የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - ቱርክኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን * - የትርጉሞች ማዉጫ


የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (5) ምዕራፍ: ሱረቱ ሁድ
أَلَآ إِنَّهُمۡ يَثۡنُونَ صُدُورَهُمۡ لِيَسۡتَخۡفُواْ مِنۡهُۚ أَلَا حِينَ يَسۡتَغۡشُونَ ثِيَابَهُمۡ يَعۡلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعۡلِنُونَۚ إِنَّهُۥ عَلِيمُۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
[ أَلَا إِنَّهُمْ يَثْنُونَ صُدُورَهُمْ لِيَسْتَخْفُوا مِنْهُ ] كافران و بێباوه‌ڕان سینگی خۆیان ده‌رئه‌په‌ڕاندو سه‌ریان شۆڕ ئه‌كرده‌ بان سینگیان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خۆیان له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بشارنه‌وه‌و نه‌یانبینێت بۆ ئه‌وه‌ی بانگیان نه‌كات بۆ ئیمان هێنان، یان به‌ گومانى خۆیان بۆ ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ نه‌یانبینێت له‌ نه‌زانیاندا، یان له‌ رق لێبوونیان له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - [ أَلَا حِينَ يَسْتَغْشُونَ ثِيَابَهُمْ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ] (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: هه‌ندێك له‌ هاوه‌ڵان پێیان ناخۆش بوو له‌ كاتى سه‌رئاو كردن یان جیماع كردن به‌ رووتى پشت له‌ ئاسمان بكه‌ن خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: كاتێك كه‌ به‌ پۆشاكه‌كانیان خۆیان دائه‌پۆشن، یان كاتێك كه‌ سینگیان ده‌رئه‌په‌ڕێنن و قسه‌ی خراپ له‌ دڵیاندا ئه‌شارنه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئاگای له‌ نهێنی و ئاشكرای ئه‌وان هه‌یه‌ [ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (٥) ] به‌راستى خوای گه‌وره‌ زانایه‌ به‌و دڵه‌ی كه‌ له‌ ناو سینگه‌كاندایه‌ هه‌رچیه‌كی تیا بشارنه‌وه‌.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
 
የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (5) ምዕራፍ: ሱረቱ ሁድ
የምዕራፎች ማውጫ የገፅ ቁጥር
 
የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - ቱርክኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን - የትርጉሞች ማዉጫ

የተከበረው ቁርአን ኩርድኛ መልዕክተ ትርጉም - በሶላሑ ዲን ዓብዱል ከሪም

መዝጋት