የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - ቱርክኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን * - የትርጉሞች ማዉጫ


የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (40) ምዕራፍ: ሱረቱ አል ዐንከቡት
فَكُلًّا أَخَذۡنَا بِذَنۢبِهِۦۖ فَمِنۡهُم مَّنۡ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِ حَاصِبٗا وَمِنۡهُم مَّنۡ أَخَذَتۡهُ ٱلصَّيۡحَةُ وَمِنۡهُم مَّنۡ خَسَفۡنَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ وَمِنۡهُم مَّنۡ أَغۡرَقۡنَاۚ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظۡلِمَهُمۡ وَلَٰكِن كَانُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ يَظۡلِمُونَ
حیكمەت لە جۆراو جۆرى سزاى خواى گەورە بۆ كافران؟ [ فَكُلًّا أَخَذْنَا بِذَنْبِهِ ] هەموو ئەمانە بەهۆی تاوانی خۆیانەوە خوای گەورە بردنییەوەو لەناوى بردن و سزاكەیان گونجاو بوو لەگەڵ تاوانەكەیانداو سزاى جۆراوجۆرى دان بۆ دەركەوتنى تواناو دەسەڵاتى خواى گەورە [ فَمِنْهُمْ مَنْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِ حَاصِبًا ] هەیانبووە بەردبارانمان كردوون وەكو قەومی لوط صلى الله علیه وسلم (ئەوان شتەكانیان وەرگێڕابووەوە لە جیاتى ژن هێنان نێربازیان دەكرد، خواى گەورە دێیەكەیانى وەرگێڕاو ئەمدیو ئەودیوى كرد، وە لەجیاتى باران بەردبارانى كردن) (وە قەومى عادیش دەیانووت كێ لە ئێمە بەهێزترە شانازیان بە هێزیانەوە دەكرد خواى گەورە بایەكى سەختى ناردو بەردبارانى كردن) [ وَمِنْهُمْ مَنْ أَخَذَتْهُ الصَّيْحَةُ ] وە هەبووە دەنگێك لە ئاسمانەوە هاتووەو بە دەنگ لەناوی بردوون وەكو قـەومـی (ثەمود) چونكە دەنگیان بـەكـارهێنا بـۆ سەربڕینى وشترەكـە خواى گەورە دەنگى بڕین [ وَمِنْهُمْ مَنْ خَسَفْنَا بِهِ الْأَرْضَ ] وە هەیشبووە خوای گەورە بە ناخی زەویدا بردۆنێتیە خوارەوە وەكو (قاڕون)، چونكە بەشانازیەوە بەسەر زەویدا دەگەڕا [ وَمِنْهُمْ مَنْ أَغْرَقْنَا ] وە هەیشبووە خوای گەورە بە ئاو غەرقی كردوون وەكو قەومی نوح صلى الله علیه وسلم و فیرعەون، (قەومى نوح صلى الله علیه وسلم دواى نۆسەدو پەنجا ساڵ ئیمانیان نەهێنا شایانى ئەوە بوون سەر زەویان لێ پاك بكرێتەوە، وە باشترین پاككەرەوەیش ئاوە) وە (فیرعەونیش شانازى بە ئاوى نیلەوە دەكردو دەیوت موڵكى منەو لە ژێر دەسەڵاتى مندایە، خواى گەورە تیایدا نوقمى كردو خنكاندى) [ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ ] وە خوای گەورە زوڵم و ستەمی لە كەسیان نەكردووە [ وَلَكِنْ كَانُوا أَنْفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ (٤٠) ] بەڵكو ئەوان خۆیان زوڵم و ستەمیان لە خۆیان ئەكردو ئیمانیان نەئەهێنا.
የአረብኛ ቁርኣን ማብራሪያ:
 
የይዘት ትርጉም አንቀጽ: (40) ምዕራፍ: ሱረቱ አል ዐንከቡት
የምዕራፎች ማውጫ የገፅ ቁጥር
 
የቅዱስ ቁርዓን ይዘት ትርጉም - ቱርክኛ ትርጉም - በሶላሑ ዲን - የትርጉሞች ማዉጫ

የተከበረው ቁርአን ኩርድኛ መልዕክተ ትርጉም - በሶላሑ ዲን ዓብዱል ከሪም

መዝጋት