የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم * - የትርጉሞች ማዉጫ


የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (80) ምዕራፍ: ሱረቱ አል-አዕራፍ
وَلُوطًا إِذۡ قَالَ لِقَوۡمِهِۦٓ أَتَأۡتُونَ ٱلۡفَٰحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنۡ أَحَدٖ مِّنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ
وە بیری ئەو کاتە بکەنەوە کە لوطمان ناردە لای گەلەکەی وڕێگری کردن لەو کارە خراپەی لەسەری بوون وپێی ووتن: ئایا ئێوە کاری خراپە وقێزەونی وا دەکەن کە دەچنە لای پیاوان ونێربازی دەکەن؟! ئەمەی ئێوە دەیکەن وداتان ھێناوە ھیچ کەسێک پێش ئێوە لەجیھاندا نەیکردووە وئەنجامی نەداوە!
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• الاستكبار يتولد غالبًا من كثرة المال والجاه، وقلة المال والجاه تحمل على الإيمان والتصديق والانقياد غالبًا.
خۆبەزلزانین زۆرجار لە دەوڵەمەندی وناو وشۆرەتەوە سەرچاوە دەگرێت، وە ھەژاری وبێ ناوبانگی وکەم دەرامەتی ھاندەرە بۆ باوەڕ وڕاستگۆیی وملکەچی فەرمانەکانی خوا.

• جواز البناء الرفيع كالقصور ونحوها؛ لأن من آثار النعمة: البناء الحسن مع شكر المنعم.
دروستە مرۆڤ خانوو وتەلاری بەرز دروست بکات، چونکە یەکێکە لە شوێنەوارەکانی نیعمەتی خوا، تەلاری جوان لەگەڵ شوکر وسوپاس گوزاری بۆ خوای گەورە.

• الغالب في دعوة الأنبياء أن يبادر الضعفاء والفقراء إلى الإصغاء لكلمة الحق التي جاؤوا بها، وأما السادة والزعماء فيتمردون ويستعلون عليها.
بانگەوازی پێغەمبەران زۆرجار دەست پێشخەری بۆ ھەژاران ونەداران ولاوازەکاندا دەکات تاوەکو گوێبیستی ئەو ھەق وڕاستییە بن کە ھێناویانە، بەڵام گەورە وسەرکردەکان ھەمیشە سەرکەش وخۆبەزلزان بوون لە ئاست ئەو بانگەوازەدا.

• قد يعم عذاب الله المجتمع كله إذا كثر فيه الخَبَث، وعُدم فيه الإنكار.
سزای خوای گەورە ھەندێکجار ھەموو کۆمەڵگە دەگرێتەوە ئەگەر ھاتوو خراپەکانیان زیاتر بوون، وە ھیچ کەسێکیش ڕێگری نەدەکردن لەو خراپە کارییە.

 
የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (80) ምዕራፍ: ሱረቱ አል-አዕራፍ
የምዕራፎች ማውጫ የገፅ ቁጥር
 
የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم - የትርጉሞች ማዉጫ

الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم، صادر عن مركز تفسير للدراسات القرآنية.

መዝጋት