Check out the new design

የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - የቁርአን አጭር ማብራርያ ትርጉም በኩርድኛ ቋንቋ * - የትርጉሞች ማዉጫ


የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (170) ምዕራፍ: ኣሊ-ኢምራን
فَرِحِينَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦ وَيَسۡتَبۡشِرُونَ بِٱلَّذِينَ لَمۡ يَلۡحَقُواْ بِهِم مِّنۡ خَلۡفِهِمۡ أَلَّا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ
ئەوان بەو ناز ونیعمەت وفەزڵە گەورەیەی خوای گەورە پێی داون دڵخۆش وبەختەوەرن، وە چاوەڕوانی ئەوە دەکەن ئەو برایانەیان کە لەدونیادا ماون پێیان بگەن، مژدەیان دەدەنێ ئەگەر بێتو لەپێناو خوا بکوژرێن وەک ئەوان دەگەن بەو فەزڵ وناز ونیعمەتەی کە ئەمانی تێدایە، وە مژدەیان دەدەنێ کە لەدواڕۆژدا ھیچ ترسێکیان نابێت، وە ھیچ خەفەتێکیش ناخۆن بۆ ئەوەی لەدونیا لەکیسیان چووە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• من سنن الله تعالى أن يبتلي عباده؛ ليتميز المؤمن الحق من المنافق، وليعلم الصادق من الكاذب.
یەکێک لە سوننەتەکانی خوای گەورە ئەوەیە بەندەکانی تاقی دەکاتەوە تاوەکو باوەڕداری ڕاستەقینە لە دووڕوو، وە ڕاستگۆ لە درۆزن جودا بکاتەوە.

• عظم منزلة الجهاد والشهادة في سبيل الله وثواب أهله عند الله تعالى حيث ينزلهم الله تعالى بأعلى المنازل.
گەورەیی پلە وپایەی جیھاد وتێکۆشان و شەھید بوون لە ڕێگای خوا وپاداشتی گەورەی خاوەنەکانیان لای خوای گەورە، ئەوانە پەروەردگار لە بەرزترین جێگا شوێنی بۆ ئامادە کردووون.

• فضل الصحابة وبيان علو منزلتهم في الدنيا والآخرة؛ لما بذلوه من أنفسهم وأموالهم في سبيل الله تعالى.
فەزڵی ھاوەڵانی پێغەمبەری خوا، وە ڕوونکردنەوەی بەرزی پلە وپایەیان لەدونیا ودواڕۆژدا، لەبەر ئەوەی گیان و ماڵ وسامانی خۆیان بەخشی لەڕێگای خوای بەرز وبڵند.

 
የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (170) ምዕራፍ: ኣሊ-ኢምራን
የምዕራፎች ማውጫ የገፅ ቁጥር
 
የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - የቁርአን አጭር ማብራርያ ትርጉም በኩርድኛ ቋንቋ - የትርጉሞች ማዉጫ

ከቁርአን ተፍሲር ጥናት ማዕከል የተገኘ

መዝጋት