የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - ቱርክኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን * - የትርጉሞች ማዉጫ


የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (227) ምዕራፍ: ሱረቱ አሽ ሹዐራእ
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَذَكَرُواْ ٱللَّهَ كَثِيرٗا وَٱنتَصَرُواْ مِنۢ بَعۡدِ مَا ظُلِمُواْۗ وَسَيَعۡلَمُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓاْ أَيَّ مُنقَلَبٖ يَنقَلِبُونَ
[ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ ] كه‌ زه‌مى شاعیران كرا (حه‌سانى كوڕى سابت و عبدالله¬ى كوڕى ره‌وواحه‌و كه‌عبى كوڕى مالیك) به‌ گریانه‌وه‌ هاتن بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وتیان: خواى گه‌وره‌ كه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندووه‌ ده‌زانێت ئێمه‌ شاعیرین و مه‌به‌ستى ئێمه‌یه‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو شاعیره‌ باوه‌ڕداره‌كانى جیا كرده‌وه‌و فه‌رمووى: ته‌نها ئه‌و شاعیرانه‌ نه‌بێ كه‌ باوه‌ڕدارن وه‌ كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه‌ [ وَذَكَرُوا اللَّهَ كَثِيرًا ] وه‌ زۆر زیكرو یادی خوای گه‌وره‌یان كردووه‌ به‌ شیعره‌كانیان [ وَانْتَصَرُوا مِنْ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا ] وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سته‌میان لێكراوه‌ خۆیان سه‌ر ئه‌كه‌ون به‌سه‌ر كافران و بێباوه‌ڕان و به‌ شیعر وه‌ڵامیان ئه‌ده‌نه‌وه‌و به‌رگری له‌ دین ئه‌كه‌ن [ وَسَيَعْلَمُ الَّذِينَ ظَلَمُوا أَيَّ مُنْقَلَبٍ يَنْقَلِبُونَ (٢٢٧) ] وه‌ ئه‌و زاڵم و سته‌مكارانه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌زانن به‌ره‌و كوێ وه‌رئه‌گێڕدرێنه‌وه‌ له‌ناو ئاگری دۆزه‌خداو ئه‌مدیو دیو ئه‌كرێن، واته‌: خراپی سه‌ره‌نجامیان له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ئه‌زانن، والله أعلم .
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
 
የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (227) ምዕራፍ: ሱረቱ አሽ ሹዐራእ
የምዕራፎች ማውጫ የገፅ ቁጥር
 
የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - ቱርክኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን - የትርጉሞች ማዉጫ

የተከበረው ቁርአን ኩርድኛ መልዕክተ ትርጉም - በሶላሑ ዲን ዓብዱል ከሪም

መዝጋት