የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - ቱርክኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን * - የትርጉሞች ማዉጫ


የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (15) ምዕራፍ: ሱረቱ አል ቀሰስ
وَدَخَلَ ٱلۡمَدِينَةَ عَلَىٰ حِينِ غَفۡلَةٖ مِّنۡ أَهۡلِهَا فَوَجَدَ فِيهَا رَجُلَيۡنِ يَقۡتَتِلَانِ هَٰذَا مِن شِيعَتِهِۦ وَهَٰذَا مِنۡ عَدُوِّهِۦۖ فَٱسۡتَغَٰثَهُ ٱلَّذِي مِن شِيعَتِهِۦ عَلَى ٱلَّذِي مِنۡ عَدُوِّهِۦ فَوَكَزَهُۥ مُوسَىٰ فَقَضَىٰ عَلَيۡهِۖ قَالَ هَٰذَا مِنۡ عَمَلِ ٱلشَّيۡطَٰنِۖ إِنَّهُۥ عَدُوّٞ مُّضِلّٞ مُّبِينٞ
{موسا پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - به‌هه‌ڵه‌ كه‌سێك ده‌كوژێت} [ وَدَخَلَ الْمَدِينَةَ عَلَى حِينِ غَفْلَةٍ مِنْ أَهْلِهَا ] موسى - صلی الله علیه وسلم - هاته‌ ناو شاری میصره‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌حی بۆ هات و بوو به‌ پێغه‌مبه‌ر له‌ كاتێك كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ بێ ئاگابوون، وتراوه‌: له‌ نێوان مه‌غریب و عیشادا، یان له‌ نیوه‌ڕۆدا به‌ نهێنی خۆی كرده‌ ناو شاردا [ فَوَجَدَ فِيهَا رَجُلَيْنِ يَقْتَتِلَانِ ] بینی دوو پیاو شه‌ڕیانه‌ [ هَذَا مِنْ شِيعَتِهِ ] ئه‌مه‌یان به‌نی ئیسرائیلییه‌و له‌ هۆزی خۆیه‌تی [ وَهَذَا مِنْ عَدُوِّهِ ] وه‌ ئه‌مه‌ى تریشیان (قيبطي)يه له‌ هۆزه‌كه‌ی فیرعه‌ونه‌ و دوژمنێتى [ فَاسْتَغَاثَهُ الَّذِي مِنْ شِيعَتِهِ عَلَى الَّذِي مِنْ عَدُوِّهِ ] ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ هۆزه‌كه‌ی خۆی بوو كابرای به‌نی ئیسرائیلی داوای فریاكه‌وتن و سه‌رخستنی له‌ موسى - صلی الله علیه وسلم - كرد به‌سه‌ر دوژمنه‌كه‌یدا: ئه‌ى موسا - صلی الله علیه وسلم - فریام بكه‌وه‌و له‌م دوژمنه‌ ڕزگارم بكه‌ ئه‌یه‌وێ به‌ زۆر ئیشم پێ بكات وه‌ پاره‌م پێ نه‌دات (داواى فریاكه‌وتن له‌ كه‌سێكى زیندووى ئاماده‌ى به‌ توانا بۆ كارى دونیایى كه‌ له‌ تواناى مرۆڤدا بێت دروسته‌) [ فَوَكَزَهُ مُوسَى فَقَضَى عَلَيْهِ ] موسى - صلی الله علیه وسلم - هه‌ردوو ده‌ستی كۆ كرده‌وه‌ دای به‌ سینگی ئه‌و پیاوه‌دا، یاخود به‌ گۆچانه‌كه‌ی لێیداو یه‌كسه‌ر مردو كوشتی هه‌ر چه‌نده‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بوو كه‌ بیكوژێ به‌ڵام نه‌یزانی به‌وه‌ ئه‌مرێ [ قَالَ هَذَا مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ ] موسا - صلی الله علیه وسلم - وتی: به‌ڕاستی شه‌یتان ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ى پێ كردم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانم پێ نه‌كرابوو به‌ كوشتنی [ إِنَّهُ عَدُوٌّ مُضِلٌّ مُبِينٌ (١٥) ] به‌ دڵنیایى شه‌یتان دوژمنێكی گومڕاكاری ئاشكرایه‌و ئه‌یه‌وێ مرۆڤـ گومڕا بكات.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
 
የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (15) ምዕራፍ: ሱረቱ አል ቀሰስ
የምዕራፎች ማውጫ የገፅ ቁጥር
 
የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - ቱርክኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን - የትርጉሞች ማዉጫ

የተከበረው ቁርአን ኩርድኛ መልዕክተ ትርጉም - በሶላሑ ዲን ዓብዱል ከሪም

መዝጋት