاني القرآن الكريم إلى اللغة الكردية، ترجمها صلاح الدين عبدالكريم.

تاقاش