የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - የትርጉሞች ማዉጫ


የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (101) ምዕራፍ: ሱረቱ አን-ነሕል
وَإِذَا بَدَّلۡنَآ ءَايَةٗ مَّكَانَ ءَايَةٖ وَٱللَّهُ أَعۡلَمُ بِمَا يُنَزِّلُ قَالُوٓاْ إِنَّمَآ أَنتَ مُفۡتَرِۭۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ
ھەر کاتێک ئێمە حوکمی ئایەتێک بە حوکمی ئایەتێکی تر بگۆڕین، خوای گەورە خۆیشی زاناترە لەبەر بوونی حیکمەتێک بەو ئایەتەی دایدەبەزێنێت و حوکمەکەی نەسخ دەکات و دەیگۆڕێت، وە بەو ئایەتەیشی نەسخی ناکات و حوکمەکەی ناگۆڕێت، کەچی ھێندە گێل و کاڵفام بوون وتیان: - ئەی موحەممەد - تۆ ھەر لەخۆتەوە درۆ ھەڵدەبەستیت بۆ خوا، نەخێر وانییە چونکە زۆربەیان نازانن کە گۆڕینی حوکمی ئایەتێک لەبەر حیکمەتێکی گەورەی خواییە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• العمل الصالح المقرون بالإيمان يجعل الحياة طيبة.
کاروکردەوەی چاکە ھاوشانی باوەڕ و ئیمان بێت بە خوای گەورە ؛ ژیانێکی بەختەوەر بۆ خاوەنەکەی لە دونیا و دواڕۆژدا مسۆگەر دەکات.

• الطريق إلى السلامة من شر الشيطان هو الالتجاء إلى الله، والاستعاذة به من شره.
ڕێگای سەلامەت بوون و خۆپاراستن لە شەڕ و خراپەی شەیتان تەنھا بەوە دەبێت مرۆڤی باوەڕدار ھانا و ھاوار بۆ خوا ببات و پەنا بە ئەو زاتە مەزنە بگرێت لە شەڕ و خراپەکانی.

• على المؤمنين أن يجعلوا القرآن إمامهم، فيتربوا بعلومه، ويتخلقوا بأخلاقه، ويستضيئوا بنوره، فبذلك تستقيم أمورهم الدينية والدنيوية.
پێویستە باوەڕداران قورئانی پیرۆز بکەنە پێشەنگی خۆیان، لەسەر زانست و زانیارییەکانی قورئان خۆیان پەروەردە بکەن، وە بە ڕەوشتە جوانەکانی خۆیان بڕازێننەوە، وە بە نور و ڕوناکی ئەو دڵیان ئاوەدان بکەنەوە، بەم شێوەیە کاروباری دونیا و دینیان ڕاست و دروست دەبێت.

• نسخ الأحكام واقع في القرآن زمن الوحي لحكمة، وهي مراعاة المصالح والحوادث، وتبدل الأحوال البشرية.
نەسخ و گۆڕینی حوکمەکانی قورئان بۆ حوکمی تر لە قورئان و لە سەردەمی دابەزینی وەحیدا لەبەر بوونی ھەر حیکمەتێک بێت ڕوویان داوە، یەکێک لەو حیکمەتانە بریتییە لە ڕەچاو کردنی بەرژەوەندیەکان و ڕووداوەکانی ڕۆژگار، وە گۆڕانکاری لەباری گوزەرانی مرۆڤەکان.

 
የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (101) ምዕራፍ: ሱረቱ አን-ነሕል
የምዕራፎች ማውጫ የገፅ ቁጥር
 
የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - የትርጉሞች ማዉጫ

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

መዝጋት