የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - የትርጉሞች ማዉጫ


የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (30) ምዕራፍ: ሱረቱ ኣሊ-ኢምራን
يَوۡمَ تَجِدُ كُلُّ نَفۡسٖ مَّا عَمِلَتۡ مِنۡ خَيۡرٖ مُّحۡضَرٗا وَمَا عَمِلَتۡ مِن سُوٓءٖ تَوَدُّ لَوۡ أَنَّ بَيۡنَهَا وَبَيۡنَهُۥٓ أَمَدَۢا بَعِيدٗاۗ وَيُحَذِّرُكُمُ ٱللَّهُ نَفۡسَهُۥۗ وَٱللَّهُ رَءُوفُۢ بِٱلۡعِبَادِ
لەڕۆژی دواییدا ھەموو کەسێک پاداشتی کارە چاکەکانی بەبێ کەم وکورتی وەردەگرێت، ئەو کەسەشی کاری خراپی کردووە ئاواتە خوازە کە نێوان خۆی وکارە خراپەکانی ماوەیەکی زۆریان ھەبێت، ئای چی ئاوات خواستنێکە! خوای گەورە ئاگاداریان دەکاتەوە لە خۆی، بەوەی خۆیان دووچاری خەشم وتوڕەی ئەو نەکەن بە گوناە وتاوانەکانیان، بێگومان خوای گەورە زۆر بە سۆز ومیھرەبانە بەرامبەر بە بەندەکان، لەبەر ئەوە ئاگاداریان دەکاتەوە و دەیانترسێنێت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• عظم مقام الله وشدة عقوبته تجعل العاقل على حذر من مخالفة أمره تعالى.
گەورەی پلەوپایە ومەقامی خوای گەورە وتوندی سزاکانی وا دەکات لە کەسانی ژیر وھۆشیار کە ھەمیشە لە سەرپێچی فەرمانەکانی خوای گەورە بە ئاگابن.

• برهان المحبة الحقة لله ولرسوله باتباع الشرع أمرًا ونهيًا، وأما دعوى المحبة بلا اتباع فلا تنفع صاحبها.
بەڵگەی خۆشەویستی خوا و پێغەمبەرەکەی بەوە دەبێت شوێنی شەرع و فەرمانەکانی خوا وپێغەمبەرەکەی بکەون و دووریش بکەونەوە لە قەدەغەکراوەکانی، بەڵام بانگەشەی خۆشەویستی بەبێ شوێن کەوتن ھیچ سوودێک بە خاوەنەکەی ناگەیەنێت.

• أن الله تعالى يختار من يشاء من عباده ويصطفيهم للنبوة والعبادة بحكمته ورحمته، وقد يخصهم بآيات خارقة للعادة.
بێگومان ھەرکەسێک خوا بیەوێت بەحیکمەت ودانای و ڕەحمەتی خۆی لەناو بەندەکانیدا ھەڵیان دەبژێرێت بۆ بەندایەتی و پێغەمبەرایەتی، وە ھەندێکیشیان بە بەڵگە ونیشانەی دەستەوسێنەر تایبەت دەکات وەک مەریەم.

 
የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (30) ምዕራፍ: ሱረቱ ኣሊ-ኢምራን
የምዕራፎች ማውጫ የገፅ ቁጥር
 
የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - የትርጉሞች ማዉጫ

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

መዝጋት