Check out the new design

የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - የቁርአን አጭር ማብራርያ ትርጉም በኩርድኛ ቋንቋ * - የትርጉሞች ማዉጫ


የይዘት ትርጉም ምዕራፍ: አል ለይል   አንቀጽ:

اللیل

ከመዕራፉ ዓላማዎች:
بيان أحوال الخلق في الإيمان والإنفاق وحال كل فريق.
ڕوونکردنەوەى حاڵی خوڵقێنراوەکان لە ئیمان و خەرجکردن و حاڵی هەر کۆمەڵێک.

وَٱلَّيۡلِ إِذَا يَغۡشَىٰ
سوێند بەشەو کاتێک نێوان زەوی وئاسمان دادەپۆشێت بەتاریکیەکەی.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَٱلنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّىٰ
وە سوێند بە ڕۆژر کاتێک کە ڕووناک دەبێتەوە ودەردەکەوێت.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَمَا خَلَقَ ٱلذَّكَرَ وَٱلۡأُنثَىٰٓ
سوێند بە بەدیھێنانی اللە -تەعاﻻ- بۆ ھەردوو ڕەگەزەکە: بەدیھێنانی نێر ومێ.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
إِنَّ سَعۡيَكُمۡ لَشَتَّىٰ
-ئەی خەڵکینە- بێگومان ھەوڵ وکۆششتان جیاوازە، ھەندێکیان کردەوە چاکەکانە کەدەبنە ھۆی چوونە بەھەشتەوە، وە ھەندێکی تریشیان گوناھـ وتاوانەکانە کە دەبنە ھۆی چوونە ئاگری دۆزەخەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَأَمَّا مَنۡ أَعۡطَىٰ وَٱتَّقَىٰ
ئەمجا ئەو كەسەی دەبەخشێت لەو سەروەت وسامانەی کە واجبە لەسەری بیبەخشێت لە زەکات وخەرجی وکەفارەتەکان، پاشان خۆی پاراست لەوەی قەدەغەی لێکراوە وفەرمانی پێکراوە کە لێی دوور بکەوێتەوە.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَصَدَّقَ بِٱلۡحُسۡنَىٰ
وە باوەڕی تەواوی ھەبێت بە بەڵێنەکانی اللە -تەعاﻻ- (بەوەی لەبەرامبەر بەخشینی ماڵەکەیدا پاداشتی دەداتەوە بە بەھەشتی بەرین وفراوان).
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلۡيُسۡرَىٰ
ئەوە ھەر زوو ڕێگای چاکە وچاکەکاری بۆ ئاسان دەکەین، لەگەڵ بەخشین لەپێناو اللە -تەعاﻻ-دا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَأَمَّا مَنۢ بَخِلَ وَٱسۡتَغۡنَىٰ
بەڵام ئەوەی ڕژد وچرووک وڕەزیل وھیچ نەبەخشێت لەوەی واجبە لەسەری کە بیبەخشێت، وە خۆی بێ نیاز بگرێت لە اللە -تەعاﻻ- بەماڵ وسەروەت وسامانی، وە داوای ھیچ شتێک لە فەزڵ وناز ونیعمەتەکان لە اللە نەکات.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
وَكَذَّبَ بِٱلۡحُسۡنَىٰ
وە باوەڕی نەبێت بە پاداشتی چاکتر وباشتر لای اللە -تەعاﻻ-، لەپاداشتی بەخشینی ماڵ وسامانی لەپێناو ئەودا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
ከአንቀጾቹ የምንማራቸዉ ቁም ነገሮች:
• أهمية تزكية النفس وتطهيرها.
گرنگی تەزکیەی -پاککردنەوەی- نەفس لە ژەنگ وژاری گوناھـ وتاوان.

• المتعاونون على المعصية شركاء في الإثم.
ئەو کەسانەی ھاریکاری یەکتری دەکەن لە تاوان وخراپە، ھاوبەشیشن لە گوناھەکەیدا.

• الذنوب سبب للعقوبات الدنيوية.
گوناھـ وتاوانكردن ھۆکاری سزاکانی دونیان.

• كلٌّ ميسر لما خلق له فمنهم مطيع ومنهم عاصٍ.
ھەموو کەسێک کاری بۆ ئاسانکراوە بۆ ئەو مەبەستەی بۆی بەدیھێنراوە، ھەندێکیان گوێڕایەڵن وھەندێکی تریش سەرپێچی کارن.

 
የይዘት ትርጉም ምዕራፍ: አል ለይል
የምዕራፎች ማውጫ የገፅ ቁጥር
 
የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - የቁርአን አጭር ማብራርያ ትርጉም በኩርድኛ ቋንቋ - የትርጉሞች ማዉጫ

ከቁርአን ተፍሲር ጥናት ማዕከል የተገኘ

መዝጋት